به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی میدیا هێزه عێراقیـیه‌کان خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنن بۆ هێرشێـکی مه‌زن بۆ سه‌ر داعش له ڕومادی که له‌وانه‌یه ده‌سـتیپـێکردبێت، ئینجا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زمونه‌کانی له‌شکری عێراق له به‌رامبه‌ر داعشدا وه‌ک ئه‌وه‌ی له موسڵ و ئه‌نبار ڕوویاندا، ئایا بڕواده‌کرێت هێزه عێراقیـیه‌کان توانای شه‌ڕکردنیان مابێت یاخود بتوانن به‌ره‌نگاری داعش بـبنه‌وه؟
حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م پـرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا کرد بڕیارده‌ری کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.