سەرۆک ئۆباما ڕۆژی دووشەممە لە پەنتاگۆن گوتی شەڕی دژی داعش درێژخایەن و شەڕێـکی سەخت دەبێت و هەروەها پـێویستی بە زیاتر لە لەشکری ئەمەریکا دەبێت، واتە ئەمە کاری هێزە خۆجێـیەکانە لە گۆڕپانەکەدا. هەروەها بە ڕاهێنان پـێکردن و پشـتیوانی لە لایەن هاوپەیمانەکانەوە.
عادل بەرواری ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەدوێت.