Accessibility links

مازن ئەلئەشقەر: ئێمە کاردەکەین بۆ سیکولاریزم و بە لامەرکەزیکردنی پارێزگاکانی عێراق


هەڵسەنگاندنی عێراق لەنێوان مەزهەبگەرایی وەک دەوڵتێکی ترادسیۆنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیواخوازی بۆ سیکولار جێی گفتوگۆ و شرۆڤەکاریی ناوەندی ئایندە بوو لە واشنتنی پایتەخت.

ناوەندی ئایندەی عێراق ناوەندێکی ئەمریکی عێراقییە ئامانجیان گۆڕینی شێوازی حوکڕانی و بنەما بنچینەییەکانی دەستوری عێراقییە بۆ دەستورێکی سیکولار و هاوکات کۆمەڵێک پێشنیاری دیکەیان خستە ڕوو کە بە وتەی خۆیان هەم لۆبی و هەڵمەتی داکۆکیکردنی بۆ سازدەکەن هەم بۆتە پرۆژەی هاوبەشی گفتوگۆی نێوان رێکخراوەکەیان و دۆستەکانیان لە کۆنگرێس و کاربەدەستانی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەو ناوەندەکانی توێژینەوە.

کەریم وەسفی ئەندامی بۆردی ناوەندی ئایندە باس لەئامانجەکانی رێکخراوەکەیان دەکات و دەڵێت " ئامانجی ئەم رێکخراوەی ئێمە بە سیکولارکردنی حکومەتی عێراقییە و ناوەندێکە بۆ نزیکبونەوەو گەشپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکایە بەرەو سیکلولاریزم لەعێراقدا".

هاوکات سەرپەرشتیارانی ئەم رێکخراوە بەگشتی لە سیمینارەکەیاندا جەختیان لەسەر کۆمەڵێک تەوەری جیاواز کردەوە کە پەیوەندییەکی هەمەلایەنی هەبوو بە ژیانی سیاسی و حکومڕانی لە عێراقدا. ئینتیفاز قەنبەر (انتفاض قنبر) بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوەندی ئایندە سەرەتا دەگەڕێتە بۆ مێژووی کارکردن و هەڵمەتەکانیان لەگەڵ ئەمریکاداو دەڵێت "من ئەمریکییەکی عێراقیم و من لێرە لەساڵانی 2002 بۆ 2003 لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقدا وەک بەڕێوبەری ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە واشنتن کارم دەکرد بۆ کۆتاییهێنان بە رژێمی سەدام. ئێمە بەرلەوەی حوکەمتی ئەمریکا هیچ هەڵمەتێک بەرپابکات لێرە هەڵمەتی لۆبیمان دەکردلەناو کۆنگرێس و کاربەدستانی ئەمریکا".

ئەو باسی ئەوەش دەکات پاش شکستی رژێمەکەی سەدام زۆر یارمەتیدەر بوو سەقامگیرکردن و گەشەپێدانی دیموکراسی و دەڵێت "شکستی رژێمەکەی سەدام زۆر یەرمەتیدەر بوو بۆئەوەی سەپەرشتی دیموکراسی و ئازادی بکەین لەعێراقدا کە ئەمریکا خۆزیار بوو یان لەو باوەڕەدا بوو ژیانێکی شایستەو خۆش بۆ هاوڵاتیان عێراق دابینبکرێت، نەوەک ئەوەی کە پێشبینیمان نەدەکرد؛ بەهۆی رووداوەکانەوە ئاوەها بەسەر عێراقدا بێت".

هاوکات کەسایەتییە دیارەکانی ناوەندی ئایندە جەغتیان لەسەر سیستمی لامەرکەزی بۆ پارێزگاکانی عێراق کردەوە؛ مازن ئەلئەشقەر دەڵێت "ئێمە کاردەکەین بۆ گۆڕینی هەر 15 پارێزگاکە بۆ سیستمێکی لامەرکەزی؛ کە پێویست بەوە ناکات هەرێمی سونی، شیعی و مەسیحی. ئێستا کە 15 پارێزگامان هەیە سنورەکانی دیارەو هەموان کۆکن لەسەری. دواتر عێراق دەگۆڕێت بۆ ئیماراتێکی نوێ، کە پتر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەهەموان فیدرالیترە کە پێکهاتووە لە 7 دەوڵەتی نیمچە سەربەخۆ و یەکبوون کۆیان دەکاتەوە".

هەروەها ئینتیفاز قەنبەریش دەڵێت "لەوباوەڕەدام فیدرالیەت مافێکی دەستورییە، هەموو پارێزگایەک لەعێراق دەتوانرێت بگۆڕێت بۆ وڵاتێکی فیدرالی. بۆنمونە بەسرە مافی ئەوەی هەیە ببێتە ویلایەتێکی فیدراڵی وەک هەرێمی کوردسان، هەروەها ئەنبار و میسانیش".

شایەنی باسە ئەم سیمینارە لە هۆڵی ناشناڵ پرێس کڵەپ لە واشنتن سازکرا، دەنگی ئەمریکا لەوێ ئامادە بوو بۆ روماڵکردنی تەواوی سیمینارەکەی ناوەندی ئایندە بۆ عێراق بنکە لە ئەمریکا....

XS
SM
MD
LG