Accessibility links

قاسم شەشۆ: کشانەوەی پەکەکە لە شه‌نگال درۆی نیسان بوو


قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان له‌شه‌نگال
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان له‌شه‌نگال

قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان لە قه‌زای شه‌نگال له‌میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا"دەڵێت پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕۆژی یه‌كی مانگی چواردا درۆی نیسانیان كرد و وتیان ده‌كشێنه‌وه‌ كه‌چی نه‌كشانه‌وه و‌ تا ئێستاش نەڕۆیشتوون و ئه‌وه‌ ته‌نها نمایشتێک بوو لە ڕۆژی جیهانی درۆدا و لە فەیس بووک بڵاویان کردەوە و دەشڵێت مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ‌شه‌نگال هه‌یه."

قاسم شەشۆ دەڵێت"مەترسییەکە لەوەدایە توركیا به‌ تۆپ و ته‌یاره‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر شه‌نگال، هەر بۆیەشە وەک بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت"داوا له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كه‌ین فشار بخەنە‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراقی تا په‌كه‌كه‌ له‌ ‌شنگال ده‌ربكات چونكه‌‌ هێزێكی ڕێگه‌ پێنه‌دراون و دەشڵێت له‌دوای داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر شه‌نگال په‌كه‌كه‌یه‌.

قاسم شەشۆ دەڵێت ڕاست نیه‌ بگوترێت په‌كه‌كه‌ له‌كاتی خۆیدا خەڵكی شه‌نگالی له‌ده‌ست داعش ڕزگاركرد، ئه‌وه‌ چەند كه‌سێكی خۆیان بوون ده‌یانهێنانه‌ سەر ته‌له‌فزیۆن و ده‌یانگوت ئه‌مانه‌ ئێزیدین و ئێمه‌ ڕزگارمان كردوون، وە دەشڵێت به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕاست نه‌بوو به‌ڵكو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ئێزیدخان هاتن و به‌فریای خه‌ڵكی شنگال كه‌وتن و ڕزگاریان كردن.

فەرماندەی هێزەکانی ئێزیدخان داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات تا وەک دەڵێت ‌ "ڕزگارمان بكه‌ن له‌ده‌ست یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌ژه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ تیرۆرستن و هاوڕێی تیرۆریستیش ده‌كه‌ن ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌ناموسی ئێمه‌یان برد له‌شه‌نگال ئه‌وان ده‌یانهێنن و هه‌ڤاڵێتیان ده‌كه‌ن."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، قاسم شەشۆ ئاماژەش بەوە دەکات له‌ناو شه‌نگالدا چه‌ندین لایەنی سیاسی هەن و تەنها ‌ دووان سیانێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانن و دەڵێت بە هەر هەمووشیان دوو هه‌زار كه‌سێک نابن و دەشڵێت‌ "خه‌ڵكی شه‌نگال ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ناوێ ،ئه‌وانه‌ ده‌چن تیرۆریست ده‌هێنن و دزی له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن وه‌ كچ و كوڕی ئێزیدی ده‌بوایه‌ بچنه‌ قوتابخانه‌ بخوێنن كه‌چی ئه‌وان دێن کچ و کوڕی ‌ته‌مه‌ن یازده‌ و ده‌ساڵی و دوانزه‌ ساڵی ده‌به‌ن به‌زۆر ده‌یانكه‌ن به‌چه‌كدار و ناهێڵن بچنه‌ قوتابخانه‌ شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ مرۆڤ نین و كاری مرۆڤانه‌ ناكه‌ن ئه‌وانه‌ مه‌بده‌ئیان نیه‌،من شه‌خسی زۆر جار به‌وانم وتووه‌ تكایه‌ شنگال خراپ مه‌كه‌ن ئێزیدی خۆی موعاناتی هه‌یه."

قاسم شەشۆ وتیشی" ئه‌وه‌ ڕاست نیه و‌ كه‌س بۆ ڕۆیشتنی په‌كه‌كه‌ نه‌گریاوه‌، بەڵکو کۆمەڵێک خەڵکی"شه‌ڵاتی" خۆیان بوون كه‌ مێشكیان شۆراوه‌ و ده‌رزی و حه‌بیان پێدراوه‌ ئه‌وانه‌ ته‌مسیلیان ده‌كرد و پێده‌كه‌نین له‌ڕاستیدا."

شه‌شۆ وتیشی"ئه‌و ژنه‌ به‌ته‌مەنانه‌ی له‌وێنه‌كانیشدابوون، ئه‌وانه‌ بێ عه‌قڵیان كردوون به‌ حه‌ب و ده‌رمان و پێیان ده‌ڵێن ئاپۆ دژی ئه‌ردۆغانه‌،ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فڕۆكه‌ی توركیا بێت و شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆردومان بكات و بڵێن ئه‌وه‌تا توركیا شه‌نگالی وێران كرد."

هه‌روه‌ها قاسم شەشۆ ئه‌وه‌ش دەڵێت "ئه‌وان و حه‌شدی شه‌عبی ڕاست ناكه‌ن و ڕێكکه‌وتون به‌نهێنی له‌شنگال ته‌مسیل ده‌كه‌ن و ئامانجی ئه‌وان تێكدانی شه‌نگال و وێرانكردنێتی، خه‌ڵكه‌ ئه‌سڵی و قوربانیه‌كه‌ی شه‌نگال كه‌ئێستا ژماره‌یان سێ سه‌د هه‌زار ئاواره‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانن ده‌ڵێن تا په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال بێت ئێمه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌ چونكه‌ په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی پێكه‌وه‌ دزی ده‌كه‌ن، ماڵی خه‌ڵك وێران ده‌كه‌ن ته‌عدای ناموس له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن."

قاسم شەشۆ دەڵێت‌ "سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ٢٠١٤ چه‌كی پێداین بۆ به‌رگری له‌شه‌نگال وه‌ ئه‌و تاكه‌ سه‌رۆك بوو، ڕاسته‌ سه‌ركرده‌ی تر هه‌بون به‌س كه‌س وه‌ك سه‌رۆك بارزانی شه‌نگالی نه‌پاراست و دڵسۆزی شه‌نگال نه‌بوو به‌ڵام وەک دەڵێت په‌كه‌كه‌ شه‌نگالی داگیركردووه‌ و جەختیش دەکاتەوە لەوەی وەک دەڵێت "ئه‌گه‌ر توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر شه‌نگال ئه‌وا ئێمه‌ به‌توركیا ده‌ڵێین ئێمه‌ په‌كه‌كه‌ نین و ئێمه‌ ئێزیدی و عێراقین و حه‌قمان به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌وه‌ نیه‌،هه‌رچه‌نده‌ میتی توركی له‌ناو شه‌نگال هه‌یه‌ به‌هه‌موو بنكه‌و باره‌گای په‌كه‌كه‌ ده‌زانن، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر شه‌نگال پێیان ده‌ڵێین ئه‌وانه‌ په‌كه‌كه‌ و بنكه‌و باره‌گاكانیانن."

ده‌نگی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كرد به‌ هه‌ڤاڵ دژوار فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌په‌ژه‌ له‌شه‌نگال ئه‌و وتی"به‌ڵێ په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال كشاوه‌ته‌وه‌."به‌رپرسی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ ئاماده‌نه‌بوو ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات و وتی"له‌دواتردا وه‌ڵامی خۆمان ده‌بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:57 0:00

XS
SM
MD
LG