بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باڵای کەرکوک کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند؛ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی، ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
سەرچاوەکە وتی ئەو چەکدارانە، سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون و هەڕەشەیان لە کارمەندانی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن کردووە بە جۆرێک زۆرینەی ئەندامەکان خۆیان دەربازکردووە و هەڵهاتوون.
پێشتر عه‌بدولباست ده‌روێش وته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆن له‌شاری كه‌ركوك به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندبوو؛كاتژمێر ٨ی ئێواره به‌كاتی به‌غداد ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی گشتی و تایبه‌ت پێكه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
لەبارەی چارەنوسی دەنگەکانی شاری کەرکوک سەرچاوەکە وتی کەس نازانێت چی لێ بەسەردێت چونکە ئێستا ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بێگومان مەبەستیان دەستکاریکردنی دەنگەکانە.