سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت" له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا(1468)سكاڵای لایه‌نه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراوه،پارێزگای سلێمانی به‌رزترین ڕێژه‌ی سكاڵاتۆماركردنی هه‌بووه كه‌بریتیه له(450) سكاڵا به‌ڵام هیچ كام له‌و سكاڵایانه نه‌چونه‌ته خانه‌ی سوره‌وه،وه سكاڵای لایه‌نه‌كان هه‌مووی ڕه‌تكراونه‌ته‌وه،چونكه ئه‌ندامانی كۆمسیاران له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ترسن،ده‌شڵێت" هێشتا ئومێد له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندا هه‌یه بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست،سه‌باره‌ت به داواكاری دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاربدات ئه‌وا وه‌ك كۆمسیۆن ڕێز له‌بڕیاری دادگا ده‌گرین و پابه‌ند ده‌بین به‌جێ به‌جێ كردنی هه‌ر بڕیارێكی دادگا،باس له‌وه‌ش ده‌كات" وه‌ك ستراتیژی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بنێرینه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له‌پێش هه‌ڵبژاردن ده‌موت سیستمی ئه‌مجاره زۆرباشه و ساخته‌كاری تێداناكرێت،به‌ڵام ئه‌وه من نیم گله‌یم لێبكرێت بۆ وام وت،ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه‌نه‌چون بۆ ده‌نگدان بواریان دا."
كاكه‌یی له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گرت و وتی"زۆرینه‌ی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێكاری یاساییان نه‌گرتۆته به‌ر بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكان بۆ نمونه زۆربه‌ی سكاڵاكان یا ڕه‌تكراونه‌ته‌وه یا له‌قاڵبی زه‌رددا دانراون بۆ نمونه له‌سلێمانی نزیكه‌ی(450) سكاڵا هه‌یه به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی له‌قاڵبی سه‌وز و زه‌رددان یه‌ك سكاڵا نه‌چۆته قاڵبی سوره‌وه له‌هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه،ته‌نها سكاڵایه‌ك له‌موسڵ و له‌دهۆك چونه‌ته قاڵبی سوره‌وه كه ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت له‌سه‌ر سكاڵاكان چونكه ڕه‌نگه سندوقێك یان دووان بسوتێنێ."
وتیشی"به‌گشتی له‌عیراق (1468) سكاڵا به‌رزكراوه‌ته‌وه زۆربه‌ی زۆری سكاڵاكان له‌پارێزگای سلێمانیه، دواتر هه‌ولێره پاشان هه‌ولێر دواتر كه‌ركوك وه به‌وشێوه‌یه به‌پارێزگاكان ده‌چێته خواره‌وه، نه‌بونی متمان له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كان وه بونی هۆشیاری زیاتر وایكردووه كه له‌سلێمانی سكاڵا زیاتر بێت"
سه‌عید كاكه‌یی وتیشی"ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه‌كۆمسیۆن له‌به‌رامبه‌ر منی گرتۆته به‌ر نایاساین، چونكه ئه‌و ڕێكارانه هی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنن كه كاتی خۆی ده‌سه‌ڵاتی دابووه وه‌زیر كه لێپرسینه‌وه له‌كارمه‌ندی خۆی بكات من به‌رپرسم به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان په‌رله‌مان متمانه‌ی پێداوم نه‌ك وه‌زیر، به‌ڵام بۆ پاراستنی بارودۆخه‌كه تا ئارام بێته‌وه له(16)ی مانگه‌وه ده‌وامم نه‌كردووه و ئاگاداری هیچ نیم وه كۆمسیۆنیش هیچ داتا و زانیارییه‌ك بۆ من نانێرێت."
وتیشی"به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كۆمسیۆن له‌ڕێكاره ئیداریی و یاساییه‌كان تێناگه‌ن هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان به‌نایاسایی ڕایانگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه، من مۆڵه‌تی(24) كاتژمێرم پێداون ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه په‌لكێشیان ده‌كه‌م بۆ به‌رده‌م دادگا."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێیه له‌كۆمسیۆن ڕێكاری گرتۆته‌به‌ر دژ به‌ناوبراو له‌كاتێكدا زۆرینه‌یان سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن؟سه‌عید كاكه‌یی وتی"ئه‌و لایه‌نه براوانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی توانیویانه كورسی بهێنن، ئه‌وه‌ش گومانی من نیه گومانی لایه‌نه‌كانه، ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌یان هه‌یه كه بریتین له‌مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ن هه‌موو پێشێلكاریه‌كی یاسایی بكه‌ن و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگده‌ر بكه‌ن."
كاكه‌یی له‌باره‌ی گومانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری وتی"من تا به‌ڵگه‌كان نه‌بینم ناتوانم گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بكه‌م سكاڵا هاتووه به‌ڵام به‌ڵگه نه‌هاتووه بۆیه كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنه كه ئه‌و سكاڵایانه یه‌كلایی بكاته‌وه و به‌دوداچوون بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ده‌كرێت ئێستا له كۆمسیۆن هه‌ر سكاڵایه‌ك دێت ڕه‌تده‌كرێته‌وه بۆنمونه زۆربه‌ی زۆری سكاڵاكان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕێژه‌یه‌ك له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌و داواكارییانه هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران نه‌رێنی بووه به‌نایاسایی ئه‌و داوایانه ڕه‌تده‌كاته‌وه، هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ترسێك هه‌یه لای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كه‌هه‌ڵبه‌ت لای من ئه‌و ترسه نیه كه ئه‌گه‌ر بێت و له‌سندوقێك له‌سندوقه‌كان ئه‌نجامه‌كان جیاوازبێت، ئه‌وا هه‌موو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته ژێر گومانه‌وه من بۆخۆم له‌وه ناترسم چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕویدا ده‌بێت ئێمه وه‌ك كۆمسیاران بڵێین ڕاسته ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه ئاماده‌ین وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی كه‌مته‌رخه‌م به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت واته به‌دڵنیایی ترسی لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان هه‌یه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئاماژه‌ی به ده‌نگۆی دیارنه‌مانی سندق كرد و وتی"من به‌چاوی خۆم بینیومه وه یاداشتێكم به‌رزكرده‌وه كه 10 سندوق له‌هه‌ولێره‌وه هاتبوون به‌سه‌ركراوه‌یی وه چه‌ند سندوق ون بوبێت من له‌دوای 16ی مانگ هیچ ئاگادارنیم و كۆمسیۆن داتاكانم لێده‌شارێته‌وه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئومێدێك له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ماوه بۆ جێ به‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان؟سه‌عید كاكه‌یی ڕایگه‌یاند" ئێستا ئومێدی جێ به‌جێ كردنی داواكاری لایه‌نه‌كان هه‌یه كه به‌شێك له‌ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه چونكه له‌مڕۆه‌وه تانه‌لێدان ده‌ست پێده‌كات لایه‌نه‌كان بۆیان هه‌یه تانه بده‌ن له ئه‌نجامه‌كان كه له‌كۆمسیۆنه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ به‌رده‌م سێ دادوه‌ر ئومێدم هه‌یه ئه‌و سێ دادوه‌ره بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و تانانه‌وه بدات چونكه من بڕوام به‌سیستمی داد هه‌یه وه ده‌بێت بڕوای پێبكه‌م هیوادارم ئه‌و دادوه‌رانه نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ژمونی هیچ لایه‌نێك ."
سه‌باره‌ت به‌داواكاری دوبباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كاكه‌یی وتی "ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی دا ئێمه وه‌ك كۆمسیۆن ڕێز له‌بڕیاری دادگا ده‌گرین و جێ به‌جێی ده‌كه‌ین "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان خودی سه‌عید كاكه‌یی وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕن ده‌یانوت سیستمی ده‌نگدانی ئه‌مجاره جیاوازه و ناتوانرێت ساخته‌كاری تێدابكرێت به‌ڵام ئێستا به‌و جۆره ڕه‌خنه‌یان هه‌یه كه‌ساخته‌كاری تێدا كراوه؟سه‌عید كاكه‌یی وتی" ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌بۆمان ده‌هاتن سه‌باره‌ت به ئاستی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر كه‌مبوو ڕاپۆرتمان بۆ ده‌هات كه ده‌یانوت ڕێژه‌ی به‌شداری له‌٢٥% ده‌بێت بۆیه منیش وه‌ك ستراتیژی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هانبده‌م تابچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له‌پێش هه‌ڵبژاردن ده‌موت ئه‌م سیستمه زۆرباشه و جیاوازه ده‌ستكاری ناكرێت چونكه تاڕێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك زۆر بوایه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێژه‌ی ده‌سكاریكردن كه‌متر ده‌بوو ئه‌وه من نیم كه‌ڕه‌خنه‌م لێبگیرێت كه‌بۆچی وام وت؟ ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه‌نه‌چونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و بوارییان دا به ئه‌نجامدانی ئه‌و ساخته‌كارییه."
له ئێستادا به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێشنیاری پێدانی كورسییان بۆ كراوه،به‌ڵام سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت " ئێمه وه‌ك كۆمسیۆن نه‌سوڵحی سیاسی نه‌سوڵحی یاسایی قبوڵ ناكه‌ین ده‌نگی هاوڵاتی كه‌رامه‌تی هاوڵاتیه كاری ئێمه پاراستنی ده‌نگ و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیه. "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تاچه‌ند توانیوێتی سه‌ربه‌خۆبێت؟ سه‌عید كاكه‌یی وتی "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆن خراپ نه‌بوو به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ناگیه‌نێت كه‌لێره‌و و له‌وێ پێشێلكاری ڕوینه‌دابێت. "
هه‌روه‌ها وتیشی "نازانم ئه‌نجامی كاری ئه‌و لیژنانه‌ی كۆمسیۆن ناردنی بۆ كوردستان چی بوو؟ چونكه من له 16ی مانگه‌وه وه‌ك وتم ده‌وام ناكه‌م. "