عه‌بدولهادی سه‌عداوی سه‌ركرده له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌چه‌ندین پرس ده‌كات سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان لیست و لایه‌نه عیراقی و كوردییه‌كان،
*دواین پێشهاتی گفتوگۆی نێوان لیست و لایه‌نه عیراقیه‌كان گه‌یشتۆته كوێ؟
-؛به‌ناوی خوای به‌خشندی میهره‌بان، له‌ئێستادا به‌ره‌وپێشچوونی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی گفتوگۆكانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه كه‌ده‌وڵه‌تی یاسا كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌ڕاستی، پڕۆژه‌كه‌ش بریتیه له‌پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی كه ئه‌مڕۆ بۆته بنه‌مای كاركردن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق له ئێستادا چه‌ندین كوتله هه‌یه كه لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه له ئاستێكی به‌رز وه‌ك لیستی فه‌تح و لیستی وه‌ته‌نیه(نیشتمانی) هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لیسته كوردییه‌كانیش، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ لیسته سونیه‌كانیش ئه‌و لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه.وه بابه‌تی بابه‌تی پێشینه بۆ ئه‌و كوتلانه بریتیه له‌باوه‌ڕبونیان به‌پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانی ،به‌جۆرێك بتوانرێت په‌رله‌مان بكرێته دوو به‌ش به‌شێكیان ده‌سه‌ڵات و به‌شه‌كه‌ی تر ئۆپۆزسیۆن كه‌له‌ناو په‌رله‌مان بمێننه‌وه بۆ به‌هێزكردنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌ك بۆ خستنی ده‌وڵه‌ت(ڕوخان).
*-مه‌به‌سم به‌ناو له‌گه‌ڵ كام لیستی كوردی گفتوگۆتان هه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا؟
-زۆرینه‌ی لیسته كوردییه‌كان به‌تایبه‌ت، دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا،له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه كه لیژنه له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه دروستكراوه بۆ لێكتێگه‌یشتن و سه‌ردانكردن بۆ لای سه‌ركرده‌ی لیسته‌كان.وه‌ك وتم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان، وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،وه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه لێكتێگه‌یشتنمان له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌یه. بایكۆت قبوڵ ناكه‌ین، به‌ڵام واقیع قبوڵ ده‌كه‌ین چونكه گرنگترین شت لێره‌دا سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی سیاسیه،هه‌تا ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌وره‌شمان هه‌بێت، وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌مڕۆ كێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانن ،ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن وه جیانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بایكۆت قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر ویستمان ده‌توانین ببینه كوتله‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌مه سه‌ركه‌وتوتره له بایكۆت.
*له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا وتت پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی؛ ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌به‌ستی له‌زۆرینه‌ی سیاسی چیه ئایا مه‌به‌سته‌كه‌تان جیاوازه له‌و زۆرینه‌یه‌ی یاسا دیاریكردووه ؟
-;زۆرینه‌ی سیاسی نیشتمانی، واته پێكدێت له پێكهاته‌یه‌كی شیعه،وه پێكهاته‌یه‌كی سوننه، وه پێكهاته‌یه‌كی كوردی، كه‌له‌ناو په‌رله‌ماندا فڕاكسیۆنی ده‌سه‌ڵاتدار پێكده‌هێنن،له‌گه‌ڵ +1،وه به‌هه‌مان شێوه له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق فراكسیۆنێكی تر پێكبێت كه له‌نوێنه‌رایه‌تی شیعه و كورد و سوننه پێكبێت و ببێته فڕاكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن،
*به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گفتوگۆی لایه‌نه براوكان بۆ پێكهێنانی هاوپیمانی چیه؟
-;چه‌ندین به‌ربه‌ست هه‌یه، بۆ نمونه لێك نزیكبونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی نیه، وه‌ك لیستی سائیرون هه‌تا ئێستا هیچ لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوانماندا نیه له‌سه‌ر ئاستی گشتی، یا لیسته‌كه‌ی به‌ڕێز نوجێفی تا ئێستا نزیكبونه‌وه له‌نێوانماندا نه‌بووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌لیسته‌كانی تر سه‌ردانی به‌رده‌وام و دوباره و لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه، وه ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ لێكتێگه‌یشتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، لێكتێگه‌یشتنه‌كان ڕونن، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڕوانن،چونكه ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێكه له‌ووانه‌ی ڕۆڵیان له بنیادنانه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی عیراقدا هه‌بوو،وه هه‌رلێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وا پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق ئارامی(جێگیری)به‌خۆیه‌وه نابینێت.
*ئایا به‌ڕێز مالكی به‌نیازه خۆی كاندید بكاته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق؟
-؛به‌ڕێز مالكی خۆی كاندید ناكات بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت چونكه وه‌ك ده‌زانرێت سه‌رۆك وه‌زیران له‌ده‌وڵه‌تی یاسا یاخود حیزبی ده‌عوه نابێت.
*-به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقی چین؟
-؛بێگومان به‌ربه‌ست به‌ربه‌ست هه‌یه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، وای بۆ ده‌چم حكومه‌تی داهاتووی عیراق حكومه‌تێكی به‌و جۆره به‌هێز نابێت كه‌له ئاست چاوه‌ڕوانی گه‌لی عیراقدا بێت.
*ئایا هیچ گره‌نتیه‌ك هه‌یه بۆ كورده‌كان كه وه‌ك پێشوتر نوێنه‌ره كورده‌كان له‌حكومه‌تی عیراق ده‌رنه‌كرێن؟
-خۆی شتێك نیه به‌ناوی ده‌ركردن به‌ومانایه، به‌ڵام حكومه‌تی عیراقی بنیاد ده‌نرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌ده‌وڵه‌تی عیراق و یه‌كگرتووی عیراق هه‌یه.
*-ڕاتان چیه له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرگ بۆ كوردستان؟
-ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه گشتی بێت و بۆ ده‌ستوه‌ردان نه‌بێت له‌هه‌ركاروبارێكی نێوخۆیی عیراق ئه‌وا ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ سه‌پاندنی ویسته‌كانی خۆیان و ده‌ستوه‌ردن له‌كاروباری نێوخۆیی عیراق بێت ئه‌وا وای بۆ ده‌چم ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئێمه جێی پێشوازی نابێت.هیوادارین ئه‌و سه‌ردانه بۆ پشتیوانی حكومه‌تی عیراقی و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان بێت، بۆ سه‌پاندنی بۆچونی خۆیان نه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی تا گۆڕانكاری له بۆچونه‌كانیاندا بكه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی یا هه‌رێمی یاخود نێوده‌وڵه‌تی.
*ڕۆڵی ئێران و ئه‌مریكا و وڵاتانی هه‌رێمی چۆن ده‌بینن له ئێستای گفتوگۆكان له‌عیراق؟
-هه‌تا ئێستا نه‌مانبینیووه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بێت چ له‌لایه‌نی ئه‌مریكی یاخود لایه‌نی ئێرانی له‌به‌ڕێوه‌بردنی گفتوگۆكان.
*به‌ڵام به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئێرانی بێت پشگیری هه‌ندێك لیست ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقی وه چه‌ند ده‌نگۆیه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه كه ئێران بونی هه‌یه له‌و گفتوگۆیانه‌دا؟
-به‌هیچ جۆرێك بونی ده‌ستوه‌ردانی ئێرانی،سعودی ئه‌مریكی یا هه‌ر وڵاتێكی تر قبوڵ ناكه‌ین له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق بۆ سه‌پاندنی مه‌به‌ست و ویسته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی خۆیان ئه‌مه به‌ته‌واوی ڕه‌فز ده‌كه‌ینه‌وه، وه تا ئه‌مڕۆ كه به‌شێكی كه‌م له‌گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا كراوه نه‌مانبینیووه ده‌ستوه‌ردانی ئێرانی له دۆخی سیاسی یاخود سه‌پاندنی ویست و مه‌به‌ستی خۆیان به‌سه‌ر كوتله سیاسیه‌كاندا هه‌بێت، من ئه‌م قسانه وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌م ئه‌مه كارێكه به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه، به‌هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌ردانی ئێران،سعودیه به‌هه‌مان شێوه ئه‌مریكا قبوڵ ناكه‌ین.