به‌بۆچونی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی كاتی زیاتری ده‌وێت له جاره‌كانی پێشوتری پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌شڵێت" ئه‌مجاره كورد هه‌ڵوێستی كورد كراوه نابێت به‌ڵكو مه‌رجدار ده‌بێت بۆ پشتگیری له‌هه‌ر كاندیدێك هه‌ر حكومه‌تێك،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پێش ڕۆیشتنی وه‌فده‌كه‌ی پارتی، له‌ناوخۆی عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق داواكاری كرا كه ده‌ست به‌گفتوگۆكان بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی عیراق، پارتی دیموكراتی كوردستانیش داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه به‌یه‌ك وه‌فد بچنه به‌غداد به‌ڵام كه‌س نه‌هات به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی پارتیه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له گفتوگۆكان و ڕۆیشتن و دانوستانی وه‌فده‌كان به ڕاوێژ و ڕێنمایی بارزانیه."
زێباری له‌میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به چوونی وه‌فده كوردییه‌كان كرد بۆ به‌غداد و وتی" له‌وه ده‌چێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بچنه به‌غداد هه‌تا ئه‌و حیزبانه‌ی تر (هاوپه‌یمانی دیموكراسی-یه‌كگرتوو-كۆمه‌ڵی ئیسلامی گۆڕان... )ئه‌وانیش له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی "کوالیسیۆن"، هاوپه‌یمانێتی دروست بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌نیازن سه‌ردانێكی به‌غذاد بكه‌ن ، ئه‌و سه‌ردانانه باشن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بۆچونه‌كانه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی بڕیاردان له‌سه‌ر بڕیاری به‌شداریكردنی كورد له‌حكومه‌ت یا چۆنیه‌تی به‌شداریكردن، به‌ڵام ئه‌م شاندانه‌ی كورد له‌به‌غداد زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچونه‌كان له‌وێن، تا بزانن ئاڕاسته‌كان به‌ره‌وكوێوه ده‌چن ؟ "
وتیشی" باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌فده‌كان به‌یه‌ك لیست بچونایه پێگه‌ی دانوستانیان به‌هێزتر ده‌بوو به‌ڵام هێشتا مرۆڤ بێ ئومێد نابێت ده‌كرێت هه‌مووان به‌خۆداچونه‌وه به‌خۆیاندا بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م وه‌فد و پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان چووه به‌غداد بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان؟ هۆشیار زێباری وتی" مه‌سه‌له‌ی په‌له‌كردن نه‌بوو ئێمه ده‌ستپێشخه‌ر بوین له‌وه‌ی داوامان كرد هه‌مووان به‌یه‌ك لیست به‌شداری دانوستانه‌كان بكه‌ین، هه‌تا داواكاریش هه‌بوو له‌خودی ناو عیراق و له‌ده‌ره‌وه كه‌ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه عیراقیه‌كان، واته ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌له‌نه‌بوو ئه‌وه هه‌موویان چوون و ئێمه كاتێك بڕیارماندا به‌شداربین له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت ڕۆڵمان هه‌بێت .داوامان له‌لایه‌نه‌كان كرد بێن دابنیشین ئه‌وه‌ی چو چوو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ئه‌و شه‌ڕه جنێو و قسه‌به‌یه‌كتر وتنه ته‌واو وه‌رن پێكه‌وه بچینه به‌غداد دابنیشین به‌ڵام كه‌س به‌دوای ئه‌م بانگه‌وازه نه‌هات."
زێباری ئاماژه‌ی به‌خاڵه هاوبه‌شه‌كانی كوردی كرد وه‌ك داواكارییان بۆ لایه‌نه عیراقیه‌كان به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی له‌حیزبه‌كان گرت و وتی" خاڵه‌هاوبه‌شه‌كان له به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه‌كاندا هه‌یه خاڵی جیاوازیمان نیه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ملاو له‌ولا كه‌هه‌ر حیزبه‌ی بۆ خۆی ده‌وێت كه‌هه‌ر حیزبه و ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ببات به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خاڵی دووه‌مه به‌ڵام هێشتا مرۆڤ بێ ئومێد نه‌بێت ده‌رفه‌ت ماوه هێشتا زووه."
هه‌روه‌ها وتی" به‌نیازین دوای ئه‌م كۆبونه‌وانه له‌عیراق جه‌وله‌یه‌ك له‌كوردستان ده‌ست پێبكه‌ین بۆ سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان تا هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو گه‌ڵاڵه بكه‌ین بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌تی عیراقی، ئێمه نه‌ك جارێك دوو جار سێ جار چه‌ند جار داوامان كردووه كه ببینه یه‌ك لیست و هه‌ڵوێستی یه‌كگرتومان هه‌بێت تا مه‌وقیفی ئێمه به‌هێزتربێت له‌به‌غداد به‌ڵام كه‌س داواكاریه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرد."
ئه‌و سه‌ركرده كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مجاره كورده‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ر هاوپه‌یمانی و پێكهێنانی حكومه‌تێكدا مه‌رجیان ده‌بێت و ڕایگه‌یاند" ئه‌مجاره هه‌ڵوێستی كورد كراوه نابێت به‌ڵكو مه‌رجدار ده‌بێت بۆ پشتگیری له‌هه‌ر كاندیدێك هه‌ر حكومه‌تێك، وه ده‌بێت گره‌نتی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقدا بپارێزێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كورد ئه‌مجاره داوای چ پۆستێكی باڵای عیراقی ده‌كات؟ هۆشیار زێباری وتی" داواكاری كورد نه‌گۆڕاوه له پۆسته باڵاكان داوای پۆستێك ده‌كات، هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش داوای وه‌زاره‌تێك ده‌كات وه به‌پێی قه‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری پێبدرێت جگه‌له‌وه به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت له‌ناو حكومه‌تدا."
زێباری ڕه‌تیكرده‌وه له ئێستادا كورد ڕێكه‌وتبێت له‌سه‌ر داواكردنی پۆستێكی باڵا" هه‌تا ئێستا له‌ناو لایه‌نه‌كوردییه‌كان گفتوگۆی ئه‌وه هه‌یه كورد چ پۆستێكی سیادی داوابكات به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری لێ نه‌دراوه ، بۆیه داواده‌كه‌ین هه‌موو حیزبه كوردییه‌كان كۆببینه‌وه و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان له‌نێوخۆماندا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێك بكه‌وین له‌سه‌ر به‌رنامه و داواكاری كورد چونكه ئه‌وه گرنگتره له پۆسته‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه" ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕیاره كه پۆسته باڵاكان هی لایه‌نه‌كوردییه‌كان بۆ كام لایه‌ن ده‌بێت؟ به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ده‌بێت ڕێك بكه‌وین له‌سه‌ری."
هۆشیار زێباری كه له گفتوگۆكانی پێكهێنانی سێ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان به‌شداربووه پێشبینی ده‌كات ئه‌مجاره پێكهێنانی حكومه‌ت كاتی زیاتری بوێت،" ئه‌مجاره جیاوازه له‌جارانی ڕابردوو چونكه پێشتر كوتله شیعی و سوننی و كورده‌كان كوتله‌ی یه‌كگرتوو بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌موو لایه‌ك دابه‌ش بووه په‌رت په‌رت بووه بۆیه پێده‌چێت وه‌ختێكی زیاتر بخایه‌نێت ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام هه‌ندێك ئیلتیزامی ده‌ستوری هه‌یه ده‌بێت لانه‌درێت كه‌كاتی دیاریكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌بۆچونی من ئه‌مجاره ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كاتی زیاتری ده‌وێت "
زێباری باسی له‌و گره‌نتیانه كرد كه كورد داوای ده‌كات له‌لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی نوێی عیراقی و وتی" به‌شداربوونی كورد به‌پێی به‌رنامه‌و ئیلتزاماتی كۆنكرێتی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌تا ئه‌و ئیلتیزاماتانه به‌رچاو ڕوون نه‌بێت ڕاسته كورد بڕیاری به‌شداری كردنی له‌هه‌ڵبژاردن دا به‌ڵام هێشتا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامی په‌یوه‌ستكراو هێشتا كورد بڕیاری به‌شداری كردنی له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق نه‌داوه , گره‌نتیه‌كه ده‌بێت به ڕێكه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرا و به مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه كارییان كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی ئه‌وا واتای گه‌ڕاینه‌وه خانه‌ی سفر. "
به بۆچونی زێباری" ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ندێك له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ببنه ئۆپۆزسیۆن یاخود كورد به‌گشتی چونكه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م كورد كراوه‌یه" وتیشی"به‌ڵام بۆچون و ئاڕاسته‌كه ئه‌وه‌یه كورد هه‌مووی پێكه‌وه بین به‌هێزترده‌بین ده‌توانین به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین."
پێكه‌وه بین به‌هێزتر ده‌بین به‌ڵام هێزی كوردیش هه‌یه سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه، به‌ڵام خۆ هه‌ر كورد وانیه شیعه‌كن و سونه‌كانیش به‌وجۆره‌ن
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی مه‌سعود بارزانی ئایا وه‌ك جارانی پێشوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقی و كوردییه‌كان به‌شداری له‌گفتوگۆكاندا ده‌كات ئایا بارزانی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌ی لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن یا سه‌ركرده عیراقیه‌كان دێنه هه‌ولێر؟ زێباری ده‌ڵێت" كاك مه‌سعود سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین حیزبه له‌كوردستان و له‌عیراقیش ڕۆڵی هه‌یه ئه‌و دانوستانی وه‌فدانه به ته‌وجیهاتی ئه‌و ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن، وتیشی" سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده عیراقیه‌كان هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌یه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد ئاسایی بونه‌ته‌وه وه‌فد دێت وه‌فد ده‌ڕوات."