حاكم زاملی سه‌ركرده له ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق به‌بێ ته‌یاری سه‌دری قورسه و له‌دواتردا ڕوخانی حكومه‌تی به‌دوادادێت، هه‌روه‌ها باس له ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فده كوردییه‌كه و داواكارییه‌كانیان ده‌كات و ده‌ڵێت" جێ به‌جێ كردنی ئه‌و داواكارییانه‌ی كورد مەرجەکان شتێکی مەحاڵن. هەر سەرۆک وەزیرێک بەڵێنی وەها بە کورد بدات، بێ گومان بەرپـرسیارێتیـیەکی گەورە لە ئەستۆ هەڵدەگرێت، وە دەیخاتە کێشەوە، ئەمەش شکست بە حکومەتی داهاتوو دەهێنێت."
زاملی له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواین پێشهاتی گفتوگۆی لیست و لایه‌نه عیراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكموهتی نوێی عیراق وتی"تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وه‌ی كه واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێك بكرێت بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در، له لایه‌نی لیسته‌كه‌ی مالكی هه‌وڵ ده‌درێت،له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له‌گفتوگۆدان ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیستی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردن لیستی سائیرون به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و پێكهێنانی حكومه‌ت له ئێستادا سائیرون له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و براكوردهكان و به‌ڕێز عه‌لاوی به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و حكومه‌تی نوێی عیراق پشت به‌خوا."
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌در كه به‌لیستی سائیرون به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و توانیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق زۆرترین ڕێژه‌ی كورسی په‌رله‌مانی عیراق بهێنن ئاماژه به‌به‌ربه‌ستی به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت"به‌دڵنیایه‌وه به‌ربه‌ست هه‌ن، به‌رده‌وام تا ئێستاش هه‌ندێك له كوتله‌كان چاویان بڕیوه‌ته پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌ك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، هه‌روه‌ها لیستی فه‌تح دیانه‌وێت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنن، بێگومان ئه‌م لیستانه ڕێژه‌ی كورسی پێویستیان نیه و زۆرینه نین، به‌ڵام لیستی سائیرون خۆی زۆرینه‌یه و ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیسته‌كاندا بكات، هه‌روه‌ها تا ئێستاش ئه‌م لیستانه پابه‌ندن به دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان به‌شێوه‌ی حیزبی و تائیفی ،ئه‌م جۆره دابهشكرایهش بۆته هۆی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت."
ده‌رباره‌ی بونی كاندیدێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی داهاتوو حاكم زاملی ڕه‌تی كرده‌وه هیچ كاندیدێكی دیاریكراویان هه‌بێت "به‌ڕاستی تا ئێستا هیچ كه‌سێك دیارینه‌كراوه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه ده‌كه‌وێته دوای پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وكات ده‌توانرێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكرێت كێ ده‌بێته كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام بۆ ئێستا هیچ كه‌سێكی دیاریكراو نیه."
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌گفتوگۆی لایهنهعیراقیهكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق حاكم زاملی كه‌خۆی ئێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریه له‌په‌رله‌مانی عیراق وتی" بێگومان ئه‌مڕۆ وڵاتانی هه‌رێمی ڕۆڵیان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست وه‌ربده‌ن له‌نێوان كوتله سیاسیه‌كان،بێگومان هه‌ریه‌كه له‌ئێران و سعودیه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا هه‌روه‌ك ئه‌مریكاش رۆڵی هه‌یه به‌و حوكمه‌ی خۆی لهعیراقهو په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌ربچین له‌كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و دراوسێ، هه‌روه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین بڕیاری پێكهێنانی حوكمه‌ت، عیراقی بێت. لیستی سائیرون هه‌وڵده‌دات هه‌موو ده‌ست وه‌ردان و كاریگه‌ریه‌ك دوربخاته‌وه و بڕیاره‌كه ته‌واو عیراقی بێت، ئه‌و تاكه لیسته كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی دراوسێیه."
ده‌رباره‌ی داواكاری و مه‌رجی شانده كوردییه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیسته عیراقیه‌كان و لیستی سه‌در بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عیراق، حاكم زاملی وتی" كورده‌كان دوو مه‌رجی گرنگیان هه‌بوو كه ده‌یانه‌وێت بیچه‌سپێنن، ، یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكان بۆ پێش دۆخی كۆنترۆڵ كردن له‌لایه‌ن سوپای عیراقیه‌وه، داواكاری دوه‌میشیان تایبه‌ته به دابین كردنی بڕی له‌١٧%ی بودجه‌ی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ،مەرجەکان شتێکی مەحاڵن. هەر سەرۆک وەزیرێک بەڵێنی وەها بە کورد بدات، بێ گومان بەرپـرسیارێتیـیەکی گەورە لە ئەستۆ هەڵدەگرێت، وە دەیخاتە کێشەوە، ئەمەش شکست بە حکومەتی داهاتوو دەهێنێت."
سه‌باره‌ت به‌و پۆسته باڵایه‌ی كورده‌كان داوایان كرد له‌لیستی سائیرون حاكم زاملی باسی له‌وه‌كرد"هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له‌پێشوتردا كراوه سه‌رۆك وه‌زیران له‌لیستی گه‌وره ده‌بێت كه‌لیستی شیعه‌كانه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌لیستی سوننه‌كان وه سه‌رۆك كۆماریش له لیسته كوردییه‌كان ده‌بێت."
ده‌رباره‌ی مه‌رجی لیستی سائیرون بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی و پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌در وتی"مه‌رجه‌كانی لیستی سائیرون دیاره، یه‌كه‌م بڕیاره‌كه عیراقی بێت ،وه سه‌روه‌ت و سامانی نه‌وتی عیراقی به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عیراقدا دابه‌ش بكرێت، خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش هاوڵاتیان بكرێت، داموده‌زگای ئاسایش بنیادبنرێته‌وه به‌جۆرێك ڕۆڵی هه‌بێت له به‌رگریكردن له‌عیراق ."
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و حكومه‌تی عیراقی له‌لایه‌ن لیسته براوه‌كان و ئه‌گه‌ری په‌راوێزخستنی لیستی سائیرون به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، حاكم زاملی سه‌ركرده له‌ڕه‌وتی سه‌در هۆشداریدا و وتی" به‌ڕاستی قورسه سائیرون په‌راوێزبخرێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره و خاوه‌ندارێتی بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه وه شه‌قامیش بێده‌نگ نابێت له‌مه، وه‌ك وتم لایه‌نی یه‌كه‌م به‌هۆی شه‌قامه‌و و لایه‌نی دوه‌م به‌هۆی په‌رله‌مانه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كورسی هه‌یه، بۆیه ناتوانرێت حكومه‌ت به‌بێ لیستی سائیرون پێكبهێنرێت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌كرا سائیرون ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنێكی قه‌ومی به‌هێز كه حكومه‌ت ده‌ڕوخێنێت."