Accessibility links

ئارام شێخ محەمەد: ئەگەر کۆمسیۆن بڕیارەکانی پەرلەمان جێبەجێ نەکات ڕووبەڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ دەبێتەوە


 ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی ده‌ڵێت" هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كۆمسیۆن هه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ كۆمسیۆن ناتوانێت له‌ژێر باری ده‌رچێت په‌رله‌مانی داهاتوو له‌هه‌ركاتێكدا ده‌توانێت واژۆی پێویست كۆبكاته‌و و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵا بكات خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی داهاتوش نه‌یتوانی لێپێچینه‌وه‌ له‌كۆمسیۆن بكات بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و به‌ڵگه‌كانی تر ناتوانن ڕزگاریان بێت چونكه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌ك بو پڕ له‌كه‌موكوڕی یاسایی، ده‌شڵێت،ئەگەر كۆمسیۆن خۆی لەبڕیارەكانی پەرلەمان بدزێتەوە بەدڵنیایی ڕووبەڕووی دادگا و لێپرسینەوە دەبێتەوە "

ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ ئێنجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و شێوازی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی(١٢) ی مانگی ڕابردوو وتی" په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌یه‌ به‌پێی ده‌ستور وه‌ به‌پێی یاسای كۆمسیۆن خۆی، ئێمه‌ له‌ پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌د له‌هه‌ندێك شوێن باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنمان كردوه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن نه‌توانێت بۆ په‌رده‌پۆش كردنی خۆ دزینه‌وه‌ له‌و خروقاتانه‌ ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ داوامان كردوه‌ له‌ ١٠% ی ئه‌و سندوقانه‌مان كردووه‌ ئگه‌ر ده‌ركه‌وت جیاوازی به‌ڕێژه‌ی له‌ ٢٥%هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایانه‌ی نێردراون ئه‌وكات داوای سه‌رله‌نوێ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت دوباره‌ ."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌نده‌ دروسته‌ له‌داهاتوودا په‌رله‌مانی عیراق كارێكی وا بكات؟ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق وتی"جارێ زووه‌ بڵێین متمانه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ده‌سێنینه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌مان داناوه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌ با ته‌واو ببن ئه‌وكات له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌توانین بڕیاری تر بده‌ین."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند پێشبینی ده‌كه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عیراق جێ به‌جێ بكات؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند" په‌رله‌مان به‌و حوكمه‌ی كه‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمسیۆنه‌ ته‌نها لایه‌نی یاسادانانه‌ كه‌یاسای بۆ كۆمسیۆنیش داناوه‌ وه‌ ده‌ستور دیاریكردووه‌، كۆمسیۆن ناتوانێت خۆی بدزێته‌وه‌ له‌جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كارێكی وابكات به‌دڵنیایی ڕوبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌."

وتیشی" خۆ ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن مل نه‌دات بۆ لێپرسینه‌وه‌ ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ردوو ڕێگاكه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندایه‌."

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌"په‌رله‌مان له‌سه‌ر دوو ئاست كارده‌كات یه‌كه‌م پێشكه‌ش كردنی تانه‌ به‌ده‌سته‌ی دادوه‌ری دووه‌م چاودێری كردنی كاره‌كانی كۆمسیۆن و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ ، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆن ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی چاودێری دارایی و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆن ده‌ستی كردووه‌ به‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌لایه‌نه‌."

ئارام شێخ محه‌مه‌د باسی له‌و به‌ڵگانه‌ كرد كه‌ به‌وته‌ی خۆی له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كنی عیراق هه‌یه‌ و وتی" گرنگترین به‌ڵگه‌ش ڕاپۆرتێكی تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ كه‌ پێشكه‌شی كۆمسیۆنی كردوه‌ له‌مانگی چوار له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ده‌نگدان كه‌ به‌كه‌ڵك نایه‌ن و جێگه‌ی متمانه‌ نین و كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه‌ ، وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ئاسانی توانیویانه‌ پاسۆردی ئامێره‌كان بشكێنن."

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی وت"هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ كۆمسیۆن ناتوانێت له‌ژێر باری ده‌رچێت په‌رله‌مانی داهاتوو له‌هه‌ركاتێكدا ده‌توانێت واژۆی پێویست كۆبكاته‌و و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵا بكات خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی داهاتوش نه‌یتوانی لێپێچینه‌وه‌ له‌كۆمسیۆن بكات بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و به‌ڵگه‌كانی تر ناتوانن ڕزگاریان بێت چونكه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌ك بوو پڕ بوو له‌كه‌موكوڕی یاسایی."

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌عیراق ئارام شێخ محه‌مه‌د وتی"نازانم به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردن دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ یا نا چونكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌نجامی لكۆڵینه‌وه‌كان و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان."

هه‌فته‌ی ڕابردوو محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" مه‌رجی ئێستای چوار لایه‌نه‌كه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ ئه‌وان به‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ڕازی نابن به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌ " خوا ده‌یزانێت ئه‌و سندوقانه‌ براون بۆ كوێی و چۆن ده‌سكاری كراوه‌."

به‌ڵام ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌حوكمی شاره‌زام له‌هه‌ڵبژاردن كه‌پێش په‌رله‌مان به‌رپرسی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووم هه‌روها پێش ئه‌وه‌ش له‌ ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بووم شاره‌زایم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری سندوقه‌كانیش كرابن وه‌ك ده‌ڵێن، ئه‌وا ناتوانن به‌وشێوازه‌ زه‌قه‌ ده‌سكاری بكه‌ن كه‌ بتوانن گۆڕانكاری وای تێدا بكرێت كه‌ هه‌ست نه‌كرێت ده‌سكاری كراوه‌ به‌به‌راورد به‌و داتایانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ داتاكانی تردا ده‌توانرێت به‌راورد بكرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:03 0:00

XS
SM
MD
LG