عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل و شه‌نگال بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌دوێت و ده‌ڵێت" داوا له‌توركیا ده‌كه‌ین سه‌روه‌ری خاكی عیراق بپارێزێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانی ئێمه له‌شه‌نگال هه‌ن وه پێشمه‌رگه‌ش له‌قه‌ندیل نزیكن كه به‌شێكن له سیستمی به‌رگری عیراق كاری هه‌موو ئه‌م هێزانه پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نین خاكی عیراق بۆ هێرشكردنی سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی هه‌ر وڵاتێك له‌ناو خاكی عیراق چاوه‌ڕێی فرمانی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كه‌ین."
ڕۆژی دووشەممە وەزیری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلۆ وتی هێزەکانی وڵاتەکەی بەرەو بنکەکانی دواوەی حیزبی کرێکارانی کوردستان پێشڕەویی دەکەن لە شاخی قەندیلی باکوور عێراق، وتیشی دەستپێکردنی ئەرکە سەربازییەکە تەنها بابەتی کاتە و هیچی تر.
عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌میانه‌ی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" هیوادارین لایه‌نی توركی ڕێز له سه‌روه‌ری عیراق و خاكی عیراق بگرێت، خاكی عیراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراقه‌وه ده‌پارێزرێت وه‌هه‌روه‌ها ئێمه به‌ڕه‌هایی(به‌ته‌واوی) نامانه‌وێت خاكی عیراق بۆ كاری تیرۆریستی له‌دژی وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت."
له‌باره‌ی بونی سوپای توركیا له‌ناو خاكی عیراق به‌تایبه‌ت چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی سه‌ربازانی توركیا له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گوندی(به‌رمیز)هی قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر، وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق بێ ئاگایی خۆیانی ده‌ربڕی له‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق و وتی" به‌ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌مان نه‌بینووه ، وه له‌هیچ شوێنێكیش پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه ڕاسته یاخود نا؟"
وتیشی" من زانیاریه‌كی وردی له‌وجۆره‌م لانیه كه ته‌ئكید له‌و بابه‌ته بكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه وتومانه به‌هیچ جۆرێك نامانه‌وێت خاكی عیراق ببێته شوێنی چالاكی و كار دژ به‌وڵاتانی دراوسێ، ئێمه ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی توركیا و هه‌موو وڵاتانی دراوسێی عیراق ده‌گرین."
هه‌روه‌ها پێشتر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی چەکدارە کوردەکان لە شاخەکانی باکووری عێراق لە قەندیل و شەنگال و مەخموور، ئەمەش ئەگەر حکومەتی بەغداد نەیتوانی شتێک بکات سەبارەت بە چەکدارە کوردەکان."
به‌ڵام عه‌مید یه‌حیا زوبێد وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق جه‌خت ده‌كاته‌وه هێزه عیراقیه‌كان و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق لهشهنگالن و ده‌ڵێت" ئێستا له شه‌نگال و هه‌موو شوێنێك هه‌ین( بونمان هه‌یه) سه‌روه‌ری عیراق ده‌پارێزین،وه پارێزگاری له‌عیراق ده‌كه‌ین، كورتكراوه‌ی قسه‌كانم له‌ڕاستیدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بێت،هیوادارین توركیا و توركه‌كان ڕێز له سه‌روه‌ری عیراق و خاكی عیراق بگرن له‌هه‌موو پارچه‌یه‌كی عیراق هێزی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌یه، وه پێشمه‌رگه هه‌یه كه‌به‌شێكن له سیستمی به‌رگری عیراقی كه سه‌روه‌ری و خاكی عیراق ده‌پارێزن، وه پشت به‌خوا ئێمه ده‌توانین پارێزگاری له‌خاكی عیراق بكه‌ین، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، نامانه‌وێت خاكی عیراق بۆ هه‌ر كردوهیهكی سه‌ربازی و تیرۆریستی دژ به‌وڵاتانی دراوسێ له‌نێویشیاندا توركیا به‌كاربهێنرێت."
سه‌باره‌ت به(قه‌ندیل)یش وتی" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناو سیستمی به‌رگری نیشتمانی عیراقن، قه‌ندیل نزیكه له پارێزگای ئه‌ربیل( هه‌ولێر) ئه‌وان له‌وێن."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توركیا هێرشی كرده سه‌ر قه‌ندیل و شه‌نگال ئایا هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وه‌ڵامیان ده‌بێت؟عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق وتی" ئێمه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانمان هه‌یه، وه حكومه‌تی عیراقیمان هه‌یه، ئێمه سه‌ر به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چهكدارهكانین ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه پێشه‌نگین (له‌پێشه‌وه‌ین) بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و خاكی عیراق و گه‌لی عیراق به‌هه‌موو نه‌ته‌وه و دین و زمانه جیاوازه‌كانیه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پاراستنی خاكی عیراق ، پشت ده‌به‌ستین به فرمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق."