ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی سه‌ركدایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت" هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه له‌عیراق له‌پێشتره حكومه‌تی عیراقیش له‌حكومه‌تی هه‌رێم كهمتهرخهمتره، ده‌شڵێت" هۆكاری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی شاره‌كانی باشوری عیراق له‌خۆبایی بونی حكومه‌تی عیراق به‌تایبه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادیه، كه‌له‌دوای شه‌ڕی داعش و گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك حكومه‌تی عیراق سوار شه‌پۆلی سه‌ركه‌وتن بووه، هه‌روه‌ك ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه" وڵاتانی هه‌رێمی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بن ده‌ڵێت به‌ته‌نها حكومه‌تی عیراق خۆی له‌پشت خۆپیشاندانهكانهوهیه و هۆكاری سه‌ره‌كیه، پێشبینیش ده‌كات ئه‌و خۆپیشاندانانه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی یا په‌له‌بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق یا ببێته هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن."
ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عیراق له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌شێك له‌شاره‌كانی باشوری عیراق وتی" خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی باشوری عیراق بۆ داخوازی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی لێده‌كه‌ین و له‌سه‌ر حكومه‌ته داخوازی خه‌ڵك جێ به‌جێ بكات."
ئارێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌هۆكاری خۆپیشاندانه‌كان كرد و وتی" دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتین وه حكومەتی عیراق كه‌ركوكی گرته‌وه، حكومه‌ت زۆر له‌خۆی بایی بووه به‌تایبه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مه وایكرد حكومه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كان پشت گوێ بخات وه سواری شه‌پۆلێكی سه‌ركه‌وتن ببێت له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا به‌ته‌نها به‌س نیه، پێش ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش خه‌ڵك هه‌ر ناڕازی بو به‌تایبه‌ت به‌شداریكردنی ئه‌و ڕێژه كه‌مه له ههڵبژاردنكان له‌به‌غداد شاره‌كانی باشور ده‌ریخست كه‌خه‌ڵك نه‌ك له حكومه‌تی عیراقی به‌ڵكو له سیستمه سیاسیهكهش ناڕازیه."
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عیراق كه هاوكات ئەندامی سهكردایتی یه‌كێتیشه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ڕاسته خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و هه‌یه داواكاری خه‌ڵك ڕه‌وایه هه‌میشه پشتیوانی داواكاری و خۆپیشاندانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین كه‌به‌شێوازی یاسایی ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام داواكاری خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق زۆر زیاتره حوكمه‌تی عیراقیش زۆر له‌حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێ به‌جێ كردنی داواكاری خه‌ڵك كهمتهرخهمتره."
هاوكات ڕه‌تیشیكرده‌وه كورده‌كان ترسیان له‌وه هه‌بێت پریشكی خۆپیشندانه‌كان به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و وتی"نا من نازانم، بۆ ترسمان هه‌بێت هه‌ركات خه‌ڵك داواكاری هه‌بوو مافی خۆیه‌تی داواكارییه‌كانی به‌شێوازی یاسایی و ئاشتیانه بكات."
به‌بڕوای ئارێز عه‌بدوڵا" ئه‌م خۆپیشاندانانه یا ده‌بێته هۆی لایه‌نه عیراقیه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، یاخود ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دوابكه‌وێت وه ئه‌نجامه‌كانی ههڵبژادنیش پوچه‌ڵ بكرێته‌وه ." ڕاشیگه‌یاند" پێویسته داواكاری خه‌ڵك ده‌ستبه‌جێ، جێ به‌جێ بكرێت شارێكی وه‌ك به‌سره كه ڕۆژانه ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی لێدهڕواته ده‌ر به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به ده‌ست برسێتی و بێ كاری و بێ خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنن من وه‌ك خۆم هاوسۆزم له‌گه‌ڵ خهڵكنی به‌سره و خۆپیشئندهرانی شاره‌كانی عیراق."
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی تاقیبكرێته‌وه كێشه‌ی هاوڵاتیانی عیراقی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ ئارێز عه‌بدوڵا وتی" شتی وا نابێت، نه‌ده‌سه‌ڵات ده‌درێته كورد نه‌پێویست ده‌كات ده‌سه‌ڵات بده‌نه ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو به بۆچونی من پێویسته سیستمی فیدراڵی جێ به‌جێ بكرێت و به‌سره ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌كوردستانیش خه‌ڵك داواكاری هه‌یه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی خزمتگوزاریهوه له‌پێشتره وه‌ك له‌عیراق."
ئارێز عه‌بدوڵا ڕه‌تیكرده‌وه ده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندنانهوهی عیراقه‌وه بن و وتی" حكومه‌تی عیراقی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌یه هیچ پێویست ناكات په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ وڵاتێكی ده‌ره‌كی درێژبكرێت به‌ته‌نها حكومه‌تی عیراقی و ئه‌و سیستمه حكومڕانیه هۆكاری سه‌ره‌كیه."