Accessibility links

هەرێم کەمال ئەغا: هەموو لایەنەکان متمانەیان بە عادل عەبدولمەهدی هەیە


سێشەممەی ڕابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەسـتنیشانکرد بۆ پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە. بەپـێی دەستوری عێراق دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژ حکومەتەکە پـێکبهێنێت.

هەرێم کەمال ئەغا لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بارەیەوە گوتی" عادل عەبدولمەهدی کەسێکی تەکنۆکراتە و متمانەی هەموو لایەنەکانی لەسەر هەیە." پاشان دەڵێت ئەو پـێیوایە عێراق بەرەو گەشەکردنێکی ئابوری زیاتر دەڕوات و سەقامگیری سیاسی دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:33 0:00

XS
SM
MD
LG