له وتووێژێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا، شوان داودی ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت هۆکاری دانەنانی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک کورد خۆیەتی، چونکە لیستی برایەتی هەتا ئێستا کۆنەبۆتەوە هەتا پارێزگارێکدابنێت،"لهكهركوك كورد خۆی بۆته گرێ كوێره بۆ خۆی، هاوكات وهڵامی قسهكانی ڕێبوار تاڵهبانی لهدهنگی ئهمریكا دهداتهوه و دهڵێت" بابهتی كۆنهبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك بۆ دانانی پارێزگار له پارتی و " كاك ڕێبوار تاڵهبانی" گهورهتره ئهوه ئهجێندایهكی ههرێمیه، كاك ڕێبوار تاڵهبانی تهنها كاراكتهره و ههڵدهسوڕێنرێت، ناچاره ئهو قسانه بكات چونكه تهنها ههولێری ماوه تێیدا بژی بۆیه " موڕاعاتی" پارتی دهكات، هاوكات بهشێك لهسهركردایهتی حیزبهكهی خۆی( یهكێتی نیشتمانی كوردستان" تۆمهتبار دهكات و دهڵێت" ئهو سیناریۆیانهی بهناوی ڕیفراندۆم و شانزهی ئۆكتۆبهر بهسهر كهركوكدا هات لیژنهی باڵای ڕیفراندۆم بۆ كهركوكی دانا، وه لێی بهرپرسه كهبهشێك لهیهكێتی-ش لهو لیژنهیه بوون، یهكێتی لهمهدا زیاتر تاوانبارتره."
لهسهرهتای وتوێژهكهدا شوان داودی دەڵێت" لە پێش ئەو ڕووداوانە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی ڕێبوار تاڵەبانی، بێ تەوافوق لەگەڵ پـێکهاتەکانی تر چەند بڕیارێکیان بە زۆرینەی لیستی برایەتی دەرکرد، ئەم بڕیارانەش کاردانەوەی گەورەیان لێکەوتەوە، بۆێە پەرلەمانی عێراقیش بەرامبەر ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی کەرکوک، کۆمەڵێک بڕیاری بە زۆرینە دەرکرد بەبێ گەڕانەوە بۆ تەوافوق. دەڵێت وتوویانە ئێوە بۆ لە کەرکوک بە زۆرینە کاردەکەن ئێمەش لێرە بە زۆرینە ئەو بڕیارانەتان هەڵدەوشێنینەوە، لەوانە لابردنی نەجمەدین کەریم بوو."
داودی باس لەوەش دەکات" سەرەڕای ئەو هەڵوێستە لە پەرلەمانی عێراق، لیستی برایەتی کەرکوک دەیتوانی کۆببێتەوە و پارێزگارێک دابنێت."
له وتووێژێكی ژیار محهمهد له بشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند" هەمان بۆچونی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی هەیە کە ناکرێت لەم دۆخەدا پارێزگارێک لە ژێر پۆستاڵی عەسکەردا دابنرێت."
ئەم پەرلەمانتارەی پێشووی یەکێتی ئەو تێڕوانینەی ڕەتکردەوە و وتی" با ئێمە خۆڵ نەکەینە چاوی خەڵک و خۆشمان هەڵنەخەڵەتێنین، بەدرێژایی مێژووی ئەم شارە لە ژێر پۆستاڵدا بووە، پێشتر لە ژێر پۆستاڵی بەعس بووە، لە دوای پـرۆسەی ئازادیـیەوە سوپای ئەمەریکا حوکمی کەرکوکی کردووە و لە دوای 2014 هەتا 2017 پـێشمەرگە حوکمی کردووە کە ئەویش هەر عەسکەرە، بۆیە بەردەوام کەرکوک لە ژێر حوکمی عەسکەردا بووە."
شوان داودی لە بەشێکی وتووێژەکەی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وتیشی" دەسەڵاتی ئیداری لای پارێزگارە ئەو دەتوانێت بەپێی دەسەڵاتەکانی ڕێگری لە زۆر شت بکات بەڵام کێشەکە ئەوەیە کورد خۆی بۆتە گرێ کوێرە بۆ خۆی، پێشتر ئەم شارە بەدەست کوردەوە بوو و پێکهاتەکانی تر پێی بێزار بوون ناڕەزاییان دەردەبڕی، ئێستاش کە بەدەست عەرەبەوەیە کورد پێی بێزارە و جۆرێک لە حاڵەتێکی دەرونی دروستکردووە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کورد خۆی بۆتە بەربەست لەبەردەم وەرگرتنەوەی ئەو مافەی( پۆستی پارێزگاری کەرکوک)."
ڕێبوار تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنەکەی دەنگی ئەمریکا ئەوەشی وتبوو کە بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەناو لیستی برایەتی مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە چونکە زۆرترین ئەندامی لە لیستەکە هەیە."
شوان داودی لەم بارەیەوە وتی" ڕەچاوی بارودۆخی کاک ڕێبوار دەکەم کە ئەو قسەی کردووە، لەبەر ئەوەی کاک ڕێبوار هیچ شوێنێکی تری نەماوە تیایدا بژی لە هەولێر زیاتر،ئهو تهنها كاراكتهرێكه، بڕیارهكان لهدهرهوهی كاك ڕێبوار دهدرێت، بۆیە پێویستە دڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕابگرێت و ئەم قسەیە بکات بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان."
پاشان وتی" ئەندامانی پارتی زۆرینە نین چونکە ئەو لیستە لە2005وە دروستکراوە و کاتی خۆی هەر کەسێکی یەکێتی لە ئەنجومەنەکە ڕۆیشتووە لەوانە (ڕزگار عەلی و عەبدولڕەحمان مستەفا و لەیلا عەلی) بە ئەندامی پارتی پڕکراونەتەوە، دوای ئەوە هەڵبژاردن کراوە لە کەرکوک لە دوای هەڵبژاردن پارتی هەر بەشداری نەکرد، یەکێتی شەش کورسی پەرلەمانی عێراقی لە شارەکە هێنا."
دوو پرسیارم لەسەر قسەکانت بۆ دروست بوو یەکەم وتت کاک ڕێبوار تاڵەبانی هەر تەنها هەولێری ماوە تیایدا بژی واتە جگە لە کەرکوک یەکێتی ڕێگەی پێنادات بچێتە سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو؟"
شوان داودی لە وەڵامدا وتی" خۆی گرفتی کاک ڕێبوار ئەوەیە کە پابەندە بە بڕیارێکی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەگەڕێتەوە کەرکوک ئەوەش بۆ ئەوەی ئیحراجی بۆ یەکێتی دروست بکات، وە کاک ڕێبوار تاڵهبانی بەرژەوەندی لەگەڵ پارتی هەیە ئەگەرنا کاک ڕێبوار لەناو کورددا ڤیتۆی لەسەر نیە دەتوانێت بێتە سلێمانی کەرکوک هەر شوێنێک بیەوێت خۆ حیزبکەی کاک ڕێبوار لە ناو کەرکوک و سلێمانی بارەگایان هەیە و بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە ، وە لە چالاکی سیاسی خۆیان بەردەوامن."
وتیشی" بابەتی کۆنەبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگار لە ئەنجومەن و پارتی گەورەترە، ئەجێندای هەرێمیە، لەگەڵ ڕێزم بۆ کاک ڕێبوار ئەو لەو کاتەوەی هەیە هەڵیدەسوڕێنن، پێشتر لە کەرکوک (نەجمەدین کەریم) هەڵیدەسوڕاند، ئێستاش پارتی، ئەو قەت بڕیار بەدەست خۆی نەبووە من بۆ بابەتی واهەبووە چومەتە لای وتومە وەک پەرلەمانتاران پشتگیریت دەکەین بەڵام لەبەر بەرپرسێک نەیوێراوە ڕازی بێت."
ئەو کادیرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو ئێستا خۆی لە شاری کەرکوکە لە کاتی ئەم قسانەدا، بۆیە نەگەڕانەوەی کاک ڕێبوار و بەشێک لە ئەندامانی لیستی برایەتی پەیوەندی نیە بە لایەنی ئەمنیەوە بەڵکو کاک ڕێبوار و ئەو ئەندامانە پابەندن بە بڕیاری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەگەڕێنەوە کەرکوک ئەوەی دەمێنێتەوە قسەی ڕاگەیاندنە، وە پارێزگاری کەرکوک مافی کوردە لە ناو کوردیش مافی یەکێتیە چونکە قاعیدەی ئەو شارە یەکێتیە بەدەست من و کەس نیە، وەرن ئێستا با هەڵبژاردن بکرێت لە شارەکە بزانن وایە یا نا؟"
با پرسیاری دووەم بکەم، ئاماژەت بەوەکرد یەکێتی زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی عیراق هێناوە، پارتی هەر بەشداری نەکردووە بەڵام بەپێی یاسا دەسەڵاتی متمانە دان لەسەر پارێزگاری کەرکوک لیستی برایەتی و لیستەکانی تری ناو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکن نەک لیستی پەرلەمانی عێراق. واتە دواجار هەر پێویستان بە ئەندامانی پارتی لەلیستی برایەتی دەبێتەوە بۆ داننی پارێزگار.؟
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەکێتی وهڵامهكهی بهم جۆره بوو، وتی" یەکێک لە نەهامەتیەکانی ئەم شارە ئەوەیە کە هەرچی سیناریۆ بە ناوی ڕیفراندۆم و شانزەی ئۆکتۆبەر بوو لەم شارە سیناریۆ بوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەم شارە( کەرکوک) لەدەست یەکێتی دەربهێنن، سیناریۆکانیش لەلایەن ئەو لیژنەیە بوو کە ناوی خۆی نابوو لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم."
بەڵام خۆ ئەو لیژنەیە بەرپرسانی یەکێتیشی تێدابوو؟
داودی لە وەڵامدا دەڵێت" بەڵێ بەشێک لە یەکێتیشی تێدا بوو،تهنانهت یەکێتی زیاتر لە پارتی بەرپرسیارترە لەو پـرسە، لەبەر ئەوە ئەگەر یەکێتی ڕێگر بوایە پارتی نەیئەتوانی بە تەنیا ئەو نەهامەتیانە بەسەر کەرکوکدا بهێنێت."