لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی پاساوی پارتی بۆ بونی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌شاره‌كه له دانه‌نانی پارێزگار بۆ كه‌ركوك، ئاڵا تاڵه‌بانی وتی،با به‌ڕاشكاوی بڵێم، پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی كرد له‌سه‌ر هاتنی حه‌شدی شه‌عب بۆ كه‌ركوك، خۆ دواتر خۆی له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وت و سه‌ردانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له‌به‌غداد، ئێستا به‌شێكه له " ئیئتلافی بینا" كه هه‌موو سه‌ران و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه، هه‌ر پێش ماوه‌یه‌ك وه‌زیری شاره‌وانی و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عیراقی كه‌سه‌ر به پارتی-یه، ناوی (به‌نگین ڕێكانی-یه) ده‌زگایه‌ك " شه‌ریكه‌یه‌ك"ی گه‌وره‌ی له وه‌زاره‌ت لێكرده‌وه ڕاده‌ستی ده‌زگای حه‌شدی شه‌عبی كرد، وه‌كو داهات بۆ ئه‌وان بێت، واته یه‌كێك له "شهریكاتهكانی" وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی داوه‌ته ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی، خۆ ناكرێت به ئێمه بڵێن هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان له‌به‌غداد هاوكارییان ده‌كه‌ن و دێن له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن و حكومه‌تیان له‌گه‌ڵ پێكده‌هێنن، هاوكات ڕه‌تیكرده‌وه كه یه‌كێتی به‌ته‌نها پێداگری له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكات، وتی" ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت دروست نیه به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌بێت من وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك، وه وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌مه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ڕاسته "ئیستحقاقی"هه‌ڵبژاردن ڕۆڵی هه‌بێت له پۆسته‌كان به‌ڵام كه‌ده‌ڵێین پارێزگاری كه‌ركوك مه‌به‌ست ته‌نها پۆسته‌كه نیه به‌ڵكو ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه، كه داوای ڕێكه‌وتن ده‌كه‌ن له‌هه‌ولێر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ی ئه‌وان بۆ هاوكاری ئێمه ناكه‌ن له‌دانانی پارێزگار و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه و ئیداره‌دانی؟، یا وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێك له‌به‌غداد؟ تا ئێستاش پارتی "ئیعتراف" به‌سه‌رۆك كۆماری ئێمه ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه بۆ یه‌كێتی بێت و "د.به‌رهه‌م "بێت، ئێستاش قبوڵی نیه وه‌زاره‌تێك له حكومه‌تی عیراقی بۆ یه‌كێتی نیشتمانی بێت، من باسی ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌كه‌م نه‌ك ته‌نها پۆستێك، ناكرێت ئێمه له‌هه‌ولێر ئیداره‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان نه‌یه‌ن له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكاربن یا له‌به‌غداد قبوڵی نه‌كه‌ن وه‌زاره‌تێك بۆ ئێمه بێت، یه‌كێتی ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب ڕێكبكه‌وێت پارێزگار دابنێت به‌ڵام ئه‌مه‌ی نه‌كرد كوردایه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێت با لیستی برایه‌تی هه‌مووی به‌شداربێت له‌دانانی پارێزگار ."ده‌شڵێت"یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسی بكات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئیداره‌ی حكومڕانی به پاكێجێك كه به‌شداریمان له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و حوكم له‌كوردستان پابه‌نده به ئیداره‌دانی ناوخۆ له‌كه‌ركوك وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌به‌غداد، تێكه‌ڵاوكردنی مه‌سه‌له‌ی دانانی پارێزگارێكی كورد پێش ئه‌وه‌ی كه كوردی یه‌كێتی بێت به " مه‌سه‌له‌ی" ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاره‌سات و غه‌ڵه‌ته هه‌ر كوردێك بیكات غه‌در له‌كه‌ركوك ده‌كات، ، سه‌باره‌ت به‌قسه‌كانی دوێنێی د.نه‌جمه‌دین له ده‌نگی ئه‌مریكا، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" قه‌یچێكه ئه‌وه تێڕوانینی خۆیه‌تی، ئێمه پێمان وایه ڕاست نیه، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه دوای لادانی "د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم" داوامان كردووه كه پارێزگارێكی كورد وه‌ك ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی وه وه‌ك ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی بێت دابنرێت بۆ كه‌ركوك، ڕاست نیه ئه‌م داوایه‌مان هی ئێستا بێت وه تێكهڵاویشی ناكه‌ین، ئه‌وه ئه‌وانن "وه‌ره‌قه‌كان" تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن."
له ده‌سپێكی گفتوگۆكه‌دا ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا تێكه‌ڵاوكردنی مه‌سه‌له‌ی دانانی پارێزگارێكی كورد پێش ئه‌وه‌ی كه كوردی یه‌كێتی بێت به " مه‌سه‌له‌ی" ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاره‌سات و غه‌ڵه‌ته هه‌ر كوردێك بیكات غه‌در له‌كه‌ركوك ده‌كات چونكه ئه‌مه جارێ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیه كه ده‌مانه‌وێت پارێزگارێكی كورد دابنێین، زۆر شاری تر له‌ژێر ده‌ستی داعش بوون وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و شاره‌كانی تر پاش ڕزگاركردنیان له‌ژێر ده‌ستی داعش پارێزگاری نوێیان بۆ دانراوه، ده‌بوو پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوای لادانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه پارێزگاری نوێ دیاریبكرایه به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسیه‌وه نه‌توانرا پارێزگاری نوێ دابنرێت بۆیه مه‌سه‌له‌ی دانانی پارێزگار جگه له‌وه‌ی بابه‌تێكی نهتهواییه بابه‌تێكی ئیدارییه، تێكه‌ڵاوكردنی دانانی پارێزگار به 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه جگه له قورس"ته‌عقید"كردنی مه‌سه‌له‌كه هاوكات دژی ئه‌وه‌ن كه كوردێك پارێزگار ی كه‌ركوك بێت پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت، ئنجا بۆ پارێزگاره‌كه یه‌كێتی بێت؟ چونكه یه‌كێتی دوو هه‌ڵبژاردنه له 12 كورسی پارێزگاكه شه‌ش كورسی ده‌هێنێت، وه‌ك پارێزگاكانی تری نه‌جه‌ف و یا هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه حیزبی زۆرینه مافی خۆیه‌تی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی نایه‌نه كه‌ركوك بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه‌ركوك بهداگیركراو ده‌زانن غه‌در له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن ."
"حه‌شدی شه‌عبی له‌زۆر شاری تر هه‌یه به‌ڵام پارێزگار له‌و پێكهاته‌یه‌یه كه زۆرینه‌یه، ناڵێم كێشه نابێت به‌ڵام ده‌كرێت هاوكاری پارێزگار بن زیاتر"
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا پارێزگار بۆ كه‌ركوك دابنرێت ئایا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌شاره‌كه‌دا هه‌بێت؟ ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" من هه‌ندێك وه‌ڵامی "واقیعی" لێره‌دا ده‌ده‌مه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی له‌زۆر شاری تر هه‌یه به‌ڵام پارێزگار له‌و پێكهاته‌یه‌یه كه زۆرینه‌یه،ئه‌وه (ئه‌نبار، موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین) حه‌شدی شه‌عبی تێدایه به‌ڵام پارێزگاری هه‌ر سێ شاره‌كه سوننه-ن، ناڵێم گرفتیان نیه به‌ڵام زیاتر هاوكاری ده‌كه‌ن و كاروباره‌كان ده‌به‌ن به‌ڕێوه، سیاسه‌ت به‌دژایه‌تی كردن ناكرێت سیاسه‌ت به عه‌قڵ ده‌كرێت، به‌ڵێ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر گۆڕانكاری عه‌سكه‌ری له‌شاری كه‌ركوك ڕویداوه به‌ڵام پارێزگاری شاره‌كه كورد و یه‌كێتی بێت یا هێزێكی تر بێت سه‌ر به به‌غداده، خۆ ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه عیراقیه‌كان بكات هه‌وڵیش بدات دۆخی كه‌ركوك چاك بكاته‌وه من ناڵێم ئه‌و پارێزگاره‌ی كه‌دێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌بێت خۆی هه‌ر ئێستا پارێزگاری به‌غداد و نه‌جه‌ف سكاڵایان هه‌یه كه‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان نیه به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كوردایه‌تی بخه‌ینه پێش هه‌موو شتێك و بابه‌تی پارێزگاری كه‌ركوك به‌زوترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه."
واته پێت وایه ئه‌گه‌ر پارێزگارێكی یه‌كێتی یا كورد دانرا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركوك هه‌بێت؟ ئاڵا تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ئه‌مه پرسیارێكه به (ئا، یا نا)، ناتوانرێت وه‌ڵام بدرێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بن، یا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد-دا باشتر مامه‌ڵه بكه‌ن چونكه حه‌شدی شه‌عبی ئێستا دامه‌زراوه‌یه‌كه سه‌ر به حكومه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی چه‌كداره، چۆن پارێزگاری ئه‌نبار و دیاله مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، پارێزگاری كه‌ركوكیش له‌ڕێگای كه‌ناڵه ڕه‌سمیه‌كانه‌وه مامه‌ڵه بكات ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه كێشه‌ی نابێت، له‌به‌غداد پارێزگار كێشه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه چه‌كداره‌كان هه‌یه كه پارێزگارێكی عه‌ره‌بی شیعه‌یه،حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ركوكیش كێشه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام له‌زۆر شوێنی تر هاوكارن،ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووه هه‌موو لاینه‌كان به‌وانه-شی دژی ئه‌وه‌ن په‌له بكه‌ن له‌دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك چونكه مه‌ترسی گۆڕینی دیمۆگرفیا له‌سه‌ر كه‌ركوكه.
"تاڵه‌بانی وتیشی" یه‌كێتی له‌و كاته‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له‌كه‌ركوك ده‌كات ده‌یه‌وێت به‌پێی ده‌ستور و یاسا كێشه‌ی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بكات، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین لادراوه یه‌كێتی داوا ده‌كات پارێزگار بۆ كه‌ركوك دابنرێت ئه‌وه لایه‌نه‌كانی ترن كێشه دروست ده‌كه‌ن نایه‌نه پێش ده‌مێك ده‌ڵێن كه‌ركوك داگیركراوه ده‌مێك-یش نایه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، یه‌كێتی ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب ڕێكبكه‌وێت پارێزگار دابنێت به‌و ژماره ئه‌ندامه‌ی هه‌یه‌تی له‌ناو لیستی برایه‌تی، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌مه‌ی نه‌كرد كوردایه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێت با لیستی برایه‌تی هه‌مووی به‌شداربێت له‌دانانی پارێزگار ."
16 ئۆكتۆبه‌ر من ناوی نانێم ڕاده‌ست، به‌ڵكو ئه‌وه "واقیعێك" بوو له‌كه‌ركوك هه‌موو لایه‌ك ئاگادار كرابوه‌وه ئه‌وه باجی هه‌ڵه‌ی سیاسیه‌كانی كوردستان بوو"
ئاڵا تاڵه‌بانی هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌كانی له سه‌ر یه‌كێتی له‌باره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕه‌تكرده‌وه كه‌ده‌ڵێن یه‌كێتی كه‌ركوكی ڕاده‌ست كرد و ئێستا داوای پارێزگار ده‌كات، وتی" من ناوی نانێم ڕاده‌ست، به‌ڵكو ئه‌وه "واقیعێك" بوو له‌كه‌ركوك هه‌موو لایه‌ك ئاگادار كرابوه‌وه ئه‌وه باجی هه‌ڵه‌ی سیاسیه‌كانی كوردستان بوو، من له‌شه‌وی ڕیفراندۆم نوسیم ئه‌وه ڕیفراندۆم ده‌كرێت له‌كه‌ركوك به‌ڵام هیوادارم نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش 2003 هه‌موو لایه‌ك به‌ڕاشكاوانه پێیان وتین كه كه‌ركوك بههاوبشی به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌رگری نه‌كه‌ین، ئه‌وه‌تا یه‌كێتی تاكه حیزبه له‌ناو كه‌ركوك مایه‌وه ڕاسته هێزی پێشمه‌رگه له‌شاره‌كه نه‌ما، با ڕاشكاوانه بیڵێم پارتی بۆ موسڵی چۆڵ كرد؟ با ئه‌وان چۆڵیان نه‌كردایه."ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه كه یه‌كێتی به‌ته‌نها پێداگری له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكات، وتی" ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت دروست نیه به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌بێت من وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك، وه وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌مه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ڕاسته "ئیستحقاقی" هه‌ڵبژاردن ڕۆڵی هه‌بێت له پۆسته‌كان به‌ڵام كه‌ده‌ڵێین پارێزگاری كه‌ركوك مه‌به‌ست ته‌نها پۆسته‌كه نیه به‌ڵكو ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه، كه داوای ڕێكه‌وتن ده‌كه‌ن له‌هه‌ولێر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ی ئه‌وان بۆ هاوكاری ئێمه ناكه‌ن له‌دانانی پارێزگار و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه و ئیداره‌دانی؟، یا وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێك له‌به‌غداد؟ تا ئێستاش پارتی "ئیعتراف" به‌سه‌رۆك كۆماری ئێمه ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه بۆ یه‌كێتی بێت و "د.به‌رهه‌م "بێت، ئێستاش قبوڵی نیه وه‌زاره‌تێك له حكومه‌تی عیراقی بۆ یه‌كێتی نیشتمانی بێت، من باسی ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌كه‌م نه‌ك ته‌نها پۆستێك، ناكرێت ئێمه له‌هه‌ولێر ئیداره‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان نه‌یه‌ن له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكاربن یا له‌به‌غداد قبوڵی نه‌كه‌ن وه‌زاره‌تێك بۆ ئێمه بێت."
"كه‌واته به‌بۆچونی تۆ پاسا و و باسكردنی داگیركردنی كه‌ركوك، بونی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق پاساوی دروستن لهدانهنانی پارێزگار بۆ كه‌ركوك له‌م كاته‌دا؟
ئاڵا تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" با به‌ڕاشكاوی بڵێم، پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی كرد له‌سه‌ر هاتنی حه‌شدی شه‌عب بۆ كه‌ركوك، خۆ دواتر خۆی له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وت و سه‌ردانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له‌به‌غداد، ئێستا به‌شێكه له " ئیئتلافی بینا" كه هه‌موو سه‌ران و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه، هه‌ر پێش ماوه‌یه‌ك وه‌زیری شاره‌وانی و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عیراقی كه‌سه‌ر به پارتی-یه، ناوی (به‌نگین ڕێكانی-یه) ده‌زگایه‌ك " شه‌ریكه‌یه‌ك"ی گه‌وره‌ی له وه‌زاره‌ت لێكرده‌وه ڕاده‌ستی ده‌زگای حه‌شدی شه‌عبی كرد، وه‌كو داهات بۆ ئه‌وان بێت، واته یه‌كێك له "شهریكاتهكانی" وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی داوه‌ته ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی، خۆ ناكرێت به ئێمه بڵێن هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان له‌به‌غداد هاوكارییان ده‌كه‌ن و دێن له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن و حكومه‌تیان له‌گه‌ڵ پێكده‌هێنن."
" به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌م قسانه وتی" قه‌یچێكه ئه‌وه تێڕوانینی خۆیه‌تی، ئێمه پێمان وایه ڕاست نیه، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه دوای لادانی "د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم" داوامان كردووه كه پارێزگارێكی كورد وه‌ك ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی وه وه‌ك ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی بێت دابنرێت بۆ كه‌ركوك، ڕاست نیه ئه‌م داوایه‌مان هی ئێستا بێت وه تێكهڵاویشی ناكه‌ین، ئه‌وه ئه‌وانن "وه‌ره‌قه‌كان" تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی عیراق چۆن پارێزگاری كه‌ركوكی له‌پۆسته‌كه‌ی لادا له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای"بریمه‌ر" ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌كرێت؟
ئاڵا تاڵه‌بانی وتی" ڕاسته هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك نه‌كراوه و به‌پێی یاسایه‌كی تر ئیداره‌ی ئه‌و شاره ده‌كرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی عیراق به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی كه د.نه‌جمه‌دین هه‌یبوو، له‌كاتی خۆی باسمان كرد په‌رله‌مانی عیراق لهپۆستهكه دوورخسته‌وه ."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بێ دانانی پارێزگار كه‌ركوك بڕیاری كۆتایی-تانه كه‌به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رم و په‌رله‌مان نه‌كه‌ن؟
ئاڵا تاڵه‌بانی وتی" من وای ناڵێم به‌ڵكو ده‌ڵێم یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسی بكات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئیداره‌ی حكومڕانی به پاكێجێك كه به‌شداریمان له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و حوكم له‌كوردستان پابه‌نده به ئیداره‌دانی ناوخۆ له‌كه‌ركوك وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌به‌غداد."