له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند" ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه ئه‌مریكا مانگانه بیست ملیار دینار ده‌داته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی عیراقی جگه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، مانگانه حكومه‌تی عیراقی بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی 68 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌رخان كردووه به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی موچه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكات ئه‌گه‌ر به‌پێی سیستمی موچه‌ی په‌یڕه‌وكراو بدرێته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆیه "به‌ڵام ناردنی ئه‌و بودجه تایبه‌تیه به‌هیچ جۆرێك نابێته هۆی زیادبوونی موچه‌ی پێشمه‌رگه."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جه‌بار یاوه‌ر وتی" له ناو بودجه‌ی گشتی عیراقدا، جگه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌بڕگه‌یه‌ك به‌شێك له بودجه‌ی هێزه‌كانی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه كه شه‌ست و هه‌شت ملیار دیناره مانگانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدادی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه و چۆنێتی میكانیزمی جێ به‌جێ كردنی."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و بڕه پاره‌یه (68) ملیار دیناره ده‌ێته هۆی زیادكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؟
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" بێگومان نه‌خێر نابێته هۆی زیادكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چونكه ئه‌و (68) ملیار دیناره به‌شی موچه‌ی نیوه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه ناكات كه ئێستا له ئه‌رك-دان به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت، چونكه ده‌بێت مانگانه بڕی نزیكه‌ی 140 ملیار دینار بودجه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌پێی سیستمی به‌رگری عیراقی موچه بده‌ینه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت مانگانه نزیكه‌ی 280 ملیار دینار بودجه‌مان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ست بێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هه‌وڵتان داوه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوتا بكه‌ن له‌گه‌ڵ موچه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی؟
فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر وتی" بێگومان ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیاتره له 2006-وه تا 2013 به‌شێك له‌گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بووه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجام چونكه كێشه‌ی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ته‌نها موچه نیه به‌ڵكو بودجه‌یه بۆ كڕینی خواردمه‌نی و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌روه‌ك ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخان كراوه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هاوكارییه مادییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێدانی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه؟
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت" به‌ڵێ به‌دوو جار له‌دوو یاسای به‌دجه‌ی ئه‌مریكی-دا له‌وێ بڕێك پاره ته‌رخان كراوه بۆ یارمه‌تی دانی به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه شه‌ڕی دژی داعش-ییان كرد ئه‌وه‌ش بۆ نزیكه‌ی 26 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه كه‌موچه‌كانیان له‌و بڕه پاره ده‌درێت كه مانگانه 20 ملیار دیناره، ئه‌وه‌ش بۆ موچه‌ی به‌شێك له‌هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت لیوای پیاده كه شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن وه به‌شێكیش له‌و پاره‌یه بۆ بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری بۆ خوارده‌مه‌نی و سوته‌مه‌نی بۆ كڕینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت."
یاوه‌ر ڕونیشیكرده‌وه" ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه ئه‌و بڕه یارمه‌تیه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بووه قۆناغی دووه‌می ماوه، وتیشی" ته‌نها ئه‌مریكا به‌پاره هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه وڵاتانی هاوپه‌یمانانی تر جگه له ڕاوێژكاری هه‌ندێك جار به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه."