لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان وهههروهها كاندیدی"فهرمی"ئهو حیزبه بۆ پۆستی پارێزگاری كهركوك، ڕزگار عهلی دهڵێت" کاتێک کەسەرۆکی هەرێم سەرۆکی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەو کاتەش ئەو ڕێككهوتنهی نێوان پارتی و یهكێتی كه پەیوەندی بە کەرکوکەوە هەیە دەست بەجێ بەجێ کردنی دەکرێت بهدانانی پارێزگاریشهوه واتە هاوتەریبە، دهشڵێت"ڕای یەکلایی کەرەوەی یەکێتی ئەوەیە کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت بۆ یەکێتی بێت، چونكه نه جهماوهری یهكێتی لهو شاره نه یهكێتی قبوڵی ناكات پۆستی پارێزگار بۆ كاندیدی دهرهوهی یهكێتی بێت،ههروهها ئهوهشی وت"گوێمان له برادەرانی پارتی نەبووە ڕۆژێک لەڕۆژان بڵێن نابێت پارێزگاری کەرکوک یهكێتی بێت، لهگهڵ ئهوهی لهم وتووێژهدا بۆ یهكهمجار ناوهڕۆكی ڕێككهوتنهكهی نێوان پارتی و یهكێتی ئاشكرا كرد، هاوكات ڕایگهیاند"بڵاونەکردنەوەی ڕێککەوتنەكهی نێوان پارتی و یەکیتی کارێکی زیان بەخشە،قازانجی كهسی تێدا نیه چونكه ههمووی لهبهرژهوهندی میللهته."
"ڕێككهوتنهكهی تایبهت به كهركوك پاشكۆی سهربهخۆی بۆ كراوه"
لەسەرەتای وتوێژەکەدا ڕزگار عەلی لەبارەی ئەوەی کەرکوک لەکوێی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتیدایە؟ دەڵێت" ئێمە لەڕۆژی 4/3 ی ئەمساڵ ڕێککەوتنێکی سیاسیمان لەگەڵ برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆ کرد لەلای ئێمەوە بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی وە لەلای پارتیشەوە بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی بوو، ڕێککەوتنەکە لەسەر سێ بابەت بوو، بابەتی یەکەم بابەتی هەرێمی کوردستان بوو، بابەتی دووەم هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەشی نێوان پارتی و یەکێتی لەبەغداد، بابەتی سێیەمیش بریتی بوو لەکەرکوک، ئەوەی کەرکوک ڕێککەوتنێکی پاشکۆی سەربەخۆی بۆ کراوە."
" لەگەڵ پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست دەکرێت بە جێ بەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیەی تایبەتە بەکەرکوک بهدانانی پارێزگاریشهوه."
ئایا کاتێکی دیاریکراو لەو ڕێککەوتنەدا هەیە سەبارەت بە کەرکوک؟
ڕزگار عەلی دهڵێت " ڕێککەوتنەکە سەبارەت بەکەرکوک ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیەیە ( هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، هەردولا بۆ چارەسەری کێشەکانی کەرکوک بەدانانی پارێزگاریشەوە لەسەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی بەڕێزان کاک مەسعود و کاک کۆسرەت ئەوەی کە پەیوەندی بەکەرکوکەوە هەیە جێ بەجێ دەکرێت، واتە لەگەڵ پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست دەکرێت بە جێ بەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیەی تایبەتە بەکەرکوک."
ڕونیشیکردەوە" مەبەستمان لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم مەبەستمان ئەوەیە کاتێک کەسەرۆکی هەرێم سەرۆکی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەو کاتەش ئەو پڕۆسەیەی پەیوەندی بە کەرکوکەوە هەیە دەست بەجێ بەجێ کردنی دەکرێت واتە هاوتەریبە."
لەبارەی ئەوەی لە ئێستادا هیچ ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەو پڕۆسەیە؟ ڕزگار عەلی وتی" تا ئێستا نەخير لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هیچ شتێک نەکراوە بەڵام تەنیا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە پێکهاتەی تورکمان و عەرەب و لەکورد-یشدا پارتی و یەکێتی خەریکی ئەوەن ڕێککەوتننامەیەکی گشتگیر بکەن بۆ ئەوەی حکومەتی عیراقی پێوەی پابەند بێت بەڵام هێشتا ئەو ڕێککەتنە نەگەیشتووە بە ئەنجام چونکە خاڵی ناکۆک هەیە لەنێوان پێکهاتەکان."
" ڕای یەکلایی کەرەوەی یەکێتی ئەوەیە کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت بۆ یەکێتی بێت."
هەفتەی پێشوو د.کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتوێژێکی دڵشاد ئەنوەر پەیامنیری دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند"دەبێت کەسایەتیەکى نیشتیمان پەروەرى کوردى کەرکوک بکرێتە پارێزگار، نە یەکێتى بێت و نە پارتیش بێت، تا کار بۆ هەموو کەرکوکیەکان بکات نەک لایەنێکى سیاسى دیاریکراو."
بەڵام ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" تا ئێستا لە دانیشتنە دوو قۆڵیەکان یا ڕێکەوتنە سەربەخۆکەی کە پێشتر باسم کرد لەسەر کەرکوک کراوە باسی ئەوە نەکراوە پارێزگار لایەندار یا بێ لایەن بێت بەڵام ڕای یەکلایی کەرەوەی یەکێتی ئەوەیە کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت بۆ یەکێتی بێت."
ڕاشیگەیاند" من ڕێزم بۆ هەموو برادەرانی پارتی هەیە، دەبێت هەم برادەرانی ئێمە وە هەم برادەران پارتی پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بین کە لە 4/3 واژۆمان کردووە."
"گوێمان له برادەرانی پارتی نەبووە ڕۆژێک لەڕۆژان بڵێن نابێت پارێزگاری کەرکوک یهكێتی بێت."
باشە لەو ڕێککەوتنەدا تێدایە کەدەبێت پارێزگاری کەرکوک یەکێتی بێت؟
ڕزگار عەلی دەڵێت" تا ئێستا ئەوەی بەفەرمی قسەمان لەگەڵ برادەرانی پارتی کردووە گوێمان لێ نەبووە ڕۆژێک لەڕۆژان بڵێن نابێت پارێزگاری كهركوك یهكێتی بێت."
پێش ڕێککەوتنەکەتان مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبونەوە ئایا ڕای بارزانی لەسەر پارێزگاری کەرکوک چی بووە کە ئایا پارێزگار یەکێتی بێت؟
ڕزگار عەلی وتی" کاک کۆسرەت ئەوەی بۆ ئێمەی باسکردووە کاری وای بۆ باس نەکردووە، تەنها ئەوەندە نەبێت کاک مەسعود وتویەتی کە کاتی خۆی هات لەسەر کەرکوک ئێمە لەگەڵ یەکێتی ڕێک دەکەوین، واتە ڕاستی بڵێم، تا ئێستا بەو شێوە وردەکارییە باس نەکراوە بێ لایەن بێت پارێزگار یا بێ لایەن نەبێت و سەر بەیەکێتی بێت."
" بڕواناکەم جهماوهرو یەکێتی-ش قبوڵی بکات پارێزگاری كهركوك یهكێتی نهبێت"
وتیشی" بەتێگەیشتنی من ئەوەی دەیخوێنمەوە جەماوەری یەکێتی بەتایبەت لەکەرکوک زۆر زەحمەتە قبوڵی بکەن پارێزگارێکی بێ لایەن لەدەرەوەی یەکیتی هەبێت، وە بڕواناکەم یەکێتی-ش قبوڵی بکات"
"بهفهرمی من كاندید كراوم بۆ پۆستی پارێزگاری كهركوك"
ڕزگار عەلی باسی لەوەشکرد" ساڵی ڕابردوو کە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرا لەسەر پارێزگاری کەرکوک، مەکتەبی سیاسی منی بەفەرمی کاندید کرد بۆ ئەو پۆستە کەسی تر باس دەکرێت بۆ کاندید بوون بۆ ئەو پۆستە بەڵام شێوازی ڕەسمی نیە لەوەیە کەسێک بوبێت عەزی کردبێت ناوی بکەوێتە ناوانەوە خۆی کاندید کردبێت بەڵام بەشێوازە ڕەسمیەکەی ئەوەی کە مەکتەبی سیاسی بەفەرمی نوسراوی بۆ حیزبە کوردی و عەرەب و تورکمانەکان ئەوانەی کە کورسیان هەیە لەناو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەتەنها "بەندەیە"
"بڵاونەکردنەوەی ڕێککەوتنەكهی نێوان پارتی و یەکیتی کارێکی زیان بەخشە"
بۆچی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە بڵاوناکەنەوە؟
ڕزگار عەلی لەوەڵامدا وتی" من "شەخسی" خۆم دەمێکە لەگەڵ ئەوەم کە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە بڵاوبکرێتەوە، بڵاونەکردنەوەشی نازانم هیچ قازانجێکی نیە کە بڵاوناکرێتەوە، وا پێویست دەکات ئەو ڕێکەوتنە سیاسیانەی نێوان لایەنەکان بڵاوبکرێتەوە تا میللەت ئاگادار بێت چی دەگوزەرێت."
کەواتە داواکاری کێ بوو بڵاونەکرایەوە؟ پارتی یا یەکێتی؟
ڕزگار عەلی دەڵێت" ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە "زۆر زۆر باشە"، لەقازانجی میللەتە من نازانم بۆ بڵاونەکرایەوە؟ بەڵام دەزانم بڵاونەکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و یەکیتی کارێکی زیان بەخشە قازانجی نیە چونکە با میللەت ئاگادار بێت لەناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنانە."
باشە ئەگەر داوات لێبکەین ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە باس بکەیت تۆ لێرەوە باسی دەکەیت؟
ڕزگار عەلی دەڵێت" هەر کەسێک داوام لێبکات لەکەرکوکیەکان یا هەرکەس هەرچی هەبێت لەسەر ئەو ڕێکەوتنە بۆی باس دەکەم، بەکورتیش بۆ ئێوەی باس دەکەم، پەیوەندیدارە بەوەی یاساکان و دەستور بە"تەواقوق" بێت "لامەرکەزیەت" نەبێت، هاوسەنگی دارایی بۆ بودجە و ژیان و خزمەتگوزاری هەموو ناوچەکان وەک یەک بێت، لامەرکەزیەتی ئیداری بۆ یەکە ئیدارەییەکان هەبێت، لەبەغداد یەک تیم بین، هەوڵدەین لەکوردستاندا هەموو لایەک حکومڕانی بەشێوەی تەوافوق ببەین بەڕێوە ئەمە دەتوانین بڵێین چوارچیوەی ئەساسی ڕێکەوتنەکەیە."