Accessibility links

د.نه‌جمه‌دین: دانانی پارێزگارێك له‌م كاته‌دا بۆ كه‌ركوك هیچ جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزگارە كوردانه‌ی كه‌ سه‌دام دایده‌نان


د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم

له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری له‌سه‌ر كارلادراوی كه‌ركوك باس له‌ چه‌ند پرسێك ده‌كات.

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ وه‌ك خۆی:

"به‌رپرسان و قه‌زای لوبنانی بۆیان ده‌ركه‌وت دۆسێیه‌كه‌ دروستكراوه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی" سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و به‌رپرسان له‌ واشنتن، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها باڵوێزی ئه‌مریكا بكه‌م كه‌ سه‌ردانیشی كردم وه‌ كونسڵی ئه‌مریكا هه‌تا له‌ لوبنان ده‌رچوم تا فڕۆكه‌خانه‌ هات له‌گه‌ڵم وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حیزبه‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م، كه‌ده‌زانن ئه‌م دۆسیه‌یه‌ دۆسێیه‌كی دروست كراوه‌ وه‌ ته‌نها دۆسیه‌ كه‌له‌سه‌رم دروستكرابوو ئه‌وه‌بوو گوایه‌ من پێنج ئۆتۆمبێلم لایه‌ من هه‌موو به‌ڵگه‌كانم دا به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌تی لوبنانی وه‌ قه‌زای لوبنانی كه‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێن هیچ شتێك له‌ "زمه‌ی پارێزگار-واته‌ من-دا" نیه‌ بۆیه‌ به‌رپرسان و قه‌زای لوبنانی كه‌ ئه‌مه‌یان بینی بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ سیاسیه‌ هه‌ر بۆیه‌-ش به‌بڕیاری دادگای لوبنانی بڕیار درا به‌گه‌ڕانه‌وه‌م وه‌ هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ دروست كراوه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بوو ئه‌گه‌رنا من شه‌ش ساڵ پارێزگاری كه‌ركوك بووم هه‌موو كه‌س "شاهێدی" ده‌دا كه‌چی له‌كه‌ركوك كراوه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ وه‌ ئێستا و پێش من دۆخی كه‌ركوك چۆنه‌ به‌به‌راورد به‌وكاته‌ی من له‌وێ بووم بۆیه‌ من پشتیوانیه‌كی زۆرم هه‌یه‌ له‌ خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه‌ من "سوپاس-ییان ده‌كه‌م" ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م من دروست ناكات بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌ك به‌ته‌نها پێكهاته‌ی كوردی."

"ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد و خیانه‌تیان كرد بوختانیان بۆ دروستكردم"

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ ئه‌و دۆسێیانه‌ی له‌سه‌ر جوڵاندی؟ له‌به‌غداده‌وه‌ یا له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌؟

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی" خۆی هه‌موو ده‌سته‌كه‌ له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كه‌ركوكه‌وه‌ بوو، ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد وه‌ ئه‌مڕۆ ده‌پاڕێنه‌وه‌ له‌خه‌ڵكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارییان بكات له‌و "سه‌رشۆڕییه‌ی" كه‌توش-ییان بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ كه‌ من چومه‌ ناو لوبنانه‌وه‌ هیچ گرفتێك نه‌بوو له‌كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یان دروست كرد واته‌ كه‌ من له‌كوردستان ده‌رچووم یا له‌ناو فڕۆكه‌ یا به‌شێوه‌یه‌ك زانیویانه‌ ئه‌و دۆسێیه‌یان دروست كرد، وه‌ شكستی هێنا چونكه‌ ده‌وڵه‌تی لوبنان قه‌زاكه‌ی قه‌زایه‌كه‌ به‌پێی یاسا كاری كرد و وتی" بابه‌تێك كه‌ مه‌سائیلی سیاسی یا مه‌به‌ستی سیاسی تێدا بێت و له‌ عیراقه‌وه‌ كراوه‌ ڕه‌دی كرده‌وه‌."

ڕاشیگه‌یاند" واته‌ ڕاستی بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد، "خیانه‌تییان" له‌كه‌ركوك و یه‌كێتی كرد ئه‌وانه‌ خه‌ریكبوون بوختان و "درۆ و ده‌له‌سه‌" دروست بكه‌ن ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بۆم دروست كرا چونكه‌ من ئاماده‌نه‌بووم ڕێگه‌ به‌وانه‌ بده‌م له‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی ویستیان پشتیوانیان بكه‌م، وه‌ به‌هۆی ئاڵای كوردستان و ڕیفراندۆم بوو كه‌ من شانازی به‌هه‌ردوكیه‌وه‌ ده‌كه‌م چونكه‌ ئاڵای كوردستان نایاسایی و ناده‌ستوری نیه‌ دادگای فیدراڵی سكاڵاكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕیفراندۆمیش مافی میلله‌تی خۆمانه‌ كه‌ بڕیار بدات چی ده‌وێت، بۆیه‌ بۆ من شانازییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن ده‌نگده‌ری ڕیفراندۆم بووم وه‌ سه‌ركردایه‌تی-شم كرد له‌ كه‌ركوكدا، ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ هه‌رده‌مێنێت چونكه‌ شتێكی مێژووییه‌."

" هۆی ته‌عریب و نه‌مانی شكۆی كورد له كه‌ركوك ئه‌و خیانه‌تكارانه‌ بوون كه‌ كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد "

ده‌رباره‌ی گرفته‌كانی ئێستای كه‌ركوك و كێشه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت" یه‌كه‌م شت ته‌عریب و نه‌مانی شكۆی كورد له‌و شاره‌ (كه‌ركوك) هۆیه‌كه‌ی ئه‌و "خیانه‌تكارانه‌ن" كه‌ كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد، ئێستا ده‌یانه‌وێت یه‌كێك بێت "له‌و ڕوڕه‌شیه‌ی" كه‌ تێی كه‌توون ڕزگارییان بكات، به‌بۆچونی من له‌م دۆخه‌ی ئێستا كه‌دۆخی گشتی كه‌ركوك به‌گوێره‌ی پێویست نیه‌ دانانی پارێزگارێكی له‌هه‌ر حیزبێك بێت یا هه‌ر لایه‌ك هیچ جیاوازییه‌كی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می "سه‌دام"دا له‌سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر پارێزگاری كورد هه‌بوو به‌ڵام كارییان بۆ حكومه‌تی سه‌دام ده‌كرد له‌هه‌مانكاتدا كورد ده‌چه‌وسێنرایه‌وه‌، كیمیاباران ،ده‌كرا ئه‌نفال ده‌كرا له‌كوردستان، ئه‌مڕۆ پارێزگارێك بهێنرێت وه‌ دۆخی كه‌ركوكیش وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه‌ و هیچی به‌ده‌ست نه‌بێت بگره‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بێت كاری خراپی پێ واژۆ بكه‌ن ئه‌مه‌ هیچ جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا."

"به‌ته‌نها مه‌به‌ستم مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیه‌، حیزبه‌كانی تر به‌ ئازایه‌تی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ له‌كه‌ركوك"

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت" ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی تر كه‌ركوكی به‌جێهێشت ئێمه‌ ماوینه‌ته‌وه‌، جا خۆ له‌ سه‌رده‌می "به‌عس-یشدا" حیزبه‌ كارتۆنیه‌ كوردییه‌كان ئه‌وانیش باره‌گایان هه‌بوو له‌كه‌ركوك هه‌ڵبه‌ته‌ من به‌ته‌نها لێره‌دا مه‌به‌ستم "مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی-ییه‌" ئه‌گه‌رنا حیزبه‌كانی تر به‌ ئازایه‌تی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بووه‌ له‌خیانه‌ت كردن له‌كه‌ركوك، یه‌كێتی ئێستا هیچ ڕۆڵێكی نیه‌ له‌كه‌ركوك جگه‌ له‌وه‌ی له‌ناو باره‌گاكانی خۆیان دانیشتوون وه‌ بۆ هاتوچۆش ئه‌گه‌ر به‌چه‌كه‌وه‌ ده‌ربچن ڕێگه‌یان پێ نادرێت وه‌ ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان بۆ دانراوه‌ له‌باره‌گاكانی خۆیان وه‌ ناتوانن به‌رگری له‌یه‌ك كورد بكه‌ن كه‌ غه‌دری لێ بكرێت ئه‌وه‌تا خۆیان ده‌ڵێن ته‌عریب ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كورد لاده‌برێت خۆیان ئه‌م هه‌موو شته‌ ده‌ڵێن و به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا نه‌یانتوانیووه‌ به‌رگری له‌یه‌ك كه‌س بكه‌ن به‌به‌رچاوییانه‌وه‌ ئه‌م هه‌موو كاره‌ ده‌كرێت به‌ڵام به‌ "سه‌رشۆڕییه‌وه" ته‌ماشای ده‌كه‌ن."

"كێشه‌ی كه‌ركوك نابێت ڕێگر بێت له‌دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز له‌كوردستان"

كه‌واته‌ چی بكرێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ "ته‌عریب" و لابردنی فه‌رمانبه‌رانی كورد و سوتانی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی جوتیارانی كورد له‌ كه‌ركوك، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وترێت؟

پارێزگاری له‌سه‌ر كارلابراوی كه‌ركوك ده‌ڵێت" ئێمه‌ هه‌مووكات خوازیاری توند و تیژی وشه‌ڕ نه‌بووین له‌هیچ لایه‌ك به‌ڵام میلله‌تی ئێمه‌ هه‌مووكات ته‌نها به‌رگری له‌خۆی كردووه‌، بۆ چاككردنی ئه‌و دۆخه‌ ئێستا دانوستانێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد-دا لیژنه‌ لێره‌وه‌ له‌هه‌رێمه‌وه‌ دانراوه‌ وا خه‌ریكن جۆرێك له‌ ڕێككه‌وتن بكرێت تا سوپا له‌ناو شار ده‌رچێت ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ هێزی خۆجێین له‌كه‌ركوك بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان، ئه‌وكاته‌ ئاواره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ جێی خۆیان، ئنجا به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ سه‌رژمێری یا له‌ هه‌ڵبژاردن."

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و پرسی پارێزگاری كه‌ركوك، وتی" حكومه‌ت ماوه‌ی یاسایی بۆ دانراوه‌ كه‌ پێویسته‌ پێكبهێنرێت باشتره‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن تێیدا به‌ڵام لایه‌نێك هه‌موو شتێك ڕابگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ڕێك ناكه‌ون له‌سه‌ر پۆسته‌كان چونكه‌ چه‌ند "كوتله‌یه‌ك" هه‌یه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناكۆكیانه‌ به‌وه‌ داپۆشن كه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك، یا به‌غداد، یاخود شتێكی تره‌ ئه‌مه‌ نابێت ڕێگری بكات له‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ین له‌كوردستاندا، وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌مه‌ ته‌نها پارتی نیه‌ كه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت به‌ته‌نها به‌ڵكو حیزبی تریشی له‌گه‌ڵدایه‌، بینیمان له‌ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ كۆی 81 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو 69 ده‌نگ درایه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ ئه‌مه‌ ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ی به‌ وڵاتانی دیموكراسی ده‌بینرێت كه‌ جاری واهه‌یه‌ خه‌ڵك به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌بێته‌ سه‌رۆك."

جه‌ختیشیكرده‌وه‌" باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كه‌ته‌نها كه‌ركوك نیه‌، به‌ڵكو شه‌نگال و خانه‌قین و شوێنه‌كانی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت قسه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكات وه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ش نوێنه‌ری سه‌رجه‌م سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تێدایه‌ وه‌ له‌په‌رله‌مانیشدا ده‌نگی پێده‌درێت ده‌بێت حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بیكات وه‌ له‌په‌رله‌مانیشه‌وه‌ ده‌نگی پێده‌درێت ده‌بێت له‌م حیزب و حیزب ده‌ربچین، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تێكی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد."

"خه‌ڵك واده‌زانێت پارێزگارێك له‌كه‌ركوك دابنرێت هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت"

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌ش وت" ئه‌مڕۆ خه‌ڵك واده‌زانێت پارێزگارێك دابنرێت له‌كه‌ركوك هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت، ئه‌مڕۆ بڕیاری سه‌ره‌كی له‌كه‌ركوكدا "قائیدی عه‌مه‌لیات-ه‌" واته‌ سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌ بێگومان لایه‌نی حه‌شدی زۆر هه‌یه‌ وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی ، بڕۆن له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك بپرسن بزانن چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت من ڕۆژانه‌ خه‌ڵك له‌كه‌ركوكه‌وه‌ دێت بۆ لام كه‌ خه‌ڵكی كورد، پارتی، یه‌كێتی، عه‌ره‌ب، توركمان هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی تێدایه‌ باسی "موعاناته‌كانی" خۆیان ده‌كه‌ن، جا ئێستا پارێزگار دابنرێت پارێزگار به‌ ئه‌مری قائیدی قات كارده‌كات ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌ له‌وێ بوین لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگار سه‌رپه‌رشتی ناكات هه‌موو شتێك به‌ده‌ست قائیدی قواته‌، وه‌ك ئه‌وكاتانه‌ی لێهاتووه‌ كه‌ له‌موسڵ و به‌غداد ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌ هه‌بوو ئێستا ئه‌وانه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ناوی عه‌مه‌لیاتی كه‌ركوكه‌."

به‌بڕوای تۆ به‌غداد جدیه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ئاماژه‌ت پێدا ئێستا لیژنه‌یه‌ك هه‌یه‌؟

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت" ڕاسته‌ كه‌ركوك له‌هه‌موو شوێنێك گرنگتره‌، به‌ڵام ئێمه‌ شوێنی ترمان هه‌یه‌ كه‌هه‌مان دۆخیان هه‌یه‌ وه‌ك خانه‌قین و شه‌نگال و ته‌نانه‌ت خورماتوو دۆخی له‌هه‌موو شوێنه‌كان خراپتره‌ به‌بۆچونی من سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی خۆشه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام لایه‌نێكی زۆر هه‌ن كه‌ دژی ئه‌و له‌ڕووی ڕه‌زگه‌ز په‌رستی و پێیان خۆش نیه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر سه‌یری قسه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان بكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، كێشه‌ی كه‌ركوك ته‌نها به‌دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ئێمه‌ له‌ 2016 وتمان تا ئه‌وكاته‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی جێ به‌جێ ده‌كرێت با كه‌ركوك ببێته‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك خۆی حوكمی خۆی بكات تا هه‌موو كاروباره‌كانی كه‌ركوك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ هه‌موی له‌ژێر ده‌ستی به‌غداد نه‌بێت، به‌بۆچونی من مانه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ زۆر خه‌ته‌ره‌ له‌سه‌ر دۆخی عیراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غداد وه‌ ئیستقرار له‌ عیراقدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد زۆر به‌جدی بكه‌ونه‌ دانوستاندن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نها ئه‌وقه‌ بێت ئه‌م هێزانه‌ی له‌كه‌ركوكن جگه‌ له‌هێزی خۆجێی "

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:51 0:00

XS
SM
MD
LG