لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باس له پرسی موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می له‌به‌غداد ده‌كات.
ده‌قی وتووێژه‌كه:
"ئەو ڕێککەوتنانەی کرا کورت خایەن بوو بۆ بودجەی 2019 بوو، فشارێکی سیاسی بەهێز لەناو پەرلەمان دروست بووە لەسەر عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی کە بەپێچەوانەی یاسا هەندێک داهاتیان ناردووە بۆ حکومەتی هەرێم"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.موسەنا ئەمین وتی" بەدڵنیاییەوە ئەو ڕێککەوتنانەی کرا کورت خایەن بوو بۆ بودجەی 2019 بوو جارێکی تر ئێستا هێزە سیاسیەکان تێهەڵدەچنەوە بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ، ئەو ڕێککەوتنەی کە کرا لە 2019 ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت بوو بۆیە جۆرێک لە ئاسانکاری پێشکەش کرا هەم کورد پێویستی بە پیشاندانی ئەو ئاسانکارییانە بوو هەم عادل عەبدولمەهدیش پێویستی بەو "تەنازولانە" بوو بیکات هەرچەندە خۆشی ڕەنگە قەناعەتی بوبێت پێی بەڵام ئێستا ئه‌و دیمەنە گۆڕاوە بەئاڕاستەی ئەوەی ئێستا فشارێکی سیاسی بەهێز لەناو پەرلەمان دروست بووە لەسەر عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی کە بەپێچەوانەی یاسا هەندێک داهاتیان ناردووە بۆ حکومەتی هەرێم، وە حکومەتی هەرێم ئەو "ئیلتیزامە ئیتیحادییانەی" هەیبوو بەرامبەر بەغداد جێ بەجێی بکات چ دەربارەی ڕادەستکردنی نەوەت، وە چ دەربارەی پێشکەشکردنی "حساباتی خیتامی" ئەو سامان و داهاتەی بۆی چووە وە ڕونکردنەوەی پێویستی نەداوە وە ئێستاش نەیداوە، ئەگەر لەڕوی دەقی یاساییەوە سەیری یاسای بودجه‌ی عیراق بکەین وەک دەقە یاساکە ڕەنگە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نەبوبێت بەڵام لە شێوازی جێ بەجێ کردنیدا ڕەنگە عادل عەبدولمەهدی خۆی لەشێوازی جێ بەجێ کردنیدا ئەو ئاسانکارییانەی بەزیادەوە کردبێتی بۆ هەرێمی کوردستان."
"ئه‌و ئاسانكاریهی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا ئێستا له‌به‌غداد ئه‌و ئاماده‌ییه سیاسیه نیه به‌ڵكو ده‌نگی دژی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه."
د.موسه‌نا وتیشی" هێشتا نازانرێت چ گۆڕانكاریه‌ك ڕوده‌دات، چونكه بارگرژی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت وه نازانین نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا چۆن ده‌بێت؟ كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر داهاتی عیراق، وه ئه‌وه‌ش نازانرێت چ قه‌یرانێكی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوده‌دات؟ ، یا چ شكستێك چاوه‌ڕێی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات؟ كه لێپێچینه‌وه له‌خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی بكرێت چونكه خه‌ڵكانێك هه‌ن كهچاوییان بڕیوه‌ته گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن كه‌ناتوانرێت بوترێت 2020 بودجه‌ی عیراق و هه‌رێم هه‌مان شت ده‌بێت؟ به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و ئاماژانه‌ی كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه هه‌روه‌ك وتم ئه‌و ئاسانكاریهی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا ئێستا له‌به‌غداد ئه‌و ئاماده‌ییه سیاسیه نیه به‌ڵكو ده‌نگی دژی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه."
" دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه "
بۆچی ئه‌و دۆخه گرژه له‌به‌غداد به‌رامبه‌ر هه‌رێم هه‌یه؟
له‌وه‌ڵامدا د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاستگۆ بین به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم "ئیلتیزاماتی ئیتحادی" خۆی به‌رامبه‌ر به‌غداد جێ به‌جێ نه‌كردووه ئه‌وه‌یه وایكردووه ڕێگایه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌یانه‌وێت گێچه‌ڵ به‌كورد بكه‌ن وه ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌شه‌وه هه‌تا گێچه‌ڵ به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی-ش بكه‌ن."
كه‌واته به‌كورتی هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی به‌شه موچه و بودجه‌ی هه‌رێم چیه له‌به‌غداده‌وه؟
د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت" یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم "ئیلتیزاماتی ئیتحادی" جێ به‌جێ نه‌كردووه، دووه‌م ته‌وژمێكی گێچه‌ڵكردن ئێستا به‌كورد و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌به‌غداد بازاڕی گه‌رمه، ئه‌م دوو هۆكاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداده‌وه دوابكه‌وێت."
" ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم واز له سیاسه‌تی "ئه‌وه‌ی خۆم بۆخۆم ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم" بهێنێت،ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانیش ناتوانین ئاوا به‌رگری بكه‌ین "
هه‌روه‌ها د.موسه‌نا ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بیكات ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م واز له‌و سیاسه‌ته بهێنێت كه "ئه‌وه‌ی خۆم بۆخۆم ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم" ئه‌مه سه‌رناگرێت ده‌بێت به شه‌فاف و ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕای گشتی عیراقی و كوردستانیش بڵێ بۆچی نه‌وت "ته‌سلیم" ناكات، له‌وانه‌یه ئێمه وه‌ك سیاسی هه‌ندێك پرسیارمان كردبێت و ده‌یزانین وه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی عیراقیش ده‌یزانێت ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته درێژخایه‌نانه‌ی هه‌رێم كردویه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر قه‌رزێكی زۆر بۆیه ناتوانێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات."
د. موسه‌نا ئه‌وه‌شی وت" تا ئه‌م ساته‌ش كه قسه‌ی تێدا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد ناكات هۆكاری ڕاده‌ست نه‌كردنه‌كه‌شی "بهنیوهناچڵیه" وه‌ك وتم وه‌ك پێویست هۆكاره‌كه‌ی نه به ئێمه نه به‌حكومه‌تی فیدراڵی نهبهڕای گشتی نه‌وتراوه كه‌له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هه‌رێم ئیلتزام ده‌كات یا نا وه بۆچی نایكات؟وه ناكرێت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت حكومه‌تی هه‌رێم ویستویه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و بكات هه‌موو داهاته‌كانی خۆی بۆ خۆی بێت و له‌بودجه‌ی عیراقیشدا به‌شداری نه‌كات له‌هه‌مانكاتدا داهاتیشی لێوه‌ربگرێت ئه‌مه سیاسه‌تێكه بۆ كورد ناچێته سه‌ر و "مه‌نتیق" نیه وه ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانیش ناتوانین ئاوا به‌رگری بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نین و به‌شێكین له‌عیراق ده‌بێت ئیلتیزامه‌كانی خۆمان به‌پێی ده‌ستور ڕه‌چاوی ئه‌و بابه‌ته‌ی تێدا بكه‌ین ئه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ناعه‌ت به‌ڕای گشتی بكات تا ئه‌و ڕای گشتیه فشار بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك وه‌زیران دروست نه‌كات چونكه تا ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستێكی باشی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌كورد."