حهیدهر شهشۆ سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات و ههروهها بهرپرسی هێزی ئێزیدخان لهم وتووێژهدا باس لهوه دهكات لهگهڵ لایهنه كوردییهكان لهههولێر لهگفتوگۆدان تا بهیهك لیست بهشداری لهههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی پارێزگاكان له سنوری پارێزگای موسڵ بكهن.
دهقی وتووێژهكه:
" ئێمە دەخوازین بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین بەڵام ئەوە کەموکوڕی لیستی کوردستانیە هەتا دوو ڕۆژ لەمەوبەر هیچ پەیوەندییان بە ئێمەوە ."
لەسەرەتای وتووێژەکەی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا، حەیدەر شەشۆ دەڵێت" ئێمە وەک سێ پارتی ئێزیدی بەناوی هاوپەیمانێتی ئێزیدی خۆمان تۆمارکرد لە فەرمانگەی لایەنەسیاسیەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەڵام بە بۆچونی ئێمە باشترە وە لەبەرژەوەندی میللەتی کورد ئەمەیە کە پەیوەندی بکەین بە هاوپەیمانی کوردستانیەوە، هەم وەک کوردی ئێزیدی هەم وەک کوردی موسڵمانیش چونکە قەزیەی ئێمە یەک قەزیەیە وە بەبۆچونی ئێمە ئهگهر بەیەک لیست بچینە هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی گەلی کورد و میللەتی ئێزیدی، ئێمە وەک هاوپەیمانی ئێزیدی پەیوەندیمان لەگەڵ هاوپەیمانی کوردستانی هەیە و لەگفتوگۆداین هەرکات گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوا ئێمە بەیەک لیست دەچینە هەڵبژاردنەوە."
شەشۆ وتیشی "من ئێستا لەهەولێرم، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لەگفتوگۆدا بووم لەگەڵ لایەنە کوردییەکان سەبارەت بەبەشداری کردنمان بەیەک لیستی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان هەڤاڵانی ئێمە لە دوو لایەنەکەی تر ئاگادارن لەو گفتوگۆیانە تا "ئیشەڵا" بگەینە ڕێککەوتن و بەیەک لیست بەشداربین چونکە دوای بڕیارەکەی کۆمسیۆن، خەڵکی ئێمە" خەڵکی شەنگال" کە لە 70%ی تا ئێستاش لەکەمپدان مافی ئەوەیان نیە دەنگ بدەن بەپێی ئهو بڕیارە لەبەر ئەوە کاریگەری زۆرە لەبەرژەوەندی گەلی کورد و ئێزیدی نیە کە ئەو هەموو دەنگە بڕوات بۆیە ئێمە دەخوازین لە هەر سێ-چوار پارێزگای ناوچە جێناکۆکەکان بەیەک لیست بەشداری لەهەڵبژاردنەکان بکەین."
حەیدەر شەشۆ ڕەخنەی لەهاوپەیمانی کوردستانی گرت و وتی" ئێمە دەخوازین بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین بەڵام ئەوە کەموکوڕی لیستی کوردستانیە کەهەتا دوو ڕۆژ لەمەوبەر هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نەکردووە وەک حیزبە کوردستانیەکان و حیزبە ئێزیدییەکان لەکاتێکدا پەیوەندی بەهەموو لایەنە کوردستانیەکانەوە کراوە."
ڕاشیگهیاند" ئەگەر بەیەک لیست بەشداری بکەین ئەوا تەنها لەناوچەی موسڵە چونکە ئێـمە لەدیالە و کەرکوک خەڵکمان نیە."
داوای سەرۆکایەتی ئەو لیستە یا ڕێژەیەک لە کورسیەکانتان کردووە بۆ بهشداری کردن لە لیستی هاوپەیمانی ؟
حەیدەر شەشۆ ڕایگەیاند" ئێمە نەداوای سەرۆکایەتی لیست نە هیچ ڕێژەیەکی کورسیمان نەکردووە چونکە ئێمە هیچ ئیشکالیەتمان لەسەر ئەوە نیە، داخوازی ئێمە ئەوەیە دەنگی کورد پەرت نەبێت ئێمە هیوادارین کورد دەنگی زۆر بهێنێت و بەشداربین لەو هاوپەیمانێتیەدا، بۆ ڕێژەیەکیش داوای ئەوەمان کردووە کێ دەنگی هێنا بەدەنگی خۆی بچێتە ئەنجومەنی پارێزگا بەڵام خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ئیدارەدانی ئەو ناوچەیە بێ بەش نەبێت."
"هیچ فشارمان لهسهر نیه،بەشداری کردنمان لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی لەخزمەتی کورد و کوردستان و بەتایبەت میللەتی ئێزیدیدایە"
ئەگەر خۆتان بەتەنها بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن وەک ئێزیدییەکان بە پێشبینی خۆت چەند کورسی دەهێنن؟
حەیدەر شەشۆ وتی" من ناتوانم ئەوە بخەمڵێنم چونکە زیاتر لە 80% ی خەڵکی ئێمە لەکەمپەکاندان و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن کە بڕیارێکی خراپ بوو ناتوانن تا نەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان دەنگبدەن بەڵام کورسیەک کەمتر یا زۆرت دەنگ بهێنین باشترە وەک لەوەی بەتەنها بهشداربین و پێمان باشە بەیەک لیست بەشدار بین."
کەواتە هۆکاری ویستی بەشداری کردنتان بەیەک لیست لەگەڵ هاوپەیمانی کوردەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە دڵەڕاوکێتان هەیە بەهۆی بڕیارەکەی کۆمسیۆنەوە دەنگ کەم بهێنن یا لەژێر فشاری لایەنە کوردییەکاندان؟
حەیدەر شەشۆ بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە" نەخێر نە بڕیارەکە نە فشاری هیچ لایەنێکمان لەسەر نیە بۆ بەشداری کردن لەهاوپەیمانی کوردستانی ئێمە ئازادین چونکە بەشداری کردنمان لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی لەخزمەتی کورد و کوردستان و بەتایبەت میللەتی ئێزیدیدایە هیچ فشارمان لەسەر نیە کاتێک بریار ئەوە بێت کە ئێمە لەناو لیستی هاوپەیمانیدا بین ئێمە زۆر پێی ڕازین چونکە لەبەرژەوەندی ئێمەیە."
"دەبێت حکومەتی هەرێم پرسیاری كوردبوون و کوردایەتی ئێمە نەکات، چونکە ئێمە زۆر زۆرمان پێناخۆشە کە ئەو پرسیارە لە ئێمە دەکەن. "
سەبارەت بەوەی مەرجی لایەنه ئێزیدییەکان چیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانی کوردستانی بەیەک لیست بەشداری بکەن؟ حەیدەر شەشۆ وتی" داخوازی ئێمە داخوازی "مەعقولە" داواکاریمان ئەوەیە مامەڵە کردن لەگەڵ ئێزیدییەکان وەک هەموو خەڵکی کوردستان بێت، چونکە میللەتی ئێمە ئیزیدی هەست بەوە دەکات کە مافی ئێزیدییەکان لەکوردستاندا وەک نەتەوەکانی تری کوردستانی نیە لەگەڵمان و بەیەک چاو سەیرمان بکرێت، پێکهاتەیەک لەکوردستان پلە یەک نەبێت و پێکهاتەیەکی تریش پلە سێ و چوار ئەمەش داواکاری یاسایی خۆمانە."
سەبارەت بەوەی ئایا ئەوە چەند پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تا ئێستاش ئێزیدییەکان خۆیان بەکورد نازانن؟
حەیدەر شەشۆ لەوەڵامدا دەڵێت" بەداخەوە ئەمە دەڵێم بەڵام هەتا ئێستاش لایەنی فەرمی لەهەرێمی کوردستان وە پارتە سەرەکیەکان بەچاوی کوردستانی، بوون سەیرمان ناکەن، ئێمە چەندین جار جەختمان کردۆتەوە کە ئێمە کوردستانین."
ئێوە کوردستانین یا کورد-ن چونکە لەکوردستاندا نەتەوەکانی کلد و ئاشوری و تورکمانیش هەیە ئەوانیش دەڵێن کوردستانین بەس ناڵێن کوردین؟
حەیدەر شەشۆ وتی" کاتێ سەرکردایەتی کورد، سەرۆکی هەرێم، ههروهها "بەڕەحمەت بێت جەنابی مام جەلال" کەدەڵێن ئێزیدی ئەسڵی کوردانە دابونەریت و پەرستشی ئێمە بەزمانی کوردییە دەبێت حکومەتی هەرێم پرسیاری کوردایەتی ئێمە نەکات چونکە کاتێک دەڵێن ئەسڵی ئێزیدی کوردە دەبێت جیاکاری نەکەن و ئەو پرسیارە نەکەن، ئێمە زۆر زۆرمان پێناخۆشە کە ئەو پرسیارە لە ئێمە دەکەن."
شەشۆ ئەوەی نەشاردەوە کە ئێزیدییەکان سەبارەت بەکورد بونیان سێ بەشن، لەو ڕوەوە وتی" لەناو میللەتی ئێزیدی هەیە دەڵێت ئێمە ئێزیدین و کورد نین، وە لەناو ئێزیدیشدا ئەوە هەیە دەڵێت ئێمە کوردستانین و کورد نین، بەڵام بەڕێژەی سەرو لە 50%-60% دەتوانم بڵێم 70% دەڵێن ئێمە کوردین و ئەسڵمان کوردە، وە ئێمە وەک پارتی ئێزیدی دیموکراتی کوردستانین و زمانمان کوردییە وە کوردین و ئەسڵمان کوردە واتە وەک دین ئێزیدن وەک میللەت کوردین."
کەواتە بۆ لەناوی حیزبەکەتەوە هیچ پاشگرێک یا وشەیەکی کورد، یا کوردستانی تێدا نیە؟
حەیدەر شەشۆ وتی" دیموکرات واتە شەرت نیە بۆ ئێزیدی یا کوردی بێت، ئەگەرنا ئەو دۆخەی کە ئێزیدی تێدا بوو، دۆخێکیش هاتە پێش، وە ئێمـە مەبەستمانە لەم پارتهدا موسڵمانە مەسیحیە هەر نەتەوەیەکە بەشدار بێت، واتە ئەوە تایبەت نیە بە ئێزیدی."
بەڵام پاشگری ئێزیدی-ت بەکارهێناوە؟
شهشۆ وتی" ئاخر ئهوه لهدۆخێكی زۆر ههستیاردا بوو، وه دۆخی ئێزیدییهكانیش ههستیاربوون چونكه تا ئێستاش ههم لهعیراق ههم لهكوردستان وهك هاوڵاتی پله یهك نهبوون لهبهر ئهوه ئێمه ناوی پارتهكهمان كرده ئێزیدی دیموكرات ههتا بۆ گێڕانهوهی مافی ئێزیدییه كهمافهكانیان خوراوه تا لهژێر ئهم ناوهدا داكۆكی لهمافی میللهتی خۆمان بكهین."
ڕاشیگهیاند" گۆڕینی ناوی پارتهكه و زیادكردنی پاشگری كورد یا كوردستانی وهك "ههموو شتهكانی تر واریده" بهڵام ئهوه بۆ بڕیاری میللهتی ئێمه دهگهڕێتهوه، ههتا ئێمهش بتوانین لهههڵبژاردنهكانی كوردستان بهشداربین چونكه جاری ڕابردوو ڕێگهیان پێنهداین بهشداری ههڵبژاردن بكهین"
"پهكهكه مافی ئهوهی نیه دهست وهربدات یا قسه بكات "
با پرسیاری ئەوە بکەم، بەو پێیەی ئێوە لەناوچەی شەنگالن و چەکدارانی پەکەکە-ش لەوێ بونیان هەیە، پێتان وانیە ئەگەر لایەنە کوردستانیەکان بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بگەنە ڕێکەوتن پەکەکە کێشەتان بۆ دروست ناکات؟
حەیدەر شەشۆ بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" پەکەکە وەک میوانیش نین بەڕاستی ئەگەر میوان بووایە ڕێزی دەگرت، بەس میوانیش نین میوانێکی بارگرانن بۆ خەڵکی شەنگال، بۆیە بەهەر شێوەیەک بێت ئێمە قبوڵی ناکەین شەنگال وەک قەندیل و عەفرینی لێبێت پەکەکە مافی ئەوەی نیە دەست وەربدات یا قسە بکات لەوەی ئێمە لەگەڵ کێ ڕێک دەکەوین و هاوپەیمانی لەگەڵ کێ دەکەین بۆ هەڵبژاردن."