Accessibility links

"ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ بەهیچ جۆرێك كاریگەری لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت"


ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی عیراق ده‌كات له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌.

"ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی عیراق چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت ئه‌وەی لە 2019 هەبووە مەحاڵە لە 2020 دووبارە ببيتەوە."

لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت" ئەم خۆپیشاندانانە وادەکەن لە نوێنەرانی کورد لەبەغداد ئەوەی لە 2019 سەبارەت بە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێیان پەڕاند نەتوانن تێیپەڕێنن بەوەی بەغداد پارە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی بەغداد بکات لەکاتێکدا هیچ خزمەتگوزاریەک لە ناوەڕاست و باشوری عیراق نیە دەبێتە فشارێکی گەورە بۆسەر نوێنەران چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت ئه‌وەی لە 2019 هەبووە مەحاڵە لە 2020 دووبارە ببيتەوە."

ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتیشی" ئەوەی کە بۆتە یاسا تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕاستە حکومەتی عیراق فشاری لەسەرە بەڵام بەشێوەیەک لەشێوەکان دەتوانێت ئەوە دابین بکات بەڵام گرفتەکە ئه‌وەیە حکومەتی عیراقی خۆی کێشە بۆ خۆی دروست دەکات لەکاتی دروست بوونی ئەم حکومەتەوە دەبوو لە سێ سێکتەردا چاکسازی بکردایە، یەکەم سیستمی سیاسی و سیستمی ئابوری و سیستمی ئیداری."

هەروەها ئەوەشی وت" دەبوو سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبری ئەوەی سەردانی چین بکات بۆ هێنانی پڕۆژە دەبوو زەمینەی وەبەرهێنانی لەناوخۆی عیراق بڕەخساندایە، وە دەبوو عیراق بەدوور بگرێت لەو جەمسەر گیریە."

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد" ناڕەزایی خۆپیشاندەارانی عیراق بەتەنها هی موچە خۆران نیە، چونکە لە باشور و ناوەڕاستی عیراق هەموو موچەخۆرانی نزیکەی هەشت ملیۆنە، کێشە سەرەکیەکەی عیراق کێشەی ئەمن و خزمەتگوزاری و سەروەری یاسایە ئێستا عیراق لە قۆناغی "الدولە عمیقە تێپەڕیووە بۆتە ان لا الدولە" ."

سەبارەت بەکاریگەری ئەو خۆپیشاندانانە لەسەر بودجە و موچەی کوردستان، ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت" بودجە و موچەی کوردستان ئەوەندە گەورە نیە، کێشەکە لەوەدایە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەقۆناغێکی سستدا دەڕوات لەعیراق بەهۆی ئه‌و سستیەی کەهەیە، لە ئێستادا کۆمەڵێک گرێبەست کراوە بۆ وەبەرهێنانی کارەبا بەڵام لانی کەم شەش مانگ بۆ ساڵێکی پێدەچێت، خۆپیشاندەریش ئەوە نازانێت، دەبوایە کاتی خۆی بکرایە، لەکاتی خۆیدا ئاماژە بەوەکرا ئەم دۆخە وای لێدێت."

"من خۆم عادل عەبدولمەهدیم ڕووبەڕوو بینیوە ئەوەی بە ئاشکرا وت کە بەهیچ جۆرێک دەست نابات بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا"

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر خۆپیشاندانەکان فراوانتر بوون ئایا حکومەتی عیراق دەتوانێت بەبیانووی جێ بەجێ کردنی خزمەتگوزاری و داواکاری خۆپیشاندەران بودجە بۆ هەرێم نەنێرێت؟

لەوەڵامدا ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری ئابوری و دارایی پەرلەمانی عیراق وتی" لەو بڕوایەدا نیم حکومەتی عیراقی شتی وابکات، چونکە نایەوێت کێشەکە بکات بە دوو کێشە، هەروەها عادل عەبدولمەهدی ئێستا ئەوە بەدەستکەوتی خۆی دەزانێت کەتوانیوێتی کێشەی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک چارەسەر بکات بۆیە نایەوێت لەناو پەرلەمان 50-60 پەرلەمانتاری لێ ڕاست ببێتەوە و هەمیشە باسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن، من خۆم عادل عەبدولمەهدیم ڕووبەڕوو بینیوە ئەوەی بە ئاشکرا وت کە بەهیچ جۆرێک دەست نابات بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا، بۆیە ئه‌وەی من دەیبینم بەهیچ جۆرێک ئەم خۆپیشاندانە کاریگەری لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا نابێت بەڵام بۆ 2020 بەدڵنیایی کاریگەری دەبێت."

وتیشی" ڕەنگە کاریگەری هەبێت کەناردنی بەشە موچە بۆ چەند ڕۆژێک دوابکەوێت چونکە ئێستا کاتی ناردنیان گۆڕیووە بۆ ئەوەی نەبێتە "زەجە" لەسەرییان بۆیە کاتەکەیان گۆڕیوە بەڵام لەنێوان وەزیری دارایی کە کوردە لەگەڵ سەرۆک وەزیران جۆرێک لە هەماهەنگی هەیە بۆ ناردنی ئەم موچەیە تاوەکو "31/12

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:11 0:00


XS
SM
MD
LG