Accessibility links

"بڕیارەکانی حکومەتی عیراقی پەلەپەلی پێوە دیارە،بەڵام ئەوە مانای ئەوەنیە نەتوانێت جێ بەجێی بکات"


ئەمین بەکر
ئەمین بەکر

د. ئەمین بەکر ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی ئەمریکا باس لە بڕیارەکانی حکومەتی عیراقی دەکات وەک قۆناغی جێ بەجێ کردنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران، دەڵێت" ئەگەرچی ئەم بڕیارانە مۆرکی دارایی و پەلە پەلی زۆری پێوەدیارە بەڵام ئەمە مانای ئەوەنیە حکومەت نەتوانێت جێ بەجێی بکات."

ئەمڕۆ کەناڵی عیراقیە کە کەناڵێکی فەرمی حکومەتی عیراقیە بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران کە ئێوارەی درەنگی ڕۆژی شەممە ئەنجامدرا حکومەتی عیراقی بڕیاریدا بە بە 17 خاڵ قۆناغی یەکەمی داواکاری خۆپیشاندەران جێ بەجێ بکرێت، بەپێی خاڵی سێیەمی ئەو بڕیارانە لەماوەیەک کە چووار هەفتە تێپەڕ نەکات پێویستە حکومەتی عیراقی 17 هەزار یەکەی نیشتەجێ بون تەواو بکات و ڕادەستی کەسانی کەمدەرامەتی بکات، جگە لەوەی پارچە زەوی دابەش دەکرێت بەپێی بڕیارەکان"

د.ئەمین بەکرد دەڵێت" دەخوازین حکومەتی عیراقی هەڵە نەکات بەشێوەی ئاسۆیی ئەو کارانە بکات، بەڵکو وەک ئەوەی لەدنیادا هەیە دەتوانێت لەڕێگای کۆمپانیاکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوونەوە لەسەر ئيو زەوییانە یەکەی نیشتەجێ بوون دروست بکات."

بەبڕوای ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی ئەگەر بڕیارەکانی حکومەتی عیراقی ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەکانی عیراق بەڵام بەشێوەیەکی کاتی دەبێت." دەشڵێت" بەڵام لەگەڵ ئەوەی کێشەی متمانەی هاوڵاتی لە عیراقدا بە حکومەت هەیە، بەڵام هیچ ڕێگایەک لەبەردەم خۆپیشاندەران نیە جگە لە چاوەڕێکردنی ئەو بڕیارانە چونکە توند و تیژی زۆر بەکارهاتووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00


XS
SM
MD
LG