Accessibility links

دکتۆر محه‌مه‌د قادر: لە نەخۆشخانەکانی هەرێم ئامادەباشی کراوە بۆ وەرگرتنی بریندارانی ڕۆژئاوا


لۆگۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
لۆگۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

له‌وتووێژێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌هێنانی بریندارانی باكوری سوریا ده‌كات بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گواستنەوەی بریندارانی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە باکوری سوریاوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان وتی" بەهۆی ئەو بارودۆخە لەناکاوەی بەسەر "ڕۆژئاوای کوردستاندا" هات بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەکانی هەر چوار پارێزگاکەی کردەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدابن بۆ وەرگرتنی هەر بریندارێک لەوانەیە توشی عەزێتی زۆربن هەتا دەگەنە سنووری ئێمە بەڵام کە گەیشتنە سنووری ئێمە بەپێی ئەو شوێنەی لێوەی داغڵ دەبن دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان بەتایبەت پارێزگای دهۆک بەهۆی نزیکیەوە بەڵام هەندێکجار یان خۆیان ویستویانە یا بۆ ئەوەی فشار دروست نەبێت لەسەر نەخۆشخانەکان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم کراون."

سەبارەت بە ئاماری بریندارەکان، د.محه‌مه‌د قادر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" هێشتا ژمارەیەکی دروستمان لانیە چونکە هێشتا "تاک تاکە" نەخۆش داغڵ دەبن وە هەمووشیان ناچنە نەخۆشخانە حکومیەکان بەشێکی کەمیان دەچنە نەخۆشخانەی ئەهلی کە ئەوانە لەلایەن ستافەکانمانەوە تۆمارنەکراون."

د.محەمەد قادر ئەوەشی وت" ئێمە دەرگامان واڵاکردووە بۆ هەموو بریندارەکانی "ڕۆژئاوای کوردستان" بێگومان ئەوەی بیەوێت سوود لەخزمەتگوزارییەکانمان وەربگرێت وە داواشمان کردووە هەرکاتێک ئەوان بیانەوێت هەموو سیستمی تەندروستی ئێمە لەخزمەتیاندا دەبێت."

ڕاشیگه‌یاند" بەپێی ئەو پشکنینانەی ئێمە کردومانە لەسەر ئەو بریندارانە تا ئێستا ناتوانین بڵێین چەکی قەدەغەکراو و فسفۆڕ بەکارهاتووە یاخود نا، ئەو بریندارانەی هەن برینداری تەقینەوە و ساچمە و خوێن بەربوون و بەسەردا ڕووخانن بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت تا ئێستا هیچ شتێکی تایبەتم نەبیستووە." سەبارەت بەوەی ئایا دەرمانی پێویست لەهەرێم هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بریندارانە؟ د.محەمەد قادر وتی" لە ئێستادا دەرمانەکان دابەشکراون بۆ دوو بەش بەشێکیان ئەوانەی زۆر پێویستن و گرنگیان زۆرترە وەک دژە هەوکردن و ئازارشکین ئەوانە بەپێی توانا دابەشکراون بەسەر نەخۆشخانە فریاکەوتنەکاندا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00


XS
SM
MD
LG