لە سەرەتای مانگی دەی ساڵی پارەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و کۆمەڵێک شاری باشور‌و ناوەڕاستی عێراق تا ئێستا بەردەوامە، سەرباری کوشتنی زیاد لە 460 کەس و بریندارکردنی هەزاران خۆپیشاندەر بەڵام خۆپیشاندان توانیان کۆمەڵێک ئامانج بەدەستبهێنن؛ وەک دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵام ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی خۆپیشاندان کە بنبڕکردنی گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزاری و بنبڕکردنی نادادپەروەری و دادگایی‌کردنی بکوژانی خۆپیشاندەران تا ئەم سەروەختە نەهاتوونەتە دی.
هاوکات رەوتی سەدر و ریبەرەکەیان موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانێکی جیاواز دەکەن. له ماوه‌ی رابردوودا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی عێراق كرد و رایگه‌یاند كه "ئاسمان و خاكی عێراق سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی داگیره‌وه ده‌به‌زێنرێت"، داواشی له هاوڵاتیانی عیراق كرد كه خۆپیشاندانێكی ملیۆنیی یه‌كگرتووی ئاشتیخوازانه ساز بكه‌ن و تیایدا شەرمەزاری بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بکەن و پێشێلكردنی خاكی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بكه‌ن.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ژنان و پیاوانی وڵات كاتژمێری سه‌ربه‌خۆیی نزیكبوه‌ته‌وه و لێده‌دات. سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، له‌عێراقی داهاتوودا گه‌نده‌ڵه‌كان شوێنیان نابێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ دووباره داواكاریی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی، هاوكات داوا ده‌كات خۆپیشانده‌ران هێرشنهكهنه سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت، هاوكات میلیشیا چه‌كدارییه‌كان بهشدارینهكهن.
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی 24/1/2020 خۆپیشاندانێكی ملیۆنی له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه بچێت، كه ئامانج لێی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له عێراق.
سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دکتۆر میران محەمەددا سازکردووە...
میران محەمەد دەڵێت " عێراق کوشتەی تیرۆر و بێ خزمەتگوزاریی بووە."
سەبارەت بە خۆپیشاندەرانیش میران دەڵێت "خۆپیشاندەران تا سنورێک ئامانجی خۆیان پێکاو حکومەت دەستیلەکارکێشایەوە."
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی رەوتی سەدریش دەڵێت "ئەم خۆپیشاندانەی کە موقتەدا سەدر بانگەشەی بۆ دەکا کاردانەوەیە بەرامبەر سیاسەتی ئەمریکا کە نەیتوانی سەروەری عێراق لەماوەی رابردوودا بپارێزێت. "