ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" تا 24ی مانگ گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ڕاگیراوه، ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم داوامان لێبكات ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان درێژ ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌داواكاری هه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕاگرتنی هاتوچۆ هێڵی ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێته خۆڕایی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئێمه پشتگیری ئه‌و داواكارییه و سه‌رجه‌م داواكاری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه ده‌بێت "دیراسه‌ی" ئه‌وه بكه‌ین كه ئایا ده‌كرێت له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئینته‌رنێت له‌م ماوه‌یه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه بكرێته خۆڕایی؟ چونكه له‌وكاته‌دا ده‌بێته لۆدێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و شه‌به‌كه‌یه "
" له‌دوێنێوه 17ی مانگ تا 24/3 سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌كان له‌سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه ڕاگیراوه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌دوێنێوه 17ی مانگ تا 24/3 سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌كان له‌سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه ڕاگیراوه به‌پێی ڕێنمایی و بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراقی، وه پێش ئه‌وه‌ش ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌م وڵاتانه‌وه ده‌هاتنه‌وه‌و له‌ماوه‌ی 30ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ی كردبێت ، وڵاته‌كان( به‌لجیكا، هه‌نگاریا، كرواتیا، قوبرس، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، یۆنان، ئه‌لبانیا، لیتوانیا، لۆكسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵه‌ندا، چیك، پۆڵه‌ندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤانیا، فینله‌ندا، ئیسپانیا، سوێد، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، به‌ریتانا، ئێرله‌ندا، نه‌رویج، سڕبیا، مۆنتینێگرۆ، بولگاریا، نه‌مسا، سویسرا و لوبنان.) ئه‌وا ده‌خرانه شوێنی تایبه‌ت كه تایبه‌ت كراون به كه‌ره‌نتینه‌كان له‌سلێمانی و هه‌ولێر، دواتر پشكنینیان بۆ ده‌كرا و پاش ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوو پشكنینه‌كانیان ته‌واوه ئه‌وكات ده‌نێردرانه‌وه ماڵه‌وه، پێش ئه‌وانیش وڵاتی ئێران بوو كه‌سنوره‌كانمان به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخست ئێستا ته‌نها هاتوچۆی كاڵا له‌نێوان ئێمه و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ماوه."
" ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوامان لێبكات فڕۆكه‌خانه‌كان ڕابگرین ئه‌وا ئێمه ڕایده‌گرین "
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئانۆ جه‌وهه‌ر وتی" وه‌ك ده‌زانرێت ئێستا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، ئێمه چاوه‌ڕێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین تا ئه‌م ساته هیچ ڕێنماییه‌ك نه‌هاتووه كه ئێمه فڕۆكه‌خانه دابخه‌ین، به‌ڵام هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ئێستا ده‌ستپێشخه‌ری له‌ده‌ستی ئه‌وانه ئه‌گه‌ر داوامان لێبكه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كان ڕابگرین ئه‌وا ئێمه ڕایده‌گرین به‌ڵام داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان ته‌نها به‌ڕووی گه‌شتیاراندایه ئه‌گه‌رنا هاتنی ده‌رمان و هاوكاری به‌رده‌وامه."
"پشتگیری داواكاری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكرێته خۆڕایی به‌ڵام ... "
سه‌باره‌ت به‌داواكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆدا داوا ده‌كه‌ن هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكرێته خۆڕایی، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا - ده‌ڵێت" ئێمه پشگیری ئه‌و داواكارییه و سه‌رجه‌م داواكاری هاوڵاتیان به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه ده‌بێت "دیراسه‌ی" ئه‌وه بكه‌ین كه ئایا ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئینته‌رنێت بكه‌ینه خۆڕایی؟ چونكه له‌وكاته‌دا ده‌بێته لۆدێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و شه‌به‌كه‌یه وه ئێمه هه‌ركات له‌و "دیراسه‌یه‌ی" خۆمان ته‌واو بوین "ئینشائه‌ڵا" ئه‌وكات پێشكه‌شی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێتی ده‌كه‌ین."
ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌وتوێژه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" پێش ئه‌م دۆخه (كۆرۆنا) به‌نوسراوی فه‌رمی وه‌ك وه‌زاره‌ت نوسراوییان ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كردووه تا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت خێرا بكه‌ن، وتیشی" له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن."