محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌ڵێت" ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ڕاده‌ستی حكومه‌تی عیراق ده‌كرێنه‌وه 160- 170 زیندانین كه له‌زیندانه‌كانی سلێمانیه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه و ڕاده‌ستی حكومه‌تی عیراقی ده‌كرێنه‌وه، ده‌شڵێت، ئێمه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی له‌كه‌ركوك له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌ستاین بهنێوەندگیری له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه هیچ به‌رامبه‌رێكی نیه، تا ئه‌م ده‌قه‌یه له‌پێناو خاكه‌كه‌مان ومیللهتهكهمان ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌مان كردووه، نه‌ك ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری تریش هه‌بێت ده‌یكه‌ین."
"هه‌وڵده‌ین هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك نزیك بكه‌ینه‌وه. "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ١٧٠ دیلی تۆمه‌تبارانی تیرۆر به‌حكومه‌تی عیراقی له كه‌ركوك ده‌ڵێت" دیاره ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كه هه‌میشه ڕاهاتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وایه و بڕوای ته‌واویشمان به‌وه هه‌یه كه ئێمه ده‌بێت كۆی پێكهاته‌كان پێكه‌وه له‌م وڵاته‌دا به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك پێكه‌وه بژین وه پێكه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین وه پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین وه پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین، ناكرێت ئێمه پێكهاته‌كان له نێوان خۆماندا بكه‌وینه گومان له یه‌كتر وبڕوامان به یه‌كتر نه‌مێنێت و هیچ خۆشه‌ویستی و ڕێزێك له‌نێوانماندا نه‌مێنێت، بۆیه ده‌كرێت ئێمه له‌م گۆشه نیگایه‌وه به ڕێنمایی هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی ئێمه ده‌ستمان كرد به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌ین هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك نزیك بكه‌ینه‌وه."
محه‌مه‌د عوسمان ڕونیكرده‌وه" ئێستاش ئه‌م ڕێكهوتنهبهدهستپێشخهری ئێمه له‌نێوان داموده‌زگای ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگای ئه‌منی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له هه‌مان كاتدا ئه‌مانه ئازاد ناكرێن بڵێن خواحافیزتان بێت و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵی خۆتان، ئه‌مانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێن به میكانزمێك وه حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مانه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه پێویسته دادگایی بكرێن یان حكوم بدرێن یان ئه‌وه‌ی كه دادگا به‌سه‌ریاندا ده‌یسه‌پێنێت به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئێمه هه‌وڵماندا نێوه‌ندگیرێكی باش بین له‌نێوان هه‌ردوولادا."
" به‌شێكی زۆریشیان دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیاندا "
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ڕادهستكراونهتهوه، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌ڵێت" ئه‌وانه‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌ی كه من تا ئێستا زانیبێتم ژماره‌یان نزكه‌ی 160 بۆ 170 كه‌س ده‌بن، وه ئه‌مانه كاتی خۆی له‌كاتی شه‌ڕی داعش دا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌م ناوچانه بوونی نه‌بووه، هه‌ندێكیان به‌شداربوون له كۆمه‌ڵێك كرده‌ی تیرۆریستی جۆراوجۆر، دیاره زانیاری هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیركراون وه به‌شێكی زۆریشیان دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیاندا، ئه‌م تیرۆرستانه یان ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی كه گیراون ، تۆمه‌تبار كراون یان تۆمه‌تبارن یان هه‌ریه‌ك له‌و شتانه وا ڕێكه‌وتووه كه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مانه‌یان گرتووه، له‌و كاته به‌ره‌و سلێمانی كشاونه‌ته‌وه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه له‌وێوه بووه یان ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه پێویست بوو ڕووبه‌ڕووی ئه‌وان ببێته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌وان گرتوویانه كه ناوه‌ندی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی بووه."
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عوسمان وتی" من زۆر ئاگام له ورده‌كاری نییه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو كادیرانی مه‌ڵبه‌ند، وه‌كو حیزبێكی سیاسی به "موره‌خه‌سی" به‌غداد ئێمه هه‌وڵماندا ئه‌م نێوهندگیریهمان كرد ، وه به‌ڕاستی لێره‌وه پێشم خۆشه ئه‌و سوپاس بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ئه‌وان بڕیاریاندا كه به‌رنامه و سیاسه‌تی تازه پیاده بكه‌ن، وه یه‌كێك له به‌رنامه و سیاسه‌ته تازه‌كان ئه‌وه‌یه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه بتوانیین خزمه‌ت بكه‌ین و خه‌بات بكه‌ین و وه ژیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه و یارمه‌تی ژیان و هۆكارێك بین بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ژیانی خه‌ڵك له‌م ناوچه‌یه."
"هیچ به‌رامبه‌رێكی نیه ئه‌م كاره، تا ئه‌م ده‌قه‌یه له‌پێناو خاكه‌كه‌مان ومیللهتهكهمان نه‌ك ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری تریش هه‌بێت ده‌یكه‌ین "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌و ڕادهستكردنهوهیه له‌به‌رامبه‌ر چیدا بۆ كورده‌كان كراوه؟ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند" هیچ به‌رامبه‌رێكی تیا نیه، به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م نێوه‌نگیرییه كراوه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه بزانێت كه یه‌ك به‌رامبه‌ری تیایه، ئه‌ویش خاكه ئێمه تا ئه‌م ده‌قه‌یه له‌پێناو خاكه‌كه‌مان ومیللهتهكهمان ، نه‌ك ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری تریش هه‌بێت ده‌یكه‌ین، چونكه له‌م وڵاته به‌م تهشهنوجهو به‌م یه‌ك نه‌خوێندنه‌وه‌یه خه‌ریكه ئێمه خاك زیاتر له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، وه بۆ ئه‌وه‌ی خاك له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و مێژوو له‌ده‌ست نه‌ده‌ین وه بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له ده‌ست نه‌ده‌ین وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتوری ئه‌م میلله‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، ئێمه ده‌بێت بچین له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان برایه‌تی بنوێنین. "
محه‌مه‌د عوسمان جه‌ختیكرده‌وه " ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت میلله‌ته‌كه‌مان له‌م تهشهنوجهی كه ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه ، وه ئه‌م كوشتن و بڕینه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كانمان بۆته‌وه، خانوو ته‌قاندنه‌وه ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كانمان بۆته‌وه ، ڕۆژانه گه‌نمی جوتیاران ده‌سوتێت و ڕۆژانه خه‌ڵكمان لێ ده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه بتوانیین به‌رامبه‌ر خاو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فشاره له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان كه‌م ببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه بمانه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بڕوا و سیقه له‌لای به‌رامبه‌ره‌كه‌مان دروست ببێت، ده‌بێت كارێكی له‌م بابه‌تانه بكرێت، كه ئه‌مانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مانه ئازاد ناكرێن ته‌نها زیندانه‌كه‌یان ده‌گۆڕدرێت زیندانه‌كه‌یان له سلێمانیه‌وه ده‌گۆردرێت بۆ كه‌ركوك و بۆ به‌غدا و شوێنه‌كانی تر ئه‌و كاته حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌پێی به‌نده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی و یاسای سزادانی سه‌ربازی ئه‌مانه هه‌ركه‌سه‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت. "
"قه‌زیه‌كه قه‌زیه‌یه‌كی سیاسیه نه‌ك یاسایی "
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌وه‌شی وت " قهزیهێكی سیاسی یه نه‌ك یاسایی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ دۆسیه یاساییهكهش بگه‌ڕێنه‌وه ، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ " مه‌حه‌ل حادث" ، كه كه‌ركوك و ناوچهكهیهتی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كه بێت ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نوج زیاتر دروست نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ژن و منداڵی خه‌ڵك نه‌كوژرێت ، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك جارێكی تر ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر نه‌بێت، زۆر زۆر ئاساییه ئێمه ئه‌م زیندانیانه له‌وێوه بگوازینه‌وه و بیده‌ینه ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌ندی چونكه ئه‌وان زیاتر پێی " مهعنیین" به‌شێكی زۆری به‌نده‌كانی حكومه‌تی عێراقی، به‌شێكیان له سوسێ و به‌شێكیان له شوێنی تردایه چونكه زیندانی فیدڕاڵی ده‌توانێت له هه‌موو شوێنێك بوونی هه‌بێت، وه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نوجێكی دروست كردبوو ، بێ متمانه‌یی دروستكردبوو له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بۆیه هه‌وڵماندا ئه‌مانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌م هه‌مه‌یه له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان نه‌بێت چونكه ئێمه پێویستمان به هیچ شتێك نیه ته‌نها برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان نه‌بێت له‌و شاره‌دا."
ئێمه حیزبێكی سۆشیال- دیموكراتین مه‌بده‌ئی ئێمه پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه خزمه‌تكردنه له‌گه‌ڵ كۆی ئاین و ته‌ته‌وه و لایه‌ن و زمانه‌كان ، وه زۆر ده‌مێكه ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دۆخ و سه‌رده‌م جاری وا هه‌یه ده‌رفه‌تت بۆ ناڕه‌خسێنێت، وه ئه‌مجاره كه وتمان له‌گه‌ڵ كۆی سیاسه‌تی تازه‌ی یه‌كێتی ، به‌رنامه و پلانی تازه‌ی یه‌كێتی بڕیاری ئه‌وه‌ماندا كه ئاشته‌وایی ڕابگه‌یه‌نیین له نێوان كۆی پێكهاته‌كانی عێراق و به كوردستانیشه‌وه، وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م ئاشته‌واییه ڕابگه‌یه‌نین ،ده‌بێت هه‌ندێك هه‌نگاوی كرداری بنێین وه ئه‌و هه‌نگاوه كرداریانه ئه‌گه‌ر نه‌بێت ئه‌و باوه‌ڕ و متمانه‌یه دروست نابێت وه ئه‌و متمانه‌یه ناگه‌ڕێته‌وه."
" ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی توركیا و ئێران و داعش و ئه‌حزابی سیاسی عێراقی و كوردستانی و ده‌ستی لایه‌ن و مخابه‌راتی وڵاتانی تری تێدایه، ڕه‌نگه هه‌ر بۆ ئاژاوه هه‌وڵ بده‌ن گه‌نمی خه‌ڵكی تر بسوتێنن "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كورد له‌ناو ئه‌و تۆمه‌تباره ڕادهستكراوانهدا هه‌ن؟ محه‌مه‌د عوسمان ده‌ڵێت" من وردهكاریهكه نازانم، هه‌موو پێكهاته‌كانی تیایه یان نا؟ به‌ڵام ئێمه له‌ڕابردوودا ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه له كه‌ركوك كراوه وه ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكیان كوشتووه، به‌ڵێ كوردی تێدا بووه، كورد و عه‌ره‌ب و توركمانیشمان گرتووه. به‌ڵام من ئێستا نازانم ئه‌مانه كێن وه چ قهومیهتێكن به‌ڵام ده‌زانم ئه‌مانه خه‌ڵكی كه‌ركوكیان تێدایه و خه‌ڵكی موسل و دیاله و هه‌تا ئه‌نبار و تكریت و شوێنی تریشیان تێدایه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا گه‌ره‌نتییان هه‌یه دوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه كێشه‌ی هاوڵاتیانی كورد له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت سوتاندنی ده‌غڵ و دان و كوشتن و ئاواره‌كردنیان كۆتایی پێبێت كه وه‌ك خۆت له‌وه‌ڵامه‌كان وتت له‌و پێناوه‌دا كردومانه؟
محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" ئێمه هیچ گهرهنتییهكمان نیه چونكه ده‌ست له ناوچه‌كه‌دا گه‌لێك زۆره، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی توركیا و ئێران و داعش هه‌یه، ده‌ستی ئه‌حزابی سیاسی عێراقی و كوردستانی هه‌یه، ده‌ستی لایه‌ن و مخابه‌راتی وڵاتانی تری تێدایه، ڕه‌نگه هه‌ر بۆ ئاژاوه هه‌وڵ بده‌ن گه‌نمی خه‌ڵكی تر بسوتێنن."
"ئێستا ساز و ئاماده‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕاده‌ست بكرێن و بنێرنه زیندانه‌كانی فیدڕاڵی "
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كه عه‌ره‌به، قایدی عه‌ملیاتی كه‌ركوك و ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی و كوردی و توركمانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌وا هه‌بوون ، هه‌موو ڕێكه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئێمه له نێوهنگیریهكهی خۆمان به‌رده‌وام بین وه ئێستا ساز و ئاماده‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕاده‌ست بكرێن و بنێرنه زیندانه‌كانی فیدڕاڵی ، به‌ڵام ئیتر كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات؟ ڕه‌نگه ئه‌مشه‌و یان به‌یانی یان دووبه‌یانی ئیتر ئه‌وه وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌ولیژنه‌یه‌ی كه له نێواندا دروستكراوه."
" ئێمه ته‌نها نێوهندگیرییهكهمان كردووه "
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یههتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك ئه‌وه‌شی وت" لیژنه‌كه دوولایه‌نه، لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی حكومه‌تی ناوه‌ندی، لایه‌نه‌كان هیچ كه‌سی تێدا نیه به یه‌كێتیشه‌وه ، ئه‌وه‌ی كه تیایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه.ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه وه‌كو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه كه ئێمه نێوهندگیریهكهمان كردووه به‌ڵام له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان كه به‌ڕێزیان فه‌رمانیان به ئێمه كرد كه ئێمه به‌و كاره هه‌ڵسین ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی كرداریی جێبه‌جێمان كرد."