ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ناردنی بڕی چوارسه‌د ملیار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه ده‌ست به‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌ش بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا چونكه بۆ فه‌رمانبه‌ران هاتووه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌م پاره ، ئینجا بیدات به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به حسابی خۆی قه‌رزی لێ وه‌رگرتوون یاخود دواخستنی بۆ مانگی داهاتوو، ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لێپرسراویه‌تیه هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌راندا كه مووچه‌یان له‌كاتی خۆیدا ناداتێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه مانگی داهاتوو نه‌هات، ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌یه حكومه‌تی عێراق ئه‌و نه‌خته متمانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به هه‌رێم، هه‌رێم ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست داوه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێتان وانیه نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه وه بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕێگربێت له‌به‌رده‌م نه‌دانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران ؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌وه‌ڵامدا وتی" به هیچ شێوه‌یه‌ك نه من بڕوام هه‌یه وه خۆشیان بڕوایان پێی نیه،بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كه له هه‌رێم سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان، ڕوئیه‌ی ڕوونیان نیه له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژه‌وه، بۆیه هه‌رچیه‌ك هه‌یه شتی ڕۆژانه‌یه ، ئه‌مانه به‌كه‌ڵكی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نایه‌ن، ئه‌مانه ناتوانن پێشبینی سێ مانگی خۆیان بكه‌ن بۆیه كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌یانووت به ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌توانیین ده‌وڵه‌تیش ئیداره بده‌ین ."
" جۆرێكه له نیاز پاكی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ناردنی بڕی 400 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" له‌پێشه‌وه ده‌بێت شیكاری بڕه‌كه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین ئه‌مه چییه؟ ئه‌و بڕه‌ی كه نێردراوه بڕیار وابوو كه 370 ملیار بێت، به‌ڵام دواتر كراوه به 400 ملیار كه‌واته ئه‌و بڕه پاره‌یه نیه كه له‌بودجه‌ی 2019 دا دیاری كرا بوو، كه بریتییه له 1/12 واته 453 ملیار ده‌بوایه بنێردرایه، وه به‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر موازه‌نه ته‌شریع نه‌كرا، ئه‌وا "نه‌فه‌قاتی فیعلی به‌رده‌وام ده‌بن ، واته یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ساڵی 2019 سه‌رف كراوه بۆ هه‌رێم، هه‌مان بڕه پاره به‌رده‌وام ده‌بێت كه بۆ مانگی یه‌ك و دوو و سێ به‌رده‌وام بووه، ئه‌م بڕه‌ی كه نێردراوه 400 ملیاره، كه‌واته 53 ملیاری كه‌مه، كه‌واته له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌مه جۆرێكه له نیاز پاكی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، چونكه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه به به‌ڕێز كازمی وتراوه له‌وانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێیان وتووه و پێشنیاریان بۆ كردووه هه‌رێمی كوردستان دۆخی خراپه پێویسته عیراق هاوكاری بكات."
"له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌كازمی ڕاگه‌یه‌نراوه موچه‌ی هه‌رێم بنێرێت"
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك له‌هه‌رێمی كوردستان هۆكاری ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ڵێت به‌هۆی فڵانه به‌رپرسه‌وه بووه؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت" من له دوو سه‌رچاوه وه پێیان ڕاگه‌یاندم یه‌كێكیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ویتریان له سه‌رۆك كۆماره‌وه كه 10 ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی-دا تاو وتوێ كردووه. بۆیه ئه‌ویش جۆرێك له به‌ڵێنی دابوو، هه‌فته‌ی پێشتریش من له‌چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامهوانیهكانمدا باسم له‌وه كردبوو كه به‌ڵێ پاره پێش جه‌ژن ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان. له‌ڕاستیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم زۆر زه‌رووره به پاره و ده‌ستی پێ ناگات ئه‌گینا ده‌بوایه هه‌رێم داوای 453 ملیاره‌كه‌ی بكردایه چونكه ئه‌وه لایه‌نه یاساییهكهیهتی، ئه‌مه به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، به‌ڵام بۆ پاره‌كه به‌ته‌واوه‌تی نه‌نێردراوه؟ ده‌بێت ئه‌م پرسیاره كازمی وه‌ڵامان بداته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه بۆ داكۆكی ناكه‌ن؟ كه ئه‌مه دۆسێیه‌كی یاساییه و ده‌بوایه عێراق پابه‌ند بوایه به 1/12 ی مووچه‌وه، به‌ڵام دیاره هه‌رێمی كوردستان داكۆكی ناكات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه ئه‌وان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه كه بۆ 453 ملیار نیه؟"
هه‌روه‌ها زیاتر ڕونیكرده‌وه" دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وه‌ی كه من بڕوای ته‌واوم پێ هه‌بووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "به‌ڕێز كازمی له‌گه‌ڵ "به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م" سه‌رۆك كۆماردا باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه و كازمی جۆرێك له به‌ڵێنی داوه، خاڵی دووه‌م( جنین بلا سهخار) له‌یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كازمی دا ته‌ئكیدی لێكردۆته‌وه و داكۆكی له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پێویسته هاوكاری بكرێت له‌م مانگه، ئه‌ویش (كازمی) به "جنین" ی وتووه به‌ڵێ هاوكاریان ده‌كه‌م به‌ڵام جارێ با لێم بوه‌ستن ، ئه‌وه له‌سه‌ره‌تادا بوو. ئه‌م دوو هه‌وڵه من به ڕه‌سمی ئاگام لێیانه، ئه‌وه‌ی تری باس ده‌كرێت، ده‌كرێت هه‌موو لایه‌نێك به‌شداریان كردبێت و داوایان كردبێت. ئه‌گه‌ر به تویتێك یان به لێدوانێك داوای كردبێت یان ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی بینی بێت یان كازمی یان بینی بێت و سه‌ردانیان كردبێت، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌چنه ئه‌و خانه‌یه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه بێت، ئه‌وه‌ی به ڕه‌سمی بهمن گه‌یشتووه نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جنین بلا سهخار داوای كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار."
"حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه ده‌ست به‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌ش بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا "
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید جه‌ختیكرده‌وه" ئه‌مه پاره‌یه‌كه (400 ملیار دیناره‌كه) نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا بدرێته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر حسابی مووچه‌ی بۆ بكه‌ین حكومه‌تی ناوه‌ندی مانگی یه‌ك و دوو و سێ پشكه‌كه‌ی هه‌رێمی ناردووه، كه‌واته ئه‌مه هی پشكی مانگی چواره، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه ده‌ست به‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌ش بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌م پاره ، ئینجا بیدات به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به حسابی خۆی قه‌رزی لێ وه‌رگرتوون یاخود دواخستنی بۆ مانگی داهاتوو، ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لێپرسراویه‌تیه هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌راندا كه مووچه‌یان له‌كاتی خۆیدا ناداتێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه مانگی داهاتوو نه‌هات، ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌یه حكومه‌تی عێراق ئه‌و نه‌خته متمانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به هه‌رێم، هه‌رێم ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست داوه."
وتیشی" چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بابزانیین هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقی چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر مانگی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌نارد، ئه‌وه دیاره ئه‌و نه‌خته متمانه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی به حكومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌و متمانه‌یه‌ش نه‌ماوه یاخود دیوه‌كه‌ی تری وه‌كو هاوكاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ناردووه بۆ فه‌رمانبه‌ران، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌م پاره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران نێردراوه، ئه‌م پاره‌یه هی فه‌رمانبه‌رانه حكومه‌تی هه‌رێم بۆی نیه دوای بخات یاخود بیداته‌وه به قه‌رز."
"ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غداد "
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی من بیستوومه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای جه‌ژن كابینه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی ته‌واو ببێت، وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه واژوو بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه نوێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كه‌ن. وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن یاسای بودجه باس له یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌یه خه‌رج بكرێت بۆ مووچه خۆرانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر نه‌یكات به‌غداد سه‌رپێچیكاره له‌مه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه به‌كار بهێنێت بۆ شوێنێكی تر ،یا دوای بخات ،یاخود ههربابهتێكی لادان له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران هاتووه ،ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌كات."
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین ئه‌م وه‌فده دانوستانیان كردووه له‌سه‌ر دوو بابه‌ت، له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و له‌سه‌ر بابه‌تی داهاتی ناوه‌ندی به‌گشتی، داهاته ناوه‌ندییه‌كان بریتییه له گومرگه‌كان و باج و داهاتی نه‌وتیش باس له‌وه كراوه، حكومه‌تی ناوه‌ندی داوای ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه هه‌موو نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكه‌ن وه‌ك جاران داوایان ده‌كرد، بۆ داوایان نه‌كردووه، چونكه ده‌ڵێن ئێمه نازانیین چۆن ئه‌و گرێبه‌ستانه كراوه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌وان ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بۆته‌وه كه نیوه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ری ده‌هێنێت و دهیفرۆشێت، نیوه‌ی ده‌داته كۆمپانیاكان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه بۆ عێراق چاره‌سه‌ر نابێت و ناتوانێت بگاته بابه‌ته هه‌ستیار و ڕاسته‌قینه‌كان چونكه هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ر ئێسقان ناشه‌فافه وه نازانیین ئه‌م كۆمپانیانه چۆن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون؟ ئه‌و قه‌رزانه چۆنن؟ كه‌س سه‌ری له‌وه ده‌رناچێت كه ئه‌م بابه‌ته چۆن كراوه؟ بۆیه حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕازییه به‌وه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ست بكرێت، به حسابی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر 500 هه‌زار به‌رمیلیش هه‌نارده بكات، ئه‌وا 250 هه‌زاری بۆ خۆی ده‌مێنێته‌وه. گومرگه‌كان نیوه‌ی داهاته‌كه‌یان، ئه‌مه له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایدا وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای "غه‌یر مونتهزهمه" كه ده‌ڵێت داهاتی پارێزگاكان نیوه‌ی گومرگی له‌و پارێزگایه هه‌ن ،داهاته‌كه‌ی ده‌درێته‌وه به‌و پارێزگایه، بۆیه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م " سیغه‌یه" كه 250 هه‌زار به‌رمیل ، نیوه‌ی داهاته فیدراڵییه‌كان له گومرگ و باج ڕاده‌ستی عێراق بكرێت، عێراق له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كیان بداتێت هه‌رێم داوای 600 ملیاری كردووه، ئه‌وان یه‌كه‌مجار باسی 453 ملیاره‌كه‌یان كردووه به‌س مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، له ئێستادا جۆرێك له ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر 500 ملیاری مانگانه، ئینجا ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی واژۆی ئه‌و بابه‌ته بكرێت."
"پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت"
له‌كۆتا به‌شی وتووێژه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید وتی" حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی ساڵێكه نه‌یتوانیووه چاكسازی بكات، وه نه‌یتوانیووه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ر بكات،ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ره‌تادا به‌رنامه‌ی وه‌زاری نه‌بوو واته ده‌نگ نه‌درا له‌سه‌ر به‌رنامه وه‌زاریه‌كه‌ی ته‌نها وتارێك بوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خوێندیه‌وه،كۆمه‌ڵێك بابه‌تی باس كرد تائێستا هیچ كام له‌و بابه‌تانه‌ی نه‌خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه وه نه‌توانیویه‌تی چاكسازی بكاتنهت وهنهیوتوانیووه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ر بكات وه نه‌توانیویه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بهڵێنیدا، بۆیه له ئێستادا ئه‌م حكومه‌ته باشتر وایه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر پێكبهێنرێت وه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنی تازه بكرێت به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌گه‌ر نا هه‌مان ته‌زویری جاری پێشوو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێته‌وه بۆیه پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن چ له عێراق وه چ له هه‌رێمی كوردستان."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێتان وانیه نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه وه بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێتان وانیه ڕێگربێت له‌به‌رده‌م نه‌دانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران ؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌وه‌ڵامدا وتی" به هیچ شێوه‌یه‌ك نه من بڕوام هه‌یه وه خۆشیان بڕوایان پێی نیه، خۆیان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئابوری سه‌ربه‌خۆ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌توانن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن."
ئه‌حمه‌دی حاچی ڕه‌شید دووباره جه‌ختی له‌قسه‌كه‌ی كرده‌وه، وتی" به‌دڵنیاییه‌وه بڕوام به‌وه‌نیه كۆرۆنا و نه‌ناردنی بودجه له‌لایه‌ن عیراق وه هۆكار بێت و ده‌ڵێت" بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كه له هه‌رێم سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان، ڕوئیه‌ی ڕوونیان نیه له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژه‌وه ، بۆیه هه‌رچیه‌ك هه‌یه شتی ڕۆژانه‌یه ، ئه‌مانه به‌كه‌ڵكی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نایه‌ن، ئه‌مانه ناتوانن پێشبینی سێ مانگی خۆیان بكه‌ن بۆیه كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌یانووت به ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌توانیین ده‌وڵه‌تیش ئیداره بده‌ین كه ڕیفرادۆمیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كرد و دوایی هه‌م ڕیفرادۆمهكه شكستی هێنا هه‌م پێدانی مووچه‌كانیشیان شكستی هێنا."