ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: " بۆچوونی من وایه، عیراق پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌پێی دانانی ڕێگا و خۆپارێزی ورد ده‌ست بكاته‌وه به گه‌شته ناوخۆییه‌كانی وڵات، له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، دواتریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست بكرێته‌وه به‌گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێته‌وه بكرێته‌وه به‌ڕووی جیهاندا، به‌ڵام ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عیراق بڕیارێكی داوه كه به‌پێی ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه ڕاگرتنی گه‌شته‌كان تا كاتێكی نادیار درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ده‌قه ئینگلیزییه‌كه تا (13/7)ە، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕناكه‌م به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان وه ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق پێشتر كۆبونه‌وه‌مان پێده‌كرا و گوێمان لێده‌گیرا، به‌ڵام له‌م كابینه نوێیه‌دا ئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه نه‌ماوه هاوكات داواده‌كات له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه كه له سنوری جوگرافیای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانین، له ڕێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، نه‌ك ماوه‌یه‌كی دووری ڕێگا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، به‌سره یاههولێر داببه‌زن و له ئێستادا دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان هاوڵاتیان له ڕێگای ئه‌و سێ فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عیراق."
" هیوادارین تا 13 ی مانگ زیاتر نه‌خایه‌نێت."
له سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، سه‌باره‌ت به بڕیاری نه‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق ده‌ڵێت: " بارودۆخێك ده‌گوزه‌رێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كه بارودۆخێكی زۆر دژواره به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان كه‌مه، و قه‌یرانی دارایی و سیاسی و چه‌ندین قه‌یران به‌رۆكی گرتوون، به‌تایبه‌تی بۆ عێراق كه چه‌ندین قه‌یران له عێراقدا به‌رۆكی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی گرتووه، وه‌كو قه‌یرانی بێ مووچه‌یی، سیاسی، ئابوری سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه ته‌ندروستییه‌ی كه له عێراقدا هه‌یه. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو به‌شێكی دانه‌بڕاوی عێراق هه‌ڵبه‌ت له‌م باردۆخه به‌ده‌ر نیه. ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێنماییه‌ی كه پێی ده‌درێت له‌لایه‌ن شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراقه‌وه، كه شانه‌یه‌كی تایبه‌ت دروستكراوه بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان گه‌شته‌كان ڕاده‌گرێت یاخود ههڵیدهپهسێرێت. عێراق تاوه‌كو 7ی مانگ، گه‌شته‌كانی ڕاگرتبوو، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه به‌پێی ئاگادارینامه‌یه‌ك، ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی درێژكردۆته‌وه بۆ كاتێكی نادیار هه‌رچه‌نده كه له ئاگادارینامه‌كه‌دا، كه به‌زمانی ئینگلیزی ده‌رچووه بۆ كۆمپانیاكان، رۆژی 13 /7 ی دیاریكردووه، به‌ڵام له ده‌قه عهرهبیهكهیدا نوسیویەتی بۆ كاتێكی نادیار، واته بۆ كاتێكی نادیار. هیوادارین تا 13 ی مانگ زیاتر نه‌خایه‌نێت."
" پێشبینی ناكرێت به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان "
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت "به بڕوای من بارودۆخی عێراق له‌ڕووی ته‌ندروستی و، وشیاری خه‌ڵكه‌وه، بۆ پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له ئاستێكی لاوازدایه، پێسبینی ناكرێت به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان، هه‌رچه‌نده وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ورده ورده ده‌ستیانكردووه به‌دانانی ڕێ وشوێن بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ڕاستی كردنه‌وه‌ی گه‌شت و هاتنی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه بۆ عێراق و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كارێكی ئاسان نابێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له هه‌ر وڵاتێكدا، به‌تایبه‌تی له‌م وڵاتانه‌ی وه‌كو ئێمه پێویست ده‌كات چه‌ند ڕێكارێكی ورد بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و كه‌سانه بكرێت، چ ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڕۆن، یان ئه‌وانه‌ی كه دێنه ناو عێراق و هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، بێگومان له‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌شتیار ده‌یانگاتێ پێویست ده‌كات هه‌ڵگری دڵنیایی ته‌ندروستی بن به‌ڵام ئه‌و خزمه‌تگوزاری و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه لێڕه به‌گه‌شتیار ده‌درێت تاچ ئاستێك باوه‌ڕییان پێده‌كرێت یاخود په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپاوه هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه دێن بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان چێند دڵنیان له‌وه‌ی كه‌بتوانرێت ئه‌و ڕێكارانه‌ی لێره جێبه‌جێده‌كرێت په‌سه‌ندده‌كرێت؟ بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ عێراق یان له عێراقه‌وه، كارێكی زۆر ئاسان نییه."
"عیراق، له‌م دۆخه‌دا داوا له‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه‌وه باشتره "
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی عیراق، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: " ئه‌مه چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتان بكرێت ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه گیریان خواردووه له وڵاتانی تر ، حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵده‌ستن به ئاماده‌كردنی پلان و فڕۆكه و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی خۆیان به ئاسانكاری یاخود بێ به‌رامبه‌ر، زۆربه‌ی زۆری به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه، چونكه هاوڵاتییانی خۆیانن و به ته‌نگ هاوڵاتییانی خۆیانه‌وه‌ن، هه‌ڵبه‌ته عێراقیش وه‌كو وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری هه‌نگاوی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕێنماییه‌كه بكرێت، داوا له‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه‌وه باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆتان چاره‌سه‌ر بكرێن، واته عێراق خۆی بارودۆخی زۆر باش نیه كه بتوانێت هه‌رچی هاوڵاتییانی خۆی هه‌یه بیگێڕێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق تا ڕاده‌یه‌ك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون، كه هاوڵاتییانی عێراقی به كوردیشه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیا كۆبكرێنه‌وه و به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بیانهێننه‌وه بۆعێراق، ئه‌وه‌نده‌ی كه من ئاگاداربم، سه‌ره‌تا یه‌كه‌م گه‌شت كه خهڵكانمان هێنانه‌وه له هیندستانه‌وه هێنانمانهوه، كه ئێمه ته‌داخولی ئه‌و بابه‌ته‌مان كرد له ڕێی به‌غدادوه بۆ هاتنه‌وه‌یان بۆ شاری سلێمانی، ئیتر له‌وه‌به‌دوا ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌ستیانكرد به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه، هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه كارێكی زۆر قورس نییه، به‌ڵام كارێكی ئاسانیش نییه،له هه‌ندێك وڵات ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن كه‌من ناتوارێت فڕۆكه‌یه‌كی بۆ بنێردرێت، وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه دووره ده‌ستن، ئه‌وه‌نده‌ی كه من ئاگادار بم خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌یه له ئه‌وروپا ناوی خۆیان نوسیووه چه‌ندین مانگه، به‌ڵام تائێستا جوابیان نه‌دراوه‌ته‌وه. "
" هێڵه ئاسمانییه‌كان بارودۆخه‌كه‌یان قۆستۆته‌وه"
"ئێمه وه‌كو فڕۆكه‌خانه، زۆر خه‌ڵك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كات، كه چه‌ندین هه‌فته‌یه ناوی خۆی نوسیووه له كونسوڵگه‌رییه‌كان، یاخود له سه‌فاره‌ته‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامییان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، و من لێره‌وه ده‌یڵێم به‌ڕاستی ئه‌و هێڵه ئاسمانییانه، چ هێڵی ئاسمانی عێراق بێت، یان هێلێكی ئاسمانی تایبه‌ت كه ده‌گیرێت، هه‌له‌كه ده‌قۆزنه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌وێ گیرییان خواردووه، هه‌رچۆنێك بێت ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان یان بۆ عێراق، نرخی تكته‌كان زۆر زۆر زیادیكردووه، جاری واهه‌یه نرخی تكتێك ده‌گاته دوو قات و سێ قاتی نرخی ئاسایی خۆی، كه ئه‌مه غه‌درێكی زۆره له‌و هاوڵاتییانه ده‌كرێت ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی ناوه‌ندییه، كه هه‌ستێت به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خۆی به كه‌مترین تێچوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ عێراق بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزی هه‌یه، چ له‌ڕووی ئابورییه‌وه، چ له‌ڕووی ئیدارییه‌وه، كه‌س به‌كه‌س نییه، و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئه‌و بارودۆخه‌یان قۆستۆته‌وه. من لێره‌وه بانگه‌واز بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كه‌م، و داوا له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه زۆر ماندوون به‌و ئیشه‌وه، كاری جددی بكه‌ن بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌ڕاستی هه‌ندێك وڵات هه‌یه بارودۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپه، و خه‌ڵكانی ئێمه‌ش زۆر له باردۆخێكی قورسدان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه چوون بۆ سه‌فه‌ر و نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه نیشته‌جێن، یاخود به هه‌میشه‌یی له‌وێن كارێكی ئاسانتره، كه له‌وێ بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆمان تا ئێستا نهگهڕاوهتنهوه، باشترە زو بگەڕێنەوە. "ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا وای وت"
" ناكرێت فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو سلێمانی، به هه‌موو ئه‌م پێداویستی و توانایه‌وه به‌ده‌ربكرێت .. "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سنوری جوگرافیایان ده‌كه‌وێته سلێمانی، له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه ناگه‌ڕێنرێنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، یا به‌غداد و به‌سه‌ره‌وه داده‌به‌زن؟
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی: " فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له فڕۆكه‌خانه باشه‌كانی عێراق، به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی عێراق له‌ڕووی ئاسایشه‌وه، چ له ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌ندروستییه‌وه، یان له‌ڕووی تیمی ته‌ندروستییه‌وه، له ڕووی ئامێر و ئامڕازی تایبه‌ته‌وه. من خۆشم نازانم بۆچی عێراق ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و به‌غداد و به‌سره‌ی داناوه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته بگیرێته‌به‌ر بۆ هه‌رهاوڵاتییه‌ك كه دێته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌د له سه‌د جێبه‌جێده‌كرا و ده‌شكرێت، و ده‌زگای ته‌ندروستی و تیمه ته‌ندروستییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی به یارمه‌تی پارێزگای سلێمانی شوێنی تایبه‌تییان داناوه، بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و هاوڵاتییانه، به‌ڵام به‌ڕاستی منیش نازانم بۆچی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان لێ بهدهركردووه؟! كه ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هاوڵاتییانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و ناوچه‌كانی تر دروستكردووه، چونكه ده‌كه‌ونه زه‌حمه‌تێكی زۆره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هاتوچۆ نیه له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، زۆر قورس بووه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه و كهسوكاریشییان به‌ڕاستی كه‌وتونه‌ته كێشه‌وه. بۆیه من لێره‌وه داوا ده‌كه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له به‌غدادن كارێكی وا بكه‌ن، كه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش بخرێته ئه‌و خشتانه‌وه، كه هاوڵاتییانی خۆمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه جا ئه‌و هاوڵاتییانه هی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه بن یان هی هه‌ولێر بن یاخود هی شوێنێكی دیكه بن، هاوتای ئه‌و گه‌شتانه‌ی كه‌وا ده‌كرێن بۆ هه‌ولێر و بۆ به‌غدا و به‌سره."
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ڕونیكرده‌وه " حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كه‌مترین كێشه دروست بێت له‌و بابه‌ته، به‌ڵام به‌پێی یاسای فڕۆكه‌وانی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقه و حكومه‌تی عێراق و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات، به‌ڵام ناكرێت فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو سلێمانی به هه‌موو ئه‌م پێداویستی و توانایه‌وه، به‌ده‌ربكرێت له‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، وه ناكرێت هاوڵاتییانی هه‌رێم بچن له به‌سڕه و به‌غداد دابه‌زن، به‌ڵام نه‌یه‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دابه‌زن، من باسی سیاسه‌ت ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌مه خزمه‌تگوزاری گشتییه، بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییانه و ئاسانكارییه، جاری وا هه‌یه هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له به‌سڕه داده‌به‌زن ئه‌مه چ مانایه‌كی تێدایه؟! له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كارێكی وابكرێت به دادپه‌روه‌رانه بێت، به یه‌كسانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان كه‌مترین كێشه‌یان بۆ دروست بێت. ئێمه لێره گرفتی هاوڵاتییان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین و خزمه‌تی هاوڵاتییان ده‌كه‌ین، جا ئه‌گه‌ر بچین گرفت و ناخۆشی بۆ هاوڵاتییان دروست بكه‌ین، ئێمه له ئامانجی خزمه‌تگوزاریه‌كه ده‌رده‌چین."
هه‌روه‌ها وتی: " من په‌یوه‌ندیم كردووه به به‌ڕێز به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به منی ڕاگه‌یاند كه عێراق بڕیاری داوه، له هه‌ولێر و به‌غدا هاوڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا هاوڵاتییانی ئێمه چه‌ند ڕازین له‌م بابه‌ته خه‌ڵك له دهۆكه‌وه بچێت بۆ هه‌ولێر و له هه‌ولێره‌وه بێته‌وه بۆ سلێمانی یان به‌جۆرێكی دیكه، بۆیه پێویست ده‌كات زۆرترین ئیش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتییانی خۆمان بگه‌یه‌نیین."
" پێویست ده‌كات ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه"
ده‌رباره‌ی بڕیاری دووباره درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان، له‌لایه‌ن عیراقه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: " نابێت ژیان بوه‌ستێت، ژیان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت، واته كاته‌كه ده‌ڕوات و ژیانیش ده‌وه‌ستێت، بۆچوونی من و بۆچوونی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكیشه، چۆن وڵاتانی ئه‌وروپا ئێستا ده‌ستیانكردووه، به چالاكییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و گواستنه‌وه‌كانی تر، پێویسته كه عێراق له زووترین كاتدا ڕێكاری تایبه‌ت دابنێت، بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوڵاتییان و چونه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتییانی خۆمان له كاتێكی زۆر نزیكدا، ئاسمانی عێراق بكرێته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كاندا. قۆناغی یه‌كه‌م باشتروایه كه گه‌شته‌كانی ناوخۆ بكرێته‌وه له نێوان به‌غدا- هه‌ولێر- سلێمانی، به‌سڕه- نه‌جه‌ف، وه‌كو ئه‌زموون، دوای ئه‌وه گه‌شته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه. كۆمپانیاكان هه‌موویان ئاماده‌ییان تیایه، كه‌وا گه‌شته‌كان بكرێنه‌وه بۆ عێراق، به‌ڵام ئایا به‌كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ژماره‌ی گه‌شتیاران هه‌یه كه‌وا گه‌شت بكات. من له‌و باوه‌ڕه‌دام، له قۆناغی یه‌كه‌مدا سستییه‌ك ده‌بێت له گه‌شته‌كاندا، چونكه خه‌ڵكانێك هه‌یه كه له‌وانه‌یه بترسن بۆ گه‌شتكردن، یاخود بۆ هاتنه‌وه، به‌ڵام پێویست ده‌كات ده‌ست پێبكه‌ین. گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه ڕێكار دابنرێت دوای هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستبكرێته‌وه به گه‌شته نێوخۆییه‌كان، دوای یه‌ك دووهه‌فته‌ش ده‌ستبكرێته‌وه به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی چالاكی و ژیانی خه‌ڵك نه‌وه‌ستێت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێشنیاری خۆیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه داوه‌ته ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عیراقی، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: " له كابینه‌ی پێشووی عادل عبدولمه‌هدی، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ئه‌ندامی لیژنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق بوو، كه وه‌كو لیژنه‌یه‌كی باڵا بوو، دانیشتنمان هه‌بوو، كۆبونه‌وه هه‌بوو، ڕاوبۆچونمان ده‌گۆڕییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م كابینه تازه‌یه‌دا و ماوه‌یه‌كی زۆری كابینه‌كه‌ی پێشووش هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌كرا، بۆیه ئه‌وان تاك لایه‌نه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بگرن له هیچ كه‌سێك یان پێشنیاری هیچ كه‌سێك قبوڵ بكه‌ن."