Accessibility links

د.فازڵ نەبی: ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه‌ کەئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبودجەی عێراق


پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی
پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی

پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كه‌هاوكات پڕۆفیسۆره‌ و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئابورییه‌ له‌زانستی ئابوری به‌شی ژمێریاری ڕایدەگەیەنێت" ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه‌ کەئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبەشە بوودجە لەپڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق هەروەک لەوەی (یاسای هاوکاری دارایی عێراق هەرێمی کوردستان بێ بەشکرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ڕه‌چاوبكرێت، دەشڵێت" هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی كارتی فشاری له‌ده‌ست نییه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد، واته‌ نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد، ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه‌ بوودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، وه‌ هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت له‌بوودجه‌ی عێراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌كرا له‌یاسای "هاوکاری کورتهێنانی دارایی".

" تائه‌م ساته‌ شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه‌ "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بە پێشبینی بۆ چارەنوسی بودجە و دۆخی دارایی لەپڕۆژە یاسای بودجەی عیراقدا دەڵێت " له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه‌ تۆزێك قورسه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌ له‌لیژنه‌ی دارایی تائه‌م ساته‌ شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا براده‌رانی ئێمه‌ش له‌لیژنه‌ی دارایی هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بتوانن ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا كراوه‌، له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و له‌نێوان حكومه‌تی به‌غداد له‌ڕه‌شنووسه‌كه‌ وه‌كو خۆی بڕوات، ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆیشی نه‌ڕوات هه‌ندێك گۆڕانكاری ئاسانی تێدابكرێت به‌وشێوه‌یه‌ بێت به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ زه‌حمه‌ته‌ و ئیشه‌كه‌ ئاسان نییه‌."

"هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه‌ خۆمان نه‌وته‌كه‌ ده‌فرۆشین "


د.فازڵ نەبی ئاماژەی بەیەکدەنگ نەبوونی نوێنەرە کوردەکان کرد لەوبارەیەوە وتی " مه‌سه‌له‌ی یه‌كده‌نگ نه‌بوونیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌به‌رگری له‌به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، نه‌خێر هه‌موویان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت به‌رگری له‌به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام یه‌كده‌نگ نه‌بوونه‌كه‌یان له‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ ڕاده‌ست ده‌كات یان نا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ تۆزێك "ئیشكالیان " هه‌یه‌ به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمیش تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك شته‌كه‌ له‌ولایه‌نه‌ هه‌ندێك ناڕوونی تێدایه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌غداد ده‌ڵێت ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ بفرۆشرێت، هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه‌ خۆمان نه‌وته‌كه‌ ده‌فرۆشین به‌ڵام داهاتی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله‌ ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ین جا ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خۆی تۆزێك ناڕوونی تێدایه‌ تائه‌م ساته‌."

"داوامانكردووه‌ وه‌فدێكی سیاسی له‌ئاستی به‌رزی هه‌رێمی كوردستان بچێته‌ به‌غداد "


واتە بەبۆچوونی تۆ بەغداد یا هەرێم کامیان پاشگەزبوونەتەوە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند لەنێوان هەولێر و بەغداد؟

لەوەڵامدا د.فازڵ نەبی دەڵێت"مه‌سه‌له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ نییه‌، مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ به‌ڵام كێشه‌كه‌ حكومه‌تی به‌غداد نییه‌، كێشه‌كه‌ لێره‌دا په‌رله‌مانی به‌غداده‌ چونكه‌ ئێستا ڕه‌شنوسه‌كه‌ چۆته‌ په‌رله‌مان، ڕێکكه‌وتنه‌كه‌ وه‌كو خۆی له‌حكومه‌ت تێپه‌ڕبووه‌ به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌په‌رله‌مانه‌ و له‌لایه‌ن كوتله‌ شیعه‌كان، تائه‌م ساته‌ كوتله‌ شیعه‌كان به‌ڵێنێكیان نه‌داوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی كه‌بتوانن شتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن یان ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه‌هه‌یه‌ وه‌كو خۆی به‌ڕێی بكه‌ن."


"مرۆڤ نابێت بێ ئومێد ببێت ئێمه‌ هه‌موومان داوامانكردووه‌ وه‌فدێكی سیاسی له‌ئاستی به‌رزی هه‌رێمی كوردستان بچێته‌ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براده‌ران له‌به‌غداد قسه‌ بكات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ڵام تائێستا ئه‌و وه‌فده‌ سیاسیه‌ نه‌چووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا زه‌مینه‌سازی نه‌كراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌به‌غداد ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌یه‌ به‌ڵام پێكهاتنه‌كه‌ ئاسان نییه‌، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ وه‌كو خۆی ئاسان نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا عێراقیه‌كان له‌نێوان خۆیان تاڕاده‌یه‌ك ناكۆكن، هه‌ندێكیان ڕازین له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له بودجه‌ بدرێته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پێ بده‌ن به‌ڵام زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیین ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات نه‌ك 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ واته‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر پێكهاتبێت له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ست بكات زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ شیعه‌كان ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه‌ به‌ 250 هه‌زار به‌رمیل ڕازی نیین به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌به‌رهه‌می دێنێت ڕاده‌ستی بكات ئیشكاله‌ گه‌وره‌كه‌ ئالێره‌دایه‌."د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراقی وایوت"

"زەحمەتە چەسپاندنی بەشەبودجەی هەرێم لەپڕۆژەیاسای بودجەی عیراق "

سەبارەت بەوەی تاچەند ئەگەری هەیە هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبەشە بوودجە لەپڕۆژە یاسای بوودجەدا؟ لەوەڵامدا د.فازڵ نەبی وتی" به‌ڕاستی تۆزێك زه‌حمه‌ته‌ له‌وانه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌سه‌ربكرێت، ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌ وه‌كو خۆی نامێنێت بۆیه‌ گۆڕانكاری تێداده‌كرێت ئومێدم زۆره‌ ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریشی تێدابكرێت "ئینشاالله‌" به‌شێكی ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیسان ده‌یڵێمه‌وه‌ "ئیشكال" زۆره‌ له‌نێوان هه‌ردوولا ئاسان نییه‌ ئیشه‌كه‌ باڕه‌شبین نه‌بین بڵێین نابێت به‌ڵام به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته‌."

"هەرێمی کوردستان کارتی فشاری لەدەست نییە"

ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بەشە بودجەی نەچەسپێنرا وە نەیدرایە کەواتە کارتی فشاری دەستی هەرێم بەرامبەر بەغداد چییە؟ د.فازڵ نەبی لەوەڵامدا وتی" كارتی فشارمان له‌ده‌ست نییه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد، واته‌ نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد، ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه‌ بوودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، وه‌ هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت له‌بوودجه‌ی عێراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌كرا له‌یاسای "هاوکاری کورتهێنانی دارایی"."

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراقی تەئکیدیکردەوە" ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه‌ کەئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبەشە بوودجە" وتیشی" واته‌ ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ڕه‌چاوبكرێت."

" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له‌ماوه‌ی دوو -سێ مانگی داهاتوو ده‌توانێت ئه‌و بڕه‌ مووچه‌یه‌ی كه‌ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ زیادی بكات "

د.فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەشکرد" لەحاڵەتی بێ بەشکردنی هەرێمی کوردستان لەبەشە بوودجەی عیراق (وەک ئەوەی لەیاسای هاوکاری کورتهێنانی دارایی) ڕوویدا ئەوا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌یه‌كی نامێنێت مه‌گه‌ر چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكات له‌هه‌ردوو لایه‌ن، له‌لایه‌نی خه‌رجی و له‌لایه‌نی داهات ته‌نها ئه‌وه‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان تێكه‌وتووه‌. بۆ نموونه‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كان ده‌بێت داهاتی گومرگه‌كان هه‌موو بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بێت باج چاكسازی تێدا بكرێت، ده‌بێت خودی نه‌وت چاكسازی تێدا بكرێت، واته‌ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكرێت، ئه‌گه‌ر چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان كرد ئه‌و كاته‌ به‌بۆچوونی من ده‌توانن تۆزێك بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان چاك بكه‌ن و له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ هه‌یه‌ بێنه‌ ده‌رێ."

هەروەها ڕاشیگەیاند"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و داهاته‌ی كه‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌مه‌ودوا مانگانه‌ مووچه‌ی خه‌ڵك بدات هه‌رچه‌نده‌ به‌لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له‌ماوه‌ی دوو سێ مانگی داهاتوو ده‌توانێت ئه‌و بڕه‌ مووچه‌یه‌ی كه‌ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ زیادی بكات به‌شێوه‌یه‌كی پلەبەندی زیادی بكات تاده‌گاته‌ 100% ئه‌وه‌ ته‌نها چاره‌یه‌ و هیچ چاره‌یه‌كی تر له‌پێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه‌، ده‌بێت مانگانه‌ ئه‌و هێنده‌ داهاته‌ی كه‌هه‌یه‌تی وه‌كو مووچه‌ دابه‌شی بكات."

" ئەگەر پارتی و یەکێتی ئیراده‌ی سیاسیان هه‌بێت من گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ ده‌ده‌م كه‌ به‌یه‌ك مانگ ده‌توانن ئه‌و چاكسازییه‌ بكه‌ن"

ئایا پێت وانیە چاکسازی کاتی زۆری بوێت بەتایبەت ئەگەر پێدانی مووچە بەفەرمانبەرانی هەرێم پەیوەست بێت بەچاکسازییەوە؟

لەوەڵامدا د.فازڵ نەبی دەڵێت " زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام چاكسازیش وه‌ختی زۆر پێویست نییه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وابیربکەینەوە چاكسازی كاتی زۆری پێویسته‌، نه‌خێر چاكسازی كاتێكی زۆری پێویست نییه‌، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو حیزب پارتی و یه‌كێتی، ئیراده‌ی سیاسیان هه‌بێت من گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ ده‌ده‌م كه‌ به‌یه‌ك مانگ ده‌توانن ئه‌و چاكسازییه‌ بكه‌ن بێگومان ژیانی خه‌ڵكیش چاك ده‌بێت."


ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد جێبەجێنەکرا سەبارەت بەبەشە بوودجە بەڕای تۆ کێ بەرپرسە هەرێم یا بەغداد؟
وەڵامەکەی د.فازڵ نەبی بەمجۆرە بوو " به‌ڕاستی ئه‌و وه‌خته‌ هه‌ڵه‌كه‌ له‌عێراقه‌وه‌یه‌ نه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان چونكه‌ له‌عێراق هه‌موو ساڵێك ئه‌و مادده‌یه‌ له‌بوودجه‌ هه‌بووه‌ كه‌ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كرد ئه‌وكاته‌ بڕی زیان واته‌ نرخی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله‌ چه‌نده‌ له‌به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن و باقییه‌كه‌ی ده‌نێرین بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ ڕاستیه‌كه‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بكرێت، ئه‌وه‌ هی پار نییه‌ هه‌موو ساڵه‌كانی پێشتریش ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ ئه‌م ساڵیش هه‌مان شت له‌ناو بوودجه‌ هه‌یه‌ ئه‌وان ئێمه‌ "ئیلزام " ده‌كه‌ن 250 هه‌زار به‌رمیلیان بده‌ینێ، باشه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ماندا نرخی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ ببڕن به‌نرخی فه‌رمی چه‌نده‌ و ئه‌وه‌ی ترمان بده‌نێ كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ بگۆڕدرێت كێشه‌كه‌ له‌به‌غداده‌ نه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:29 0:00




XS
SM
MD
LG