Accessibility links

بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەرلەمانتارێکی عێراقی دەکوژرێت کە دژی دەستێوەردانی ئێرانە


کاربەدەستان لە پارێزگای دیالە دەڵێن 2 برا کوژراون کە یەکێکیان بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕەعەد ئەلدەهلەکی پەرلەمانتاری عێراقیـیە، ئەوەی ناسراوە بە ڕەخنەگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و هەروەها گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران پـشتیوانیان دەکات.

ئەلدەهلەکی پـرسە و سەرەخۆشی خۆی لەم بارەیەوە لەسەر فەیسبوکەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت عەبدولقادر ئەلدلێمی لەگەڵ فەلاح ئەلدلێمی برای بە دەستی ملیشیاکان کوژراون.

بەپـێی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، عەبدولقادر ئەلدلێمی و براکەی پـێکەوە بە چەکی بێ دەنگ کوژراون.

ئەلدەهلەکی لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو گوتی گروپە چەکدارەکان لە عێراق بوونەتە سەروو یاسا و کەس ناتوانێت لێپـێچینەوەیان لەگەڵدا بکات. داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق کرد ڕاستەوخۆ بڕیاری هەبێت لە مەسەلە ئاسایشیـیەکان و سنوورێک دابنێت بۆ ئەو گروپە چەکدارانە.

هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە توندی دوو تەقینەوەکەی بەغدای سەرزەنشتکرد کە بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.

XS
SM
MD
LG