کاوە محەمەد پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا لەم وتووێژەدا باس لەڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە هەروەها ئاماژە بەهەڵوێستی هاوپەیمانێتییەکەیان (هاوپەیمانی هیوا) دەکات لەسەر ئەو پرسە.
"به‌غداد متمانه‌ی به‌هه‌رێم نییه کهئیلتزام به‌یاسای بودجه‌وه بکات "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا کاوە محەمەد وتی" هۆکاری سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان هەرێم و بەغداد له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ نه‌بوونی متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌تی به‌غداد متمانه‌ی به‌حکومه‌تی هه‌رێم نییه کهئیلتزام به‌یاسای بودجه‌وه بکات ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنیش بکرێت چونکه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌کو هاوپه‌یمانی هیوا تێی گه‌یشتووین که‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وە پارتی و یه‌کێتی که ته‌حه‌کوم به حکومه‌ته‌که‌وه ده‌که‌ن مه‌به‌ستیانه ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه ئێستا وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه، وه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بێت که‌شه‌رعیه‌ت بدات به‌درێژه‌دان به‌سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وت و بڕێک پاره له‌ڕێگه‌ی "مه‌قاسه" وه‌کو پێشتر بنێردرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، وه ئه‌وانیش به‌رده‌وام بن به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ئێستا هه‌یه به‌لێبڕینی مووچه، مووچه به‌خه‌ڵک بده‌ن."
"هه‌رێم و به‌غداد ڕێککه‌وتن ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێکنه‌که‌ون "
کاوە محەمەد سەبارەت بەپێشبینییان لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەڵێت " من پێموایه هه‌رێم و به‌غداد ڕێککه‌وتن ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێکنه‌که‌ون ئه‌وه‌ی که‌ئێمه تێیگه‌یشتووین واته هه‌م هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌دۆخه‌که بدات هه‌م به‌غدادیش واته ڕێککه‌وتنه‌که به‌شێوه‌یه‌ک نه‌بێت که‌به‌شه پاره‌یه‌ک بنێرێت به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا خه‌ڵک زیان ده‌کات. "
" حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌حکومه‌تی عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه ڕێککه‌وتن بکات "
بەوتەی کاوە محەمەد هەرێم زیاتر پێویست بەڕێککەوتنە لەگەڵ بەغداد لەو ڕوەوە وتی" ئێمه وه‌کو هاوپه‌یمانی هیوا پێمانوایه که‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌حکومه‌تی عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه ڕێککه‌وتن بکات، وه ئاماده‌بێت کهداهاته نه‌وتییه‌کان و نانه‌وتییه‌کان به‌وشێوه‌یه‌ی له‌یاساکه‌دا هاتووه بگه‌ڕێنێته‌وه به‌غداد بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم بنێردرێت که‌ئه‌وان ئه‌و بڕگه‌یه داواده‌که‌ن زیادبکرێت هه‌رێم ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بوو هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌نێردرێت به‌ڵام من پێموایه حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته ئیلتزام به‌یاساکه‌وه بکات نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 که قبوڵی کرد و دواتر پابه‌ندنه‌بوو پێوه‌ی گرنگه پابه‌ندبێت به‌یاساکه‌وه وه به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم بنێردرێت مووچه‌ی خه‌ڵک له‌کاتی خۆیدا بدرێت چونکه ئه‌مه باشترین ده‌رفه‌ته بۆئه‌وه‌ی کێشه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵک چاره‌سه‌ربکات."
" ئێمه له‌هاوپه‌یمانی هیوا شه‌ڕمان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک و مووچه‌خۆری هه‌رێمی کوردستانه "
کاوە محەمەد ئەوەشی وت" ئێمه ئه‌و ده‌قه‌ی که له‌گه‌ڵی بووین و پشتیوانیمان لێکردووه ته‌نها ئه‌وه نییه که له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد بڵاوکرایه‌وه گوایه ڕێککه‌وتنی له‌سه‌رکراوه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین کەبرادهرانی ئێمه له‌لیژنه‌ی دارایی شه‌ڕمان له‌سه‌رکرد بۆئه‌وه‌ی جێی بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ مووچه خه‌رج بکرێت پێش هه‌موو شتێکی تر که‌بیانه‌وێت خه‌رجی بکه‌ن، مووچه‌ی خه‌ڵک به‌ته‌واوه‌تی بده‌ن، مووچه‌و میلاکی فه‌رمانگه فیدڕاڵییه‌کان بخرێنه‌وه سه‌ربه‌غداد بۆئه‌وه‌ی کێشه‌ی مووچه‌کانیان چاره‌سه‌ربکرێت جگه له‌وه لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشکه‌شی به‌غداد بکرێت بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌فافیه‌ته‌وه به‌پێی لیسته‌که بتوانرێت مووچه‌خۆری سه‌ره‌کی مووچه‌کانیان وه‌ربگرن ئێمه له‌هاوپه‌یمانی هیوا شه‌ڕمان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک و مووچه‌خۆری هه‌رێمی کوردستانه به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌کێتی و پارتی له‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمدا مه‌به‌ستیانه که‌له‌سه‌ر ده‌قێک له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێکبکه‌ون ئه‌وه‌ی کهبهرژهوهندییه حیزبیه‌کانی خۆیانه وه‌کو ئێستا بیپارێزن و خه‌ڵکیش هیچ قازانجێک نه‌کات و دۆخی مووچه‌خۆران وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه. "
"ڕەنگە قورس بێت بتوانرێت ڕۆژی شه‌ممه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای بودجه بدرێت و تێپه‌ڕێنرێت "
پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی هیوا دەشڵێت " له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ڕێککه‌وتنه‌که بکرێت و ده‌نگی پێبدرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر شتێک بکه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و مووچه‌خۆری تێدانه‌بێت له‌ڕاستیدا ئێمه له‌گه‌ڵی نابین و ده‌نگی پێناده‌ین ئه‌گه‌ر ڕۆژی شه‌ممه دانیشتنه‌که بکرێت پێمانوایه ته‌نها کێشه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمیش نییه به‌ڵکو کێشه‌ی تریش هه‌یه که‌په‌یوه‌ندی بهدواکاری سونه‌کانه‌وه هه‌یه له‌نێوان هه‌ندێک کوتله شیعه‌کانیشدا کێشه هه‌یه و ململانێ‌یان له‌نێوان خۆیاندا هه‌یه ڕه‌نگه قورس بێت بتوانرێت ڕۆژی شه‌ممه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای بودجه بدرێت و تێپه‌ڕێنرێت. "
"ڕێککه‌وتنه‌که له‌بنه‌ڕه‌تدا دهڵەمهبوو بوو هه‌ربۆیه هه‌رزوو سه‌ری نه‌گرت "
کاوە محەمەد وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا ئەو ئەگەرە هەیە بێ کورد پڕۆژە یاسای بودجە بکرێتە یاسا و تێپەڕێنرێت لەپەرلەمانی عێراق؟ لەوەڵامدا کاوە محەمەد وتی" ئێمه هیوادارین نه‌گاته ئه‌وه پێشتریش که ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه به‌بێ کورد تێپه‌ڕێنرا ئه‌گه‌رچی ناوهڕۆکهیهمان پێ ڕه‌فز نه‌بوو به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌مان قبوڵ نه‌بوو کهمهبدهئی ته‌وافق له‌به‌رچاو نه‌گیرا و به‌بێ کورد تێپه‌ڕێنرا، له‌ڕاستیدا یاسای بودجه یاسایه‌کی فیدڕاڵییه پێویسته مافی هه‌موو پێکهاته و هه‌رێم و پارێزگاکان له‌به‌رچاو بگیرێت لهبهرئهوهناکرێت به‌بێ پێکهاته‌یه‌ک لەپێکهاتهکان تێپه‌ڕێنرێت ئێمه دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستینه‌وه به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌بێت ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که‌ده‌کرێت ئه‌و بڕگهیهیهی مادده‌ی (11) که‌په‌یوه‌ندی به‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌خزمه‌تی مووچه‌خۆر بێت نه‌ک له‌خزمه‌تی ئه‌وانه بێت که‌مووچه‌ی خه‌ڵکیان بڕیوه."
کاوە محەمەد جەختی لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغداد و هەرێم کردەوە، لەو ڕوەوە وتی " له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕاستیدا له‌خزمه‌تی حیزبهدهسهڵاتدارهکان و مانه‌وه‌ی دۆخه‌که وه‌ک ئێستا داڕ‌ێژرابوو، وە ڕێککه‌وتنه‌که له‌بنه‌ڕه‌تدا دهڵەمهبوو بوو هه‌ربۆیه هه‌رزوو سه‌ری نه‌گرت و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بودجه دواخرا بۆ شه‌ممه‌ی داهاتوو."