زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەهاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لەدۆخی دارایی هەرێمی کوردستان دوای ڕێککەوتنەکە نێوان هەرێم و بەغداد و چەند پرسێکی تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.
"له هه‌رێمی کوردستان کاتێک قه‌یرانی دارایی ده‌بێت به‌داخه‌وه یه‌که‌م شت ده‌ستی بۆده‌برێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانە "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەربارەی دۆخی دارایی هەرێم وتی" ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ بارودۆخی دارایی له‌هه‌رێمی کوردستان به‌بارودۆخێکی خراپ و قه‌یراناویدا تێپه‌ڕی به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌م نرخی نه‌وت له‌بازاڕدا به‌رزبوویه‌وه هه‌م داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ره‌و زیادبوون چوو، ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند که هه‌موولایه‌کمان پشتیوانی ئه‌وه‌بووین هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند بگاته ڕێککه‌وتن هه‌تا پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌بودجه‌ی عێراق پارێزراوبێت و بتوانرێت ژیان و گوزه‌ران وبارودۆخی دارایی هاوڵاتیان به‌ره‌وباشتر بڕوات به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، ئێمه هه‌موو ده‌زانیین که له هه‌رێمی کوردستان کاتێک قه‌یرانی دارایی ده‌بێت به‌داخه‌وه یه‌که‌م شت ده‌ستی بۆده‌برێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانه له‌به‌رئه‌وه بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی کوردستان خراپ بوو به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌وه."
هەروەها وتیشی"دوایی ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند گه‌یشتینه ڕێککه‌وتن و بارودۆخی دارایی سه‌رچاوه‌کانی تری داهاتی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و باشبوون ڕۆیشت هه‌موولایه‌کمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که به‌ره‌وباشتر بڕوات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌بینیمان دوای په‌سه‌ندکردنی زیاتر له‌مانگێکه هێشتا یاساکه نه‌که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نه‌که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان."
" ده‌بوایه وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی بچن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی عێراقی ڕێککه‌وتن بکه‌ن "
دەربارەی هۆکاری جێبەجێنەکردنی یاسای بودجە بەرامبەر هەرێمی کوردستان؟ زیاد جەبار دەڵێت" یه‌که‌م ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه له‌دوای په‌سه‌ندکردنی یاساکه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌یڕه‌وی پێ ده‌ربچێت و پاشان بێته وه‌زاره‌تی دارایی له‌وێ ڕێنمایی پێده‌ربچێت، ئه‌وه‌ی ئێمه پرسیارمان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه و من خۆم به‌دواداچونم بۆکردووه ئه‌وه‌یه که ده‌بوایه وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی بچن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی عێراقی ڕێککه‌وتن بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانیش به‌شێک بن له‌و ڕێنماییانه‌ی که‌ده‌رده‌چێت، له‌وکاته‌دا ئه‌و بابه‌تی ڕێککه‌وتنه ئه‌وه‌ی ئێمه زانیمان دوو پێشنیار هه‌بوو، پێشنیارێکیان ئه‌وه بوو دیاره ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله‌ی که ڕۆژانه به‌نرخی سۆمۆ ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان بیداته ناوه‌ند یه‌کێکی تریان ئه‌وه بوو که نرخه‌که‌ی ده‌یه‌وێت ڕۆژانه یان مانگانه ئه‌م پاره‌یه بگاته حکومه‌تی عێراقی ڕاده‌ست بکرێت و پاشان پشکی هه‌رێمی کوردستان بگاته هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌غداده‌وه به‌ڵام پێشنیارێکی تر یان بیرۆکه‌یه‌کی تر ئه‌وه بوو که یه‌کسه‌ر لێده‌رکردن بێت ئه‌وه مانگانه پاره‌که‌ی دیاره بۆنموونه له‌م مانگه‌دا سۆمۆ به‌چه‌ند نه‌وتی فرۆشتووه."
"وەفدەکەی هەرێم چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کەن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێیان بڵێت که‌ی بێن "
سەبارەت بەوەی بۆچی تا ئێستا شاندەکەی هەرێم سەردانی بەغدادیان نەکردووە؟ لەوەڵامدا سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ڕایگەیاند" ئه‌وکاته‌ی که وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتنه په‌رله‌مانی کوردستان جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و وه‌زیره‌کانی تریش هاتن پرسیاری ئه‌وه‌مان لێکردن ئه‌وان ئه‌وکاته پێیان وتین به‌م نزیکانه وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌چێت بۆ به‌غداد به‌ڵام هه‌تائێستا ئه‌و وه‌فده نه‌چووه ئه‌وه‌ی من بزانم ئه‌وکاته ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌کرد وه‌زاره‌تی دارایی پێیان بڵێت که‌ی وه‌فده‌که بێت ئه‌مه تائێستا له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ته‌وه، ئێمه جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویسته پابه‌ندبێت به‌ڕێککه‌وتنه‌که پێویسته پابه‌ندبێت به‌یاساکه، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه تائێستا به‌ئێمه‌یان وتووه له‌مه‌سه‌له‌ی هونه‌ریدا ماوه‌ته‌وه پێموایه ئێستا حکومه‌تی عێراقی پێرێ شتێکی واهه‌بووه که پشکی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت و چاوه‌ڕێین."
"تا ئێستا ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لە یاسای بودجەدا لەلایەن هەرێم و بەغدادەوە جێ بەجێ نەکراوە"
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێنەکراوە؟ لەوەڵامدا زیاد جەبار وتی" ناکرێت بڵێین ڕێکه‌وتنه‌که چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه چونکه ئه‌مه بووه به‌یاسا ده‌بێت بوترێت یاساکه جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ ئێستا له‌وه ده‌رچووه که ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند بێت ئێستا یاسایه‌ک هه‌یه له‌عێراق پێویسته حکومه‌تی عێراق یاساکه جێبه‌جێ بکات، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش پابه‌ندبێت به‌جێبه‌جێکردنی یاساکه، پابه‌ندبوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که ڕۆژانه ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله به‌نرخی سۆمۆ که‌ده‌یفرۆشێت بیدات به حکومه‌تی ناوه‌ند، وه حکومه‌تی ناوه‌ندیش پشکی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت
هه‌تا ئێستا له‌هیچ لایه‌که‌وه جێبه‌جێ نه‌کراوه، نه‌خێر تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێبه‌جێ نه‌کراوه."
"هه‌رێمی کوردستان پێویسته پابه‌ندبێت چونکه له‌ڕابردوودا به‌رده‌وام له ڕێککه‌وتنه‌کاندا حکومه‌تی هه‌رێم به‌وه تۆمه‌تبارکراوه که ڕێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێ ناکات "
زیاد جەبار زیاتر ڕونیکردەوە" ئه‌م یاسایه‌ی که ده‌رچووه پێویسته حکومەتی هەرێم پابه‌ندبێت، وه ئێمه ئومێدمان خواستووه که جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وه‌ی که ئه‌م یه‌ک دوو ڕۆژه بیستوومانه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ کردنیین، دوای ده‌رچوونی یاساکه ئه‌و وه‌فدی دانوستانکاره به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک قوباد هاتنه په‌رله‌مانی کوردستان ئێمه ویستمان پرسیاری ئه‌وه‌یان لێبکه‌ین ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاترمان بده‌نێ جیاواز له‌وه‌ی که له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه باسده‌کرێت له‌سه‌ر یاساکه و چۆن جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ ئێمه هه‌رله‌وێ هه‌موومان جه‌ختمان له‌وه کرده‌وه که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندبێت و به‌ڵێنیشیان داینێ ئه‌م دوو پێشنیاره‌ی که هه‌بووه پێیان وتین چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین که وه‌زاره‌تی دارایی ناوه‌ند هه‌رێمی کوردستان ئاگاداربکاته‌وه بۆئه‌وه‌ی که وه‌فدێک بچێت بۆئه‌وه‌ی ئێمه له‌ڕێنماییه‌کاندا بین که له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رده‌چێت ئه‌وه نه‌بێت دواتر گله‌یی بکه‌ین و بڵێن ئه‌مه له‌دژی هه‌رێمی کوردستانه بۆئه‌وه‌ی خۆشمان له (صوره)که‌دا بین به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌فده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیش نه‌چوون چاوه‌ڕێن حکومه‌تی ناوه‌ند یه‌که‌م هه‌نگاو بنێت بۆئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی بکات به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویسته پابه‌ندبێت چونکه له‌ڕابردوودا به‌رده‌وام له ڕێککه‌وتنه‌کاندا حکومه‌تی هه‌رێم به‌وه تۆمه‌تبارکراوه که ڕێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێ ناکات."
"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات "
زیاد جەبار دەشڵێت " له‌سه‌ره‌تای لێبڕینی مووچه و دواکه‌وتنی مووچه‌وه ئێمه ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندووه که لێبڕینی مووچه نایاساییه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتی به‌هیچ یاسایه‌ک نه‌به‌ستووه بۆ لێبڕینی ئه‌و مووچه‌یه‌ی که کردوویه‌تی له‌ڕابردووشدا پاشه‌که‌وتی مووچه و دواکه‌وتنی مووچه، به‌ڵام له‌وکاته‌دا حکومه‌تی هه‌رێم فشاری که‌وته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که به‌خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ داهاتی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستکاری و لێبڕینی مووچه ده‌کات داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان یان سه‌رچاوه‌کانی داهاتی هه‌رێمی کوردستان ئێستا له‌فرۆشتنی نه‌وت و له‌داهاتی ناوحۆ و هه‌موو ئه‌وانه زیادیانکردووه بۆیه ئێمه به‌یاداشت داومانه به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات بۆئه‌وه‌ی حکومه‌ت ئه‌و لێبڕینه کۆتایی پێ بهێنێت و واز له‌م نایاساییه بهێنێت، وه له‌مکاته‌شدا ئێمه چاوه‌ڕێن پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بگاته په‌رله‌مانی کوردستان."
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" پاساوی حکومەتی هەرێم بۆ لێبڕینی موچە له‌ئێستادا بیانووه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا هه‌یه یاسای بودجه له‌عێراقدا بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه."
هەروەها وتیشی" به‌ڵێ به‌داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات، من ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ی پێشوو حکومەت مووچه بدات ئێمه به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندراومان بڵاوکردۆته‌وه و یاداشتمان داوه به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که حکومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات."