هاوڕێ تۆفیق چاو‌دێر و پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان لەموتووێژەدا باس لە هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراق و چەند پرسێک لەوبارەیەوە دەکات.
" سیستمی ئەمجارەی هەڵبژاردن "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا هاوڕێ تۆفیق وتی" ئه‌م یاسا تازه‌یه‌ی که ده‌رچووه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی جه‌وهه‌ری له‌ژیانی هه‌ڵبژاردندا له‌عێراقدا ڕوویداوه یه‌که‌مجاره ئه‌م گۆڕانکارییه له یاسای هه‌ڵبژاردندا له عێراقدا ڕووبدات ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که تاکه‌که‌س چ وه‌کو که‌سی سه‌ربه‌خۆ که کاندید ده‌بێت، وه هه‌روه‌ها تاکه که‌س وه‌کو کاندیدی حیزبی بووه به سه‌روه‌ر، بووه به‌خاڵی جه‌وهه‌ری له‌م یاسایه‌دا، جاران لیستی حیزبی هه‌بوو که حیزبه‌کان ده‌نگه‌کانیان بۆ کۆده‌کرایه‌وه، وه حیزبه‌کان خۆیان ڕیزبه‌ندیان ده‌دا به کاندیده‌کانیان ده‌توانم بڵێم ئه‌م یاسا تازه‌یه لامهرکهزیهتێکی گه‌وره‌ی تێدایه لامهرکهزیهتیهکه ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت حیزبه‌کانیش کاتێک کاندید داده‌نێن کاندیده‌کان له‌گه‌ڵ کاندیده‌کانی تردا کێبڕکێ ده‌که‌ن ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی کاندید، ڕۆڵی تاکه‌که‌س وه‌ک سه‌ربه‌خۆ وه‌کو حیزبی ڕۆڵێکی جه‌وهه‌ری بێت که ئه‌وه‌ش گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌یه."
"کێشه جه‌وهه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراقدا... "
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت" کێشه جه‌وهه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراقدا ده‌توانم بڵێم په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌بوونی هێزی چه‌کداری حیزبی، په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن هه‌ربۆیه ده‌بینیین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانکاریه که له‌ڕووی تیوهریهوه سه‌یری ده‌کرێت له‌یاساکه‌دا چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی گرنگ و جه‌وهه‌ریه به‌ڵام نه‌بۆته مایه‌ی دڵخۆشکردنی ده‌نگده‌رانی عێراقی، ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌ماشای شه‌قامی عێراقی بکه‌ین به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به‌جۆرێک له بایکۆتکردنی ده‌نگدان ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی کرایه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له چالاکوانی خۆپیشاندانه‌کان له‌شاری که‌ربه‌لا و چه‌ندین شاری تر، وه ده‌ستدرێژیه‌کان به‌رده‌وامن، وه شه‌پۆلێکی بایکۆتکردنی کاندید و حیزب له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ستپێکردووه ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی که ده‌نگده‌ری عێراقی و ده‌نگده‌ری کوردستانیش کێشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاسا، ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن که په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌بوونی هێزی چه‌کداری حیزبه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی تائێستا ئه‌م دووشته ماون به‌داخه‌وه."
"ڕێژه‌ی چوونی خه‌ڵک و نه‌چوونی خه‌ڵک بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ناو سیسته‌می سیاسی له‌عێراقدا به‌گۆێره‌ی ده‌ستوری عێراق به‌های نییه "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کەمی بەشداری کردنی هاوڵاتییان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن کاردەکاتە سەر هەڵبژاردنەکان؟ لەوەڵامدا هاوڕێ تۆفیق وتی" به‌داخه‌وه له‌ده‌ستوری عێراقدا کاتی خۆی کاتێک که کورد و شیعه ده‌ستوره‌که‌یان نوسیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سونه‌کانی عێراق بایکۆتیان کردبوو، وهمهترسیهک هه‌بوو له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌ک دابنێن بۆنموونه ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر لە 50% ی خه‌ڵک که‌متر به‌شداریکرد ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ڕه‌وایه‌تی نییه و ده‌بێت دوباره بکرێته‌وه له‌به‌ر ترسی بایکۆتی سونه له ده‌ستووردا مادده‌یه‌کیان جێگیر کردووه که به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه به‌های نییه واته بۆنموونه ئه‌گه‌ر لە 25% ی هه‌موو خه‌ڵکی عێراق له‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بڕۆن بۆ ده‌نگدان، وه لە 75% که زۆرینه‌ی ڕه‌هایه بایکۆتی بکه‌ن له‌باری ده‌ستورییه‌وه هه‌ر په‌رله‌مان پێکده‌هێنرێت و سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، حکومه‌ت دروست ده‌بێت ڕه‌نگه ئه‌وکاته قه‌یرانه‌که وه‌کو قه‌یرانی ڕه‌وشتی و سیاسی ته‌ماشا بکرێت بۆیه له‌باری ده‌ستورییه‌وه ڕێژه‌ی چوونی خه‌ڵک و نه‌چوونی خه‌ڵک بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ناو سیسته‌می سیاسی له‌عێراقدا به‌گۆێره‌ی ده‌ستوری عێراق به‌های نییه چونکه ده‌ستوره‌که ڕێگه‌ی داوه به‌وه‌ی که گرنگ نییه له‌سه‌دا چه‌ندی خه‌ڵک ده‌چێت ڕێژه‌یه‌کی دیارینه‌کردووه."
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت " ئه‌وه‌ی که ده‌بێت به‌مایه‌ی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته بۆ کراوه، بۆ ئه‌وه‌کراوه که به‌شێک له‌وکێشانه‌ی له‌ناو شانۆی سیاسی عێراقدا هه‌ن چاکبکرێته‌وه خه‌ڵکه‌که له‌به‌شێک لهشانۆکارهکانی سه‌ر شانۆکه ڕازی نیین، ده‌یانه‌وێت کاره‌کته‌ری تازه بێته سه‌ر شانۆکه بۆئه‌وه‌ی شانۆیه‌کی تازه‌یه ببینن ئه‌مه جه‌وهه‌ری داواکاری خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م خه‌ونه ئه‌م هیوایه ئاماژه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی له‌ئێستادا دووربن دوباره به‌جۆرێک له‌جۆره‌کانی تر ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که هه‌ن له‌سه‌ر شانۆکه بهجلوبهرگێگی تر و بهدهموچاوێکی تر دووباره ده‌بنه‌وه و گۆڕانکاری جه‌وهه‌ری ڕوونادات ئه‌مه ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ کێشه‌یه‌کی تر ده‌توانیین بڵێن له‌باری سیاسیه‌وه عێراق به‌ره‌و دوباره دیارده‌یه‌کی تر ده‌ڕوات که پێی ده‌ڵێن ههڵبژاردنهوهیهکی تری پێشوه‌خت. "
"دە جار هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراقدا ئەنجامدراوە "
"من زۆرم به‌لاوه گرنگه به‌کورتی ئاماژه به‌خاڵێکی جه‌وهه‌ری بکه‌م له‌مێژووی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقدا له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی له‌ساڵه‌کانی بیسته‌وه تاساڵی 1958 شانزهجار هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا کراوه که نزیکه‌ی ده جاریان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بووه ڕاسته به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو ڕێکوپێک و دادپهروهرو به‌پێی پێوه‌ره‌کان نه‌بوون به‌ڵام مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که بڵێم خه‌ڵکی عێراق، شه‌قامی عێراقی پێشووتر ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا نه‌بوو، ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ خۆپیشانداندا هه‌بووه چاوه‌ڕێی ده‌کرد چوارساڵ ئه‌م حکومه‌ت و داموده‌زگایه‌ی به‌هه‌ڵبژاردن هاتوون ئه‌و چوارساڵه چوارساڵی پیرۆزه نابێت ئه‌م پیرۆزه‌یه پشکێنرێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز ته‌نات کاتی خۆیشی که خۆپیشاندانی جۆراوجۆر ده‌کرا ئه‌م داوایه نه‌ده‌کرا به‌ڵام ئێستا عێراقیه‌کان ئه‌زموونیان په‌یدا کردووه ئه‌زموونه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که زۆر به‌ئاسانی له‌هه‌رشتێک توڕه‌بن ده‌ڵێن با ئه‌م حکومه‌ته بڕوات و هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته ئەنجامبدرێت. "هاورێ تۆفیق شارەزای بواری هەڵبژاردنەکان وایوت "
"دوای ئەم هەڵبژاردنە به‌دووری نازانم جارێکی تر خه‌ڵک بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دوباره داوای هه‌ڵبژاردنێکی تری پێش وەختە بکه‌ن "
بەبڕوای ئەو شارەزایەی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراقدا هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت، لەو ڕووەوە وتی" من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه هه‌ر حکومه‌تێکی تریش له‌دوای ئه‌مه پێکده‌هێنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری گه‌وره له‌عێراقدا ڕوونادات به‌دووری مه‌زانه جارێکی تر خه‌ڵک بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دوباره داوای هه‌ڵبژاردنێکی تر بکه‌ن ده‌توانم بڵێم سیسته‌می سیاسی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یخاته به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ئه‌وه نزیکه‌ی بیست ساڵێک زیاتره سیسته‌مه‌که تاقیده‌کرێته‌وه هیوایه‌کی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لانی عێراق نه‌هێناوه‌ته پێشه‌وه خه‌ڵک به‌لایه‌وه گرنگه کاره‌بای هه‌بێت ئاوی هه‌بێت ڕێگاوبانی هه‌بێت خزمه‌تگوزاری هه‌بێت ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م شتانه له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا که‌مده‌بنه‌وه له جیاتی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز گروپی چه‌کداری به‌هێز هاتونه‌ته شوێنی له‌جیاتی دادگایه‌کی به‌هێز هێزی چه‌کدار بوون به‌شوێنگره‌وه‌ی دادگاکان له‌عێراقدا له‌جیاتی سه‌روه‌ری نیشتیمانی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه."
" ئه‌مه دواهه‌مین به‌ختی عێراقیه‌کانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن "
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت" لە ئێستادا جۆرێک له بێهیوایی له‌ناو شه‌قامی عێراقیدا ده‌بینرێت به‌ڵام ئێستا بێجگه له‌سیناریۆی هه‌ڵبژاردن سیناریۆیه‌کی تر له‌به‌رده‌م عێراقیه‌کاندا نییه تاقی بکه‌نه‌وه ده‌توانم وابڵێم به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خاکیانەی به‌نده ئه‌مه دواهه‌مین به‌ختی عێراقیه‌کانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن به‌و مانایه‌ی که وه‌کو باسمکرد ئه‌وان هه‌ڵبژاردنی پێشوهختەیان داواکردووه بۆئه‌وه‌ی کێشه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی حکومه‌تێکی نوێوه چاره‌سه‌ربێت ئاماژه‌کانیش بۆئه‌وه‌ن که چاره‌سه‌رنه‌بن که‌واته ئیتر عێراقیه‌کان بیر له‌ڕێگه‌ی تر ده‌که‌نه‌وه، بیر له‌سیناریۆی تر ده‌که‌نه‌وه، گۆڕینی ده‌ستور یه‌کێکه له‌و سیناریۆیانه که کۆی سیسته‌مه سیاسیه‌که هه‌مووی هه‌مواربکرێته‌وه."
"گریمانەی تری زۆر هەیە "
ئەو چاودێرەی هەڵبژاردنەکان پێشبینی چەند گریمانەیەکی تر دەکات بۆ داهاتوو، لەو ڕووەوە وتی" گریمانه‌ی تری زۆر هه‌یه که له‌داهاتوودا ئه‌و گریمانانه به‌به‌هێزی ئیشی له‌سه‌رده‌کرێت ڕه‌نگه ئه‌و گریمانانه له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر که‌سێک باسی بکات عێراقیه‌کان جارێ له‌باری سایکۆلۆژییه‌وه ئاماده نه‌بن بیبیستن پێی توڕه‌بن پێی نیگه‌ران بن، بۆنموونه عه‌ره‌بی سونه‌ی عێراق له‌کاتی خۆیدا زۆر دژی فیدڕاڵی بوون ئه‌وان ده‌یانوت ده‌بێت عێراقێکی مه‌رکه‌زی یه‌کجار به‌هێز هه‌بێت، عێراق پیرۆزه، فیدڕاڵی بۆ عێراق کاره‌سات دروستده‌کات هه‌رگیز نابێت ئه‌م ناپاکیه بکرێت به‌ناپاکی ته‌ماشایان ده‌کرد به‌ڵام ئێستا که ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستانیان بینیووه و خۆشیان له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ڕابردوو باجی مهرکهزێتیان داوه، ئێستا یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که سوننه‌کانی عێراق له‌هه‌ڵبژاردندا کردویانه به‌گره‌و له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌کانی خۆیان ده‌ڵێن ده‌بێت کاربکه‌ین بۆ هه‌رێمی سونه، هه‌رێمێک بۆ سونه‌کان دروستبکه‌ین هه‌رێمێکی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بێت ئه‌و نموونه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه جاران زۆر به‌لایانه‌وه قورس بوو بهناپاکیان ده‌زانی که‌چی ئێستا خۆیان داوای ده‌که‌ن بۆیه دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان سیناریۆی تریش هه‌یه که ئێستا ئاره‌زوو ناکه‌م بیڵێم چونکه ده‌بێته‌هۆی توڕه‌بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دڵنیام له‌کاتی خۆیدا زۆر به‌ئاسانی هاوشێوه‌ی ئه‌و سیناریۆی که باسمکرد سیناریۆکانی تریش ڕوودەدەن."
"له‌ئێستادا ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌رێکی یه‌کجار لاوازه "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دەکرێت هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراق دوابخرێت وەک دەوترێت هەندێک گروپ و لایەن کاری بۆ دەکەن؟
لەوەڵامدا هاورێ تۆفیق وتی" بێگومان وه‌کو ده‌ڵێن پاسه‌وانی کۆن من باسی شانۆ سیاسیه‌که‌م کرد پاسه‌وانی کۆن مه‌به‌ستم له‌و سه‌رکرده و گروپانه‌یه له‌ماوه‌ی 25-30 ساڵی ڕابردوو له‌عێراقدا جومگه گرنگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بووه که پێده‌چێت له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ندێک له‌وانه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت زیانمهندبن بۆیه به‌دوای سیناریۆی جۆراوجۆردا ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا نه‌کرێت یان لانی که‌م دوابخرێت به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌رێکی یه‌کجار لاوازه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، هۆی یه‌که‌م یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه، هۆی دووه‌م دادگای ده‌ستوری پێکهێنراوه که ئه‌وه مه‌رجێکی گرنگ بوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، خاڵی سێیه‌م بودجه‌یه‌کی باش بۆیاسای بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه، پاره بۆ کۆمیسۆن دانراوه ئێستا حیزبه‌کان و خه‌ڵکه‌کان لیستی پاڵێوراوانیشیان پێشکه‌ش کردووه، وه له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا کۆمیسۆن په‌سه‌ندی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات، وه ئێمه کاتێکی زۆر که‌ممان به‌ده‌سته‌وه ماوه بۆئه‌وه‌ی بکه‌وینه ناو کامپینی هه‌ڵبژاردن و پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیه من ئه‌و گریمانه‌یه به‌دوور ده‌زانم."
" ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زۆر زۆر ئه‌گه‌رێکی به‌هێزتره وه‌ک له ئه‌گه‌ری دواخستن "
ئایا پشێوی دۆخی ئەمنی کاریگەری نابێت لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن؟ وەڵامەکەی هاوڕێ تۆفیق بەمجۆرە بوو " ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانیین که له‌عێراقدا عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه و خراپی دۆخی ئه‌منی دا زۆر زۆر ڕاهاتوون، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیران "به‌ڕێز مالکی" که ئه‌وکاته سه‌رۆک وه‌زیران بوو پارێزگای ئه‌نبار له‌به‌ر بارودۆخی خراپی ئه‌منی هه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌شی نه‌کرد، هه‌ڵبژاردنی تێدا نه‌کرا له‌کاتێکدا هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کرابوو له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م پێش واده‌ی ڕۆژی ده‌نگدان هه‌ڵبژاردنه‌که له‌و پارێزگایه دواخرا بۆ سێ مانگ دواتر جارێکی تر هه‌ڵبژاردن کرا، خراپی بارودۆخی ئه‌منی له‌ناوچه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌کی تر شتێکی پێشبینی کراوه به‌ڵام وه‌کو باسمکرد عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌منی ڕاهاتوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زۆر زۆر ئه‌گه‌رێکی به‌هێزتره وه‌ک له ئه‌گه‌ری دواخستن."
" ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد ئه‌گه‌ر زیاد نه‌کات به‌دڵنیاییه‌وه که‌م ناکات "
دەربارەی پێگەی کورد لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە لەئەمساڵدا؟ هاوڕێ تۆفیق وتی" ژماره‌ی کورسیه‌کان له‌په‌رله‌مانی عێراقدا به‌سه‌ر پارێزگاکاندا به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌شکراوه، پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌رین 18 پارێزگای هه‌ولێر 16 پارێزگای دهۆک 13 هه‌رسێکیشیان کۆده‌کرێته‌وه 43 کورسیه واته هه‌موو حیزبه‌کان له‌کوردستاندا بهجیاوازیانهوه به‌هه‌موو کاندیده سه‌ربه‌خۆکانیشه‌وه ئه‌م سێ پارێزگایه 43 کورسی خۆی هه‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراق واته ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌یه به پێگه‌ی کورد به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجاره بووه بهفرهبازنهیی و بازنه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموگرافی جیاکراونه‌ته‌وه به‌دیاریکراوی باسی پارێزگای که‌رکوک ده‌که‌م دابه‌شی سێ بازنه کراوه، ئه‌و سێ ناوچه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموگرافی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌شکراوه، باشوری شاره‌که که زۆرینه‌ی ڕه‌های کوردییه 5 کورسی بۆدانراوه پێشوه‌خت کورد له‌پارێزگای که‌رکوک 5 کورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت به‌هه‌مان شێوه بازنه‌ی دیاله، خانه‌قین و سه‌عدیه و جه‌باره که زۆرینه‌ی ڕه‌های کورده سێ کورسی بۆ دانراوه واته ئه‌گه‌ر بڕوانین ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد به‌دڵنیاییه‌وه که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که نوێنه‌رایه‌تی کورد فره‌بازنه‌یی له ناوچه‌ی مادده‌ی 140 دیموگرافی بووه بۆیه ئه‌م بنه‌ما دیموگرافیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورده، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی کورسیه‌کانی ئه‌گه‌ر زیاد نه‌کات به‌دڵنیاییه‌وه که‌م ناکات."