Accessibility links

هیمان تەحسین بەگ: هه‌موو ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی بۆ ئامادەکاری ئەم هەڵبژاردنە ده‌یکه‌ین به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌


 هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت" به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری هه‌موو ئه‌و ناوی خاوه‌ن کارتانه‌ی ڕۆیشتوون بۆنمونه‌ سه‌فه‌ری کردووه‌ یان کۆچی دوایی کردووه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی سحب-ده‌کشێنرێته‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌کسڵ دواتر له‌وێ کۆمسیۆنی باڵا داخلی به‌رنامه‌یه‌کی ده‌کات دواتر لەناو ده‌برێن بۆئه‌وه‌ی ناوه‌کان دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و هیچ بواری ساخته‌کاری نه‌مێنێت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا، دەشڵێت"ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات ده‌نگه‌که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ک خۆی که‌س ناتوانێت به‌کاریبهێنێت له‌جیاتی ئه‌وی تر زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین، هیمان تەحسین بەگ دەربارەی گۆڕینی ناوی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت"جارێ ناوی سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌گۆڕدراوه‌ لای کۆمسیۆن. "

"بۆئه‌وه‌ی ناوه‌کان دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و هیچ بواری ساخته‌کاری نه‌مێنێت"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربارەی تۆماری ناوی دەنگدەران وتی" ئێمه‌ لیژنه‌یه‌کی مه‌رکه‌زیمان هه‌یه‌ له‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غداد، ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ناوی ده‌نگده‌ران ده‌کات که‌ له‌ نوسینگه‌کانی شاره‌کانه‌، به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری هه‌موو ئه‌و ناوی خاوه‌ن کارتانه‌ی ڕۆیشتوون بۆنمونه‌ سه‌فه‌ری کردووه‌ یان کۆچی دوایی کردووه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی سحب-ده‌کشێنرێته‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌کسڵ دواتر له‌وێ کۆمسیۆنی باڵا داخلی به‌رنامه‌یه‌کی ده‌کات دواتر لەناو ده‌برێن، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌تا کاتی هه‌ڵبژاردن واته‌ چه‌ند ڕۆژێکمان مابێت بۆ هه‌ڵبژاردن ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دابه‌شکردنی کارتی ده‌نگده‌ر و ناوی ده‌نگده‌ران، به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری هه‌موو ئه‌و کارته‌ زیادانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کۆمسیۆن، به‌ به‌رنامه‌ هه‌مووی داخلی به‌رنامه‌ی ئه‌کسڵ ده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کۆمسیۆن له‌وێش لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ هه‌مووی لەناو ده‌برێن بۆئه‌وه‌ی ناوه‌کان دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و هیچ بواری ساخته‌کاری نه‌مێنێت."

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن جەختیکردەوە، کۆمسیۆن ڕێگا و شوێنی توندی گرتۆتەبەر بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەو ڕوەوە وتی" بێگومان یه‌که‌م ئێمه‌ ڕێنمایه‌کی زۆر پته‌ومان داناوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌، کارتی بایۆمه‌تری کورت و درێژخایه‌نمان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ نوێکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌پده‌یتی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ کراوه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ده‌نگده‌رێک له‌کاتی ده‌نگداندا ئه‌و کارته‌ به‌کاربهێنێت ئه‌گه‌ر کارته‌که‌ درێژخایه‌ن بێت یان ئه‌وی تر بێت بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ ئیش ناکات ئه‌و کارته‌ واته‌ ناتوانێت دوباره‌ به‌کاری بهێنێته‌وه‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی تر."

هەروەها وتیشی" بێگومان ئێمه‌ لیژنه‌ی پشکنینمان پێکهێناوه‌ له‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن من یه‌کێکم له‌و لیژنانه‌ی که‌ به‌رده‌وام هاتوچۆی ئه‌و نوسینگانه‌ ده‌که‌م له‌وانه‌ نوسنگه‌ی که‌رکوک، تکریت، موسڵ، دهۆک، سلێمانی، هه‌ولێر من سه‌رپه‌رشتی ئه‌م نوسینگانه‌ ده‌که‌م ئیتر ئه‌و نوسینگانه‌ هه‌ر کارتێکی زیاده‌یان هه‌بێت هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ بوارناده‌ین کارتی زیاده‌ بمێنێت شتی وانابێت که‌ بوترێت دوباره‌ ئه‌و کارته‌ به‌کاربهێنرێته‌وه‌."

"هه‌موو ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی ده‌یکه‌ین به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ "

سەبارەت بەوەی چ گەرەنتییەکتان داوە بە خەڵک و لایەنە سیاسیەکان کە ئەمجارە تۆماری دەنگدەران تۆمارێکی بێ کێشە بێت؟ لە وەڵامدا هیومان تەحسین بەگ وتی" هه‌موو ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی ده‌یکه‌ین به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌، به‌رده‌وام له‌هه‌موو قۆناغێک له‌گه‌ڵمانن ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی هه‌موو قۆناغێک ده‌که‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێکن، ئه‌وان (کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان) له‌ کۆمسیۆن ته‌نانه‌ت له‌ نوسینگه‌کانی شاره‌کان به‌رده‌وام چاودێری ده‌که‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێکن، بۆیه‌ ئێمه‌ نزیکه‌ی 180 زیاتر ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیمان بانگهێشت کردووه‌ بۆئه‌وه‌ی چاودێربن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که‌ له‌ 10-10 ئه‌نجام ده‌درێت."

"ئه‌و کارتانه‌ی دابه‌شنه‌کراون ده‌بێت هەمووی بگه‌ڕێته‌وه‌ لای خۆمان له‌ کۆمسیۆن "

بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت "ئێمه‌ داتامان هه‌یه‌ لای خۆمان، من خۆم ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ده‌مکرد بۆ نوسینگه‌ی شاره‌کان ته‌ئکیدی ئه‌وه‌مان کردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو نوسینگه‌کان که‌ زۆرترین کارتی ده‌نگده‌ر دابه‌ش بکرێت، ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بێگومان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یان کۆچی دوایی کردووه‌، به‌ڕاستی ئامارێکی ته‌واومان نییه‌ کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه‌ سه‌یر ده‌کرێت که‌سێک کۆچی دوایی ده‌کات واته‌ مه‌رج نییه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ مردبێت چونکه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌توانێت ئامارێک بدات به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌کان نه‌مردبێت یان له‌ ماڵه‌وه‌ مردبێت ناتوانرێت ئامارێکی ورد هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ ده‌مرن تۆمار ناکرێن له‌ ئاماری نه‌خۆشخانه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ کێشه‌ی بۆمان دروستکردووه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو ئه‌و کارتانه‌ی دابه‌شنه‌کراون به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران نابێت یه‌ک کارتی زیاده‌ بمێنێته‌وه‌ له‌ هیچ نوسینگه‌یه‌ک هه‌مووی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ لای خۆمان له‌ کۆمسیۆن پێی ده‌ڵێن " المسحوبه‌" ، وه‌ لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن یه‌ک کارتی زیاده‌ نامێنێت."

ئایا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پێشتردا ئەم ڕێ و شوێنانەی نەگرتۆتەبەر؟ وەڵامەکەی هیمان تەحسین بەگ بەمجۆرەبوو" بێگومان ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گیراونەتەبه‌ر لەم ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنە ئیجرائات زۆر پته‌وتره‌ له‌وانه‌ی پێشوو، ئه‌م کۆمسیۆنه‌ پێکهاتووه‌ له‌ زۆرینه‌ی دادوه‌رن ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کان که‌ منیش یه‌کێکم له‌وانه‌ هه‌موومان له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ هاتوینه‌ کۆمسیۆن."

"کارتی ده‌نگده‌ران نافرۆشرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک ئه‌وکارته‌ی پێ بێت ناتوانێت به‌کاریبهێنێت "

دەربارەی دەنگۆی فرۆشتنی کارتی دەنگدان؟ ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی کۆمسیۆن ڕەتیکردەوەو و دەڵێت" ئه‌و شته‌ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌، کارتی ده‌نگده‌ران نافرۆشرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک ئه‌وکارته‌ی پێ بێت ناتوانێت به‌کاریبهێنێت، هه‌موو ڕێوشوێنەکان ئه‌لکترۆنییه‌ ناتوانێت به‌کاری بهێنێت، په‌نجه‌مۆری تێدایه‌ هه‌ر که‌سێک په‌نجه‌مۆری جیاوازه‌ی له‌وی تر که‌س ناتوانێت په‌نجه‌مۆری ئه‌وی تر به‌کاربهێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ بشفرۆشرێت هیچ به‌هایه‌کی نییه‌."

"ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات ده‌نگه‌که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ک خۆی که‌س ناتوانێت به‌کاریبهێنێت له‌جیاتی ئه‌وی تر زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین "

دەربارەی ئەوەی ئەگەر کەسێک نەچێت بۆ دەنگدان دەتوانرێت لەبری ئەو دەنگ بە کارتەکەی بدرێت؟ لە وەڵامدا هیمان تەحسین بەگ وتی" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شتی واناکرێت و نابێت، ئه‌مه‌ پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ڕوات ده‌نگ ده‌دات ئه‌وه‌شی ناڕوات ئێمه‌ فشار له‌ که‌س ناکه‌ین، به‌ڵێ ئێمه‌ خه‌ڵک هانده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌م پرۆسه‌ دیموکراتیه‌ به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ئێمه‌ فشار له‌ هیچ که‌سێک ناکه‌ین به‌زۆری بڕوات ده‌نگ بدات بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات ده‌نگه‌که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ک خۆی که‌س ناتوانێت به‌کاریبهێنێت له‌جیاتی ئه‌وی تر."

هەروەها دەشڵێت" نه‌خێر ئه‌و کارته‌ لای خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، کاتێک ئه‌و کارته‌ دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتی، کارته‌که‌ لای خۆی ده‌مێنێت ڕه‌نگه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و که‌سه‌ نه‌خۆش بکه‌وێت و نه‌توانێت بڕوات له‌وانه‌ی پاساوێکی شه‌رعی هه‌بێت نه‌توانێت بڕوات له‌به‌رئه‌وه‌ ناتوارێت لێی بسه‌نرێته‌وه‌ به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌س ناتوانێت ئه‌و کارته‌ به‌کاربهێنێت له‌جیاتی ئه‌و که‌سه‌ی ناڕوات بۆ ده‌نگدان."

"ئایا لیستێک دەتوانێت کاندیدێکی خۆی دووربخاتەوە یا بگۆڕێت؟ "

بە پێی بەشێک لە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان(ئاڵا تاڵەبانی) لە لیستی هاوپەیمانی دوورخستۆتەوە لەبری ئەوە بەنیازە کاندیدێکی تر دابنێت."

بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە ڕێوشوێنە یاساییەکان لەو ڕووەوە دەڵێت" سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی هه‌ر پاڵێوراوێک ئێمه‌ له‌ کۆمسیۆن واده‌ی کاتیمان هه‌یه‌ کاتمان هه‌یه‌ که‌ هه‌موومان پابه‌ندین به‌وکاتانه‌ی دیاریکراوه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیۆن بۆیه‌ دوا مۆڵه‌ت بۆ گۆڕینی پاڵێوراوان 1-5 بوو، ئێستا گه‌یشتینه‌ قۆناغێک که‌ له‌ قۆناغی چاپکردنی کاغه‌زی ده‌نگدانین که‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ ناتوانرێت ده‌ستکاری هیچ پاڵێوراوێک بکرێت چونکه‌ ده‌بێت دوباره‌ کاغه‌زی ده‌نگدانه‌که‌ چاپ بکرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه‌."

"سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە کۆمسیۆن تا ئێستا هەروەک خۆی ماوە و نەگۆڕاوە "

دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بەوەی ئایا لە کۆمسیۆن ناوی سەرۆکی هاوپەیمانی گۆڕاوە هەروەک ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی لیستەکەی لە (لاهوڕ شێخ جەنگیەوە) بۆ (قوباد تاڵەبانی) گۆڕی، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ڕەتیکردەوە ناوەکە لە کۆمسیۆنەوە گۆڕابێت و جەختیکردەوە وەک سەرەتا وایە، لەو ڕووەوە هیمان تەحسین بەگ وتی" جارێ وه‌ک خۆی ماوه‌ هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش نه‌کراوه‌، وه‌ هه‌ر دواکاریه‌کیش که‌ پێشکه‌شی ئه‌نجوومه‌ن ده‌کرێت ، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ده‌دات ئیتر ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر بڕیاری کۆمسیۆن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر زۆر زه‌حمه‌ته‌ گۆڕینی پاڵێوراو له‌م قۆناغه‌دا چونکه‌ ئێستا ئێمه‌ هه‌نگاوێکی زۆرمان بڕیووه‌ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن."

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر ڕونیکردەوە" هه‌تا ئه‌م ساته‌ سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هه‌یه‌ لێره‌ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی هه‌ر لیستێک بێت ئه‌گه‌ر سونه‌ بێت یان شیعه‌ بێت یان کورد بێت په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وه‌ک ناو ، هه‌ر سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک ئه‌گه‌ر بگۆڕدرێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی وه‌ک پاڵێوراو نه‌بێت گۆڕینی زۆر ئاساییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی داخلی کاغه‌زی ده‌نگدان نابێت، واته‌ ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کمان بۆ پێشکه‌ش بکرێت، هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک که‌ دروست ده‌بێت، دروست ده‌بێت له‌ چه‌ند حیزبێک واته‌ له‌ دوو حیزب و زیاتر ده‌بێت ئه‌و حیزبانه‌ به‌ هه‌موویانه‌وه‌ داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش بکه‌ن و بڵێن ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت سه‌رۆکی ئه‌م لیسته‌ بگۆڕین دواتر ئه‌م داواکارییه‌ دراسه‌ ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر ئاساییه‌ گۆڕینی سه‌رۆک لیست ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی له‌ناو پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت واته‌ خۆی کاندید نه‌کردبێت."

هیمان تەحسین بەگ ئەوەشی وت" جارێ ناوی سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌گۆڕدراوه‌ لای کۆمسیۆن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:44 0:00


XS
SM
MD
LG