یونادم یوسف کەنا سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری دەڵێت" ئێمه به‌شداری دەکەین لە هەڵبژاردنی عێراق کاندیدمان هەیە، هه‌رچه‌نده ئێستا به‌گشتی بێ ئومێدین، عه‌ره‌ب وته‌نی "خیبه الامل" هه‌یه له وڵات و له حكومه‌ت، به‌ڵام دیسان ئێمه به‌شداریمان كردووه، سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌رچه‌نده پێنج كورسی كۆتامان هه‌یه، هه‌موو حیزبه‌كان خۆیان ئاماده كردووه چۆن ئه‌و پێنج كورسی كۆتایه له‌ده‌ستی ئێمه ببه‌ن و نوێنه‌ری خۆیان بسه‌پێنن له‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه (ئێمە مەسیحییەکان)، دەشڵێت" ئێمه ڕێگه‌مان نه‌داوه ده‌توانم بڵێم پاشه‌كشێ له دیموكراسیه‌ت ئه‌م واقیعه تازه‌یه‌ی هێنا كه هه‌ركه‌سێک ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک به‌ده‌ستی خۆی بێت."
"ئێمه به‌شداری دەکەین هه‌رچه‌نده ئێستا به‌گشتی بێ ئومێدین"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری دەربارەی بەشداری مەسیحییەکان لە هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی عێراق وتی" ئێمه به‌شداری دەکەین لە هەڵبژاردنی عێراق کاندیدمان هەیە، هه‌رچه‌نده ئێستا به‌گشتی بێ ئومێدین، عه‌ره‌ب وته‌نی "خیبه الامل" هه‌یه له وڵات و له حكومه‌ت، به‌ڵام دیسان ئێمه به‌شداریمان كردووه، سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌رچه‌نده پێنج كورسی كۆتامان هه‌یه-Reserved seats - بۆ كلدان و سریان و ئاشوری عێراق به‌ڵام جێگای داخه بلۆكی سیاسی گه‌وره خۆیان ئاماده‌یان كردووه چۆن ئه‌و پێنج كورسیه بۆخۆیان ببه‌ن یان بۆ لایه‌نگرانی خۆیان ببه‌ن له زاخۆ بگره هه‌تا به‌غداد چ كورده چ شیعه‌یه، هه‌موو حیزبه‌كان خۆیان ئاماده كردووه چۆن ئه‌و پێنج كورسی كۆتایه له‌ده‌ستی ئێمه ببه‌ن و نوێنه‌ری خۆیان بسه‌پێنن له‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه."
یونادم یوسف کەنا دەربارەی ئەو قسەیەی خۆی کە دەڵێت" مافی میللەتی ئێمە زەوتکراوە" دەڵێت" به‌داخه‌وه به‌مشێوه‌یه ئیراده‌ی میلله‌تمان زه‌وت كراوه، ئێمه هه‌وڵماندا كه یاسا وابێت میلله‌تی خۆمان (كلدانی، سریان، ئاشوری) چۆن له هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1992 خۆی نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد ئه‌وكاته نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه بوو ئه‌مڕۆ نوێنه‌رمان ئه‌گه‌ر له خه‌ڵكی نه‌جه‌ف و به‌سره و كه‌ربه‌لا و شوێنه‌كانی تری وڵات هه‌ڵبژێرن واته نوێنه‌ری ئێمه نییه به‌ڵكو نوێنه‌ری ئه‌و میلله‌ته گه‌وره‌یه له‌ناو میلله‌تی ئێمه نهکنوێنهری میلله‌تی ئێمه له‌ناو حكومه‌ت."
"پاشه‌كشێ له دیموكراسیه‌ت ئه‌م واقیعه تازه‌یه‌ی هێنا "
باشە ئێوە وەک حیزبێکی پێکهاتەی مەسیحی چۆن ڕێگەتان داوە کە وەک خۆت دەڵێی"ماف و دەنگی میللەتی ئێوە-مەسیحییەکان" زەوت بکرێت؟
لە وەڵامدا یونادم یوسف کەنا وتی" ئێمه ڕێگه‌مان نه‌داوه ده‌توانم بڵێم پاشه‌كشێ له دیموكراسیه‌ت ئه‌م واقیعه تازه‌یه‌ی هێنا كه هه‌ركه‌سێک ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک به‌ده‌ستی خۆی بێت، ئێمه نزیكه‌ی چه‌ند هه‌زار ده‌نگێكمان هێنا به واژۆ و ناو و ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆكی تائیفی مه‌سیحی له عێراق، 14 تائیفه و چه‌ندین ئوسقف و بهتریهک له عێراق واژۆیان كرد كه بگه‌ڕێته‌وه وه‌كو چۆن له هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1992 بەوجۆرە به‌ڵام هیچ ڕێزی لێنه‌گیرا له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق چونكه نه‌یانده‌توانی ئه‌و كورسیانه بدزن، میلله‌تی خۆمان هه‌ڵبژێرێت چه‌پ بێت ،ڕاست بێت هه‌رچیه‌ک بێت هه‌ڵیده‌بژێرێت و ته‌واو، به‌ڵام ڕێز نه‌گیرا له‌و داخوازییه‌ی نوێنه‌رانی كه‌نیسه‌كانی مه‌سیحییان یان خه‌ڵكی مه‌سیحی كه داواكرا له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردن تایبه‌ت بێت له‌ناو میلله‌تی مه‌سیحی به‌ڵام قبوڵ نه‌كرا."
ئەی چارەسەر چیە کە وەک خۆت دەڵێی" پاشەکشە لە دیموکراسیەت کراوە"؟ وەڵامەکەی یونادم کەنا بەمجۆرە بوو" سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌وڵبدرێت دیسان ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه كه میلله‌ت خۆی نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێن، له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵماندا به‌داخه‌وه هه‌ندێک حیزب هاتنه پێش و هه‌ندێک حیزبیش نه‌هاتنه پێش كه یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه دیسان ده‌بێت هه‌ر سووربین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌بێت ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی تر بێت هه‌روه‌ک چۆن له ئێران و له ئوردن و له ڕۆمانیا له دنیادا كه كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تێدایه هه‌رهه‌موو میلله‌ته بچووكه‌كان خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا وانیه به‌داخه‌وه، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تا وابوو له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام پاشه‌كشێیان كرد و وایان لێ‌كرد هه‌موو كه‌سێک ده‌توانێت ده‌نگ بدات ئه‌وسا میلله‌تی گه‌وره ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و كورسیانه بۆخۆی ببات."
" خه‌ڵک هه‌مووی هه‌ناسه بدات به ئیزنی حیزبه گه‌وره‌كان "
یونادم یوسف کەنا دەشڵێت" كهموكورتیهكهی ئه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ین به‌ڵام زۆر دیموكراتخواز نیین، كێشه‌كه ئەوەیە ده‌مانه‌وێت هه‌مووشتێک به‌ده‌ستمان بێت، خه‌ڵک هه‌مووی هه‌ناسه بدات به ئیزنی حیزبه گه‌وره‌كان."
ئەی چی سەبارەت بە نوێنەرەکانتان کە هەم لە پەرلەمانی عێراق هەم لە کوردستان نوێنەری مەسیحی هەیە؟ یونادم کەنا لەو بارەوە وتی" ئێستا به‌مشێوه‌یه هیچ كه‌سێک لێی ڕازی نییه بێجگه له‌وانه‌ی كه سوودمه‌ندن و سه‌ر به ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزبن ئه‌وان پێخۆشحاڵن ئه‌وان مه‌سیحین به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحیه‌ت ناكه‌ن له وڵات‌دا، واته به‌ده‌نگی مه‌سیحیه‌ت ناچنه په‌رله‌مان به‌ڵكو به‌ده‌نگی ئاسایش و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌چێته په‌رله‌مان له هه‌موو شوێنێک وایه."
" ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌بێت و ده‌مارگیری و دینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت واته ئێمه له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چین "
کەنا سەبارەت بە پێشبینییان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و عێراقیش بەگشتی، وتی " پێشبینیمان دووشته، ئه‌گه‌ر وڵات وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی و مه‌ده‌نی بێت هیچ كێشه‌مان نییه دادپه‌روه‌ر بێت و هه‌موو شتێک بكات له دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موو خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مارگیری دینی بێت یان نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه ته‌نانه‌ت بۆ پێكهاته گه‌وره‌كانیش باش نییه چونكه ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌بێت و ده‌مارگیری و دینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت واته ئێمه له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چین."
"کاتی خۆی ده‌یانوت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین كه كۆمه‌ڵگه دیموكراتی بێت، دیموكراتی بۆ ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژادن كێ ده‌چێته په‌رله‌مان "
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری ئاماژەی بەوەشکرد" چونكه كلتوری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری خێل و عه‌شیره‌ت و كه‌لتوری ڕژێمی پێشوو بێجگه له مه‌سه‌له‌ی توندڕه‌وی دینی هه‌موو كاریگه‌ره واته كه‌لتوری دیموكراسی جارێ جێگه‌ی خۆی نه‌گرتووه، كاتی خۆی كه باسی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور بوو، باسی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسیم ده‌كرد خه‌ڵكێک زویر ده‌بوو ده‌یانوت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین كه كۆمه‌ڵگه دیموكراتی بێت، دیموكراتی بۆ ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژادن كێ ده‌چێته په‌رله‌مان، ئنجا دواتر عه‌قڵیه‌تی خۆی به‌ڕیوه ده‌بات، خۆی كێشه‌كه ئه‌مه‌یه."
" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێمه حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه و مه‌ده‌نیانه بێت هیچ كێشه‌مان نییه و سه‌قامگیری و ئاسایش په‌یدا ده‌بێت و دادپه‌روه‌ری دێته‌پێش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێمه سیۆقراتی- دینی بێت، ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی بێت، نادادپه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موومان باش نییه نه‌ک ته‌نها بۆ كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌ڵكو بۆ كه‌سێكی عێراقی."یونادم یوسف کەنا وایوت"
کەنا وتیشی" ئینشائه‌ڵا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه وانه‌یه‌ک بووه بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌ندێک پاشه‌كشێ بوو بێت له‌و ده‌مارگیری و توندڕه‌وه‌ییه و نادادپه‌روه‌رییه."
"له‌وانه‌یه گۆڕانكاریه‌كی ڕێژه‌یی زۆر بچوک بێته پێش به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن و ناگۆڕێن "
یونادم کەنا زیاتر وتی" له‌وانه‌یه گۆڕانكاریه‌كی ڕێژه‌یی زۆر بچوک بێته پێش به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن و ناگۆڕێن به‌بۆچونی ئێمه، ئومێد ده‌كه‌ین گۆڕانكاری بێته پێش چاكسازی بێته پێش به‌ڵام نه‌ک گۆڕانكاری گه‌وره دێته‌پێش نه‌ک چاكسازی دێته پێش له‌وانه‌یه زۆر ڕێژه‌یی و كه‌م بێت."
کەنا وتیشی" هەڵبژاردن ئیستحقاقی ده‌ستورییه واته ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه، بۆیە هه‌ڵبژاردن ئیستحقاقی ده‌ستوریه و ده‌بێت هه‌ر ببێت."
هەروەها دەڵێت" ئه‌مه هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێشوه‌خته‌كه زۆر دواكه‌وت ، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵبژادنه ئه‌وه بوو ده‌توانم بڵێم ساخته‌كاری و نادادپەروەری كه هه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 به‌ڵام ئێستا له‌وانه‌یه هه‌ندێک باشتر بێت."
"ناتوانم دڵنیابم ئایا ساخته‌كاری ده‌كرێت یان نا "
لە کۆتا بەشی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، یونادم یوسف کەنا ڕایگەیاند" ناتوانم دڵنیابم ئایا لەم هەڵبژاردنەدا ساخته‌كاری ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی كه حیزبێک لێی ده‌ستڕۆیشتووه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت هه‌موو شتێک بكات چونكه له‌سه‌ره‌وه و له خواره و له ناوه‌ڕاستدا هه‌ر هه‌مووی هه‌ر یه‌ک حیزبه، واته كارمه‌ند و پاسه‌وان و كاتب و باشكاتب هه‌ر ئه‌وه له‌و شوێنه له‌وانه‌یه ئه‌و خروقاته بكرێت."