کاوە مەحمود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان لەم وتووێژەدا دەڵێت" پێمان وانییه په‌رله‌مانی عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه گرفتی ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ربكات، وە زیادبونی ژمارەی کورسییەکانی کورد لە بەغداد کێشەی کورد لە بەغداد چارەسەر ناکات، هەر خۆی گرفت له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌ڵه دروستبووه له‌كاتی دروستبوونیه‌وه و فه‌رز كراوه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا، ته‌نها مافی چاره‌ی خۆنوسین كێشه‌ی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات، دەشڵێت" چاوه‌ڕێی ده‌كرێت لە کەرکوک گۆڕانكاری هه‌بێت له كورسیه‌كانی کوردا و كه‌متر بێته‌وه."
"یەک کاندیدمان هەیە بەناوی حیزبی شیوعیەوە"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، سەبارەت بە بەشداری حیزبەکەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق وتی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌زانیین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بارودۆخی سیاسی عێراقدا به‌ده‌ست ناهێنێت، هەروەها یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی خراپ هه‌یه و پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوه‌تی نییه به‌تایبه‌تی بوونی ده‌وڵه‌تی قوڵ و بوونی میلیشیای حه‌شد و كۆمه‌ڵێک توانای ساخته‌كاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌كو حیزبی شیوعی بیرمان له‌وه كردۆته‌وه له لیستی كۆتادا پشتگیری كه‌سایه‌تیه‌كی چه‌پی دیموكراسیخوازی كلدان-ئاشوری سریان بكه‌ین مه‌سیحیه كه بتوانین له هه‌موو عێراقدا ده‌نگی بۆ بده‌ین، وە له‌بازنه‌ی 2 ی موسڵ براده‌رێكی ئێزیدیمان هه‌یه به‌ناوی حیزبی شیوعی كوردستانه‌وه خۆی پاڵاوتووه، واتە یەک کاندیدمان هەیە بەناوی حیزبی شیوعیەوە خۆی کاندید کردووە."
واتە ئێوە تەنها قەبارەی حیزبەکەتان بە ئەندازەی یەک کاندیدە؟ لە وەڵامدا کاوە مەحمود وتی" مه‌سه‌له‌كه هه‌ر قه‌باره نییه براده‌رانمان له حیزبی شیوعی عێراقی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، ئێمه وتومانه په‌رله‌مانی عێراقی وه‌كو مینبه‌رێک بهكاردههێنیین بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و بۆ به‌رگریكردن له دیموكراسیه‌ت له عێراق، بۆ داكۆكی كردن له مافی پێكهاته‌كان له كوردستان و له‌هه‌موو عێراقدا به‌ڵام پێمانوایه ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه یاسایه‌كی خراپه، عێراق ده‌كات به 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌شێوه‌یه‌ک داڕێژراوه بۆ قه‌د و باڵای حیزبه هه‌ره گه‌وره‌كان كه خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی بیرمان لێكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان نه‌فه‌وتێت بڕیارمانداوه دهنگاكان بده‌ین به‌و كه‌سه‌ی كه له كۆتایه به‌ڵام له بازنه‌ی دووش ئه‌و براده‌ره‌ی كه حێزانهكهی هه‌مووی ئه‌نفال كراوه و 14 كه‌سی شه‌هیدی ئه‌نفالكراوی هه‌یه خۆی پاڵاوتووه و له‌وێ ده‌نگ ده‌ده‌ین به ئه‌و، مه‌رج نییه به‌ناوی حیزبه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی حیزبی له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک بێت، هه‌ر كه‌سێكی چه‌پ یان كه‌سێكی پێشكه‌وتنخواز هه‌بێت له‌بازنه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بووایه له‌بازنه‌یه‌ک ئاماده‌بووین پشتگیری بكه‌ین."
وتیشی " وه‌كو وتم ئه‌وه په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندی به ژماره‌وه نییه ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یی و هه‌موو عێراق یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت بێگومان ده‌نگه‌كانی ئێمه نافه‌وتێت له‌وانه‌یه ئێمه بتوانیین كورسیهک یان دوو كورسی بهێنیین له‌هه‌موو عێراقدا، به‌ڵام له حاڵه‌تێک كه ده‌نگه‌كان په‌رش وبڵاو ده‌بێته‌وه بیرمان لهمشێوازه كردۆته‌وه. "
"ئاماده‌بووین له ناوچه دابڕێنراوه‌كان لیستێكی كوردستانی گشتی پێكبهێنرێت "
کاوە مەحمود ئەوەشی وت " ئاماده‌بووین له ناوچه دابڕێنراوه‌كان لیستێكی كوردستانی گشتی پێكبهێنرێت و ده‌نگ بدرێت به‌و لیسته به‌ڵام به‌داخه‌وه پێكنه‌هێنرا، له‌به‌رئه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان نه‌فه‌وتێت و بچڕ بچڕ نه‌بێت ده‌نگه‌كان كۆبكرێته‌وه و ده‌نگ بدرێت بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیه چه‌په سه‌ربه‌خۆیه."
بۆچی ئێوە وەک حیزبی شیوعی وەک خۆت دەڵێی ئەگەر "یاسای هەڵبژاردن" بەوجۆرە نەبووایە ئێوە دەنگتان نەدەفەوتا دەتانتوانی یەک بۆ دوو کورسی بەدەستبهێنن، لەکاتێکدا مێژووی دامەزراندنی حیزبەکەتان لە بەشێک لەو حیزبانە کۆنترە کە ژمارەی کورسییەکانی لە ئێوە زیاترە؟
لە وەڵامدا سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان وتی" ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بارودۆخێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه كه له‌دوای هه‌شتاكانه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌ی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتووه باسی دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ناكه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی تایبه‌تمه‌ندی بارودۆخی ئێره بكه‌ین لێره له‌عێراق ڕه‌وتی باڵی ئیسلامی سیاسی له‌گه‌شه‌كردندایه، دابه‌شبوون هه‌یه نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری، وه كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له به‌رده‌وامبوونی دیكتاتۆریه‌ت، له‌ساڵی 79-80 وه هه‌تا ساڵی 1991 به‌به‌رده‌وامی ئێمه قوربانیمانداوه و كه‌سانێكی زۆرمان لێ شه‌هید بووه بۆنموونه قوربانیەکانی حیزبی شیوعی عێراقی هه‌تا 2003 له‌به‌رئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌پ نییه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م وڵاته پێویستی به هێمن كردنه‌وه‌یه‌كی باش هه‌یه له‌هه‌موو بواره‌كاندا كه چه‌پ بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت."
" پێمان وانییه په‌رله‌مانی عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه گرفتی ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ربكات "
کاوە مەحمود وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە، ئایا ئێوە ئەگەر بچنە پەرلەمانی عێراق بە قەبارەی خۆتانەوە چی بۆ کورد دەکەن؟ لە وەڵامدا کاوە مەحمود وتی" یه‌كه‌م ئێمه حیزبێكی كوردستانیین، دووه‌م ئه‌گه‌ر به قه‌باره‌یه‌كی زۆریش بچین بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئیمه پێمان وانییه په‌رله‌مانی عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه گرفتی ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ربكات، قه‌یرانێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی عێراق، گه‌لی كوردستان مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی خۆی هه‌بێت، وه ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه هه‌رچۆنێک لایه‌نی كوردستانی كه بچێته ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی كوردستانیان نییه به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به و ده‌وڵه‌تی تایفه‌ی باڵایه له‌حاڵه‌تی ئێستادا شیعه‌یه واته ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق ده‌وڵه‌تی شیعه و عه‌ره‌به و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه له‌به‌رئه‌وه كاری ئێمه هه‌رئه‌وه ده‌بێت به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رگری له‌دیموكراسی بكه‌ین."
"کێشەی کورد لە بەغداد چارەسەر ناکات "
بە بڕوای سکرتێری حیزبی شیوعی زیادبونی ژمارەی کورسی کورد لەبەغداد کێشەی کورد لەبەغداد چارەسەر ناکات، لەو ڕوەوە کاوە مەحمود وتی" زۆری ژمارەی کورسییەکانی کورد لە بەغداد لەناو پەرلەمان، كێشه‌ی كورد له به‌غداد چاره‌سه‌ر ناكات، كێشه‌ی كورد به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه كورد به‌هێز بێت و خۆی یه‌كێتیه‌كی ناوخۆیی هه‌بێت كه بتوانێت ئه‌و نموونه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه زیاتر گه‌شه‌ی پێبدات كه بتوانێت بڕیارێكی كوردستانی ناوخۆیی هه‌بێت و داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات له هه‌لومه‌رجی ئێستادا و هه‌نگاو بنێت به‌ئاشكرایی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له مافی چاره‌نووس."
"چاوه‌ڕێی ده‌كرێت لە کەرکوک گۆڕانكاری هه‌بێت له كورسیه‌كانی کوردا و كه‌متر بێته‌وه "
کاوە مەحمود زیاتر وتی" من پێموایه كورسی دیاریكراوه بۆ کوردستان، ئه‌و كورسیه زۆره‌ی په‌یوه‌ندی به‌و كورسیانهوه هه‌یه كه شاری كوردستانیه، وه ئه‌و كورسیانه هه‌رچۆنێک بێت سنورداره، ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی ئاوا دروستكرا بۆنموونه كاتێک هه‌موو عێراق یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت كورسی كوردستانیه‌كان زۆرتر بوو ئێستا كه بۆته پارێزگا كورسیه‌كه كه‌متره له ده‌وڵه‌ت جگه له‌وه له‌گه‌ڵ بوونی سیاسه‌تی ته‌عریب له شوێنێكی وه‌كو كه‌ركوكدا چاوه‌ڕێی ده‌كرێت ته‌نانه‌ت گۆڕانكاری هه‌بێت له كورسیه‌كاندا و كه‌متر بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورسیه‌كان به‌م قه‌باره‌یه بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه عه‌قڵیه‌تی هه‌ژموونی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و تایفه‌ی سه‌رده‌ست ئاماده نییه به‌مشێوه‌یه مه‌سه‌له‌ی كوردستان چاره‌سه‌ربكات، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی له ساڵی 2003 یه‌وه له‌عێراقدا دروستبوو له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی ئه‌وه كۆتایی پێهاتووه. "
"گرفت له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌ڵه دروستبووه له‌كاتی دروستبوونیه‌وه و فه‌رز كراوه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا "
واتە کورد ناتوانێت کێشەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەغداد چارەسەر بکات؟ وەڵامەکەی کاوە مەحمود بەمجۆرەبوو " من پێموایه بۆ ئه‌م بابه‌تانه ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بدرێت و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بابه‌تانه په‌یوه‌ندی ته‌نها به‌لایه‌نی كوردستانیه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بات به‌ڕێوه وه‌كو وتم گرفت له ده‌وڵه‌تی عێراقدایه گرفت له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌ڵه دروستبووه له‌كاتی دروستبوونیه‌وه و فه‌رز كراوه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا، وه عه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و تایفه‌ی باڵاده‌ست بوار نادات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێت هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست باسی فیدڕاڵیه‌ت ناكات و باسی عێراقی یه‌كگرتوو ده‌كات ته‌نها كورد باسی فیدڕاڵیه‌ت ده‌كات."
"ته‌نها مافی چاره‌ی خۆنوسین كێشه‌ی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات "
کاوە مەحمود لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، وتی" له واقیعدا ئێستا عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ نییه ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌هایه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه حاڵه‌تی ئه‌مری واقیعه و فه‌رز كراوه به‌قوربانی گه‌لی كوردستان و به به‌رده‌وامبوونی گه‌لی كوردستان كه داكۆكی لێده‌كات، ته‌نها مافی چاره‌ی خۆنوسین كێشه‌ی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات. "