Accessibility links

د.سەعید کاکەیی: تا ئێستا لەعێراقدا بڕگەیەکی یاسایی نیە کە ئەگەر ڕێژەی دەنگدەران کەمبوو ئەوا هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە


د.سەعید کاکەیی
د.سەعید کاکەیی

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی عێراق بە زۆر باش وەسف دەکات و دەڵێتئامادەکارییەکانی ئەمجارەی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن زۆر باش بوون

د.سەعید کاکەیی هۆکاری باشی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران گۆڕاون بۆ دادوەر، سەرەڕای ئەوەی گۆڕانکاریش لە پۆستەکانی تردا کراوە

بەپێی میدیا عێراقییەکان دوێنێ یەکشەمە لەسەروبەندی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بەهۆی بەشداری کەمی هاوڵاتیانەوە لەبەغداد و هەندێک ناوچەی تر لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکرا بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن

د.سەعید کاکەیی هۆکاری بەشداری کەمی هاوڵاتیانی عێراق لەهەڵبژاردنەکاندا دەگەڕێنێتەوەبۆ حیزبە دەسەڵاتدارەکانی عێراق دەگێڕێتەوە، دەڵێت” ئەوەی کەکەمتەرخەم بوو، بووە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا نەکەن حیزبە سیاسیە دەسەڵاتدارەکان بوون بەتایبەتی ئەو حیزبە گەندەڵ و ستەمکارانەی کە جومگەکانی دەسەڵاتییان بەدەستەوەیە، ئەو حیزبانە نەهامەتی زۆریان بەسەر خەڵکدا هێنا، موچەی خەڵکییان بڕی، خەڵکیان تووشی چەندین نەهامەتی و ئاوارەیی کرد..

تا ئێستا لە عێراقدا یاسایەک نیە کە ئەگەر ڕێژەی بەشداری هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا نزمبوو هەڵبژاردن ئەژمار نەکرێت و دووبارە بکرێتەوە.

ئەندامەکەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران دەڵێت کاتی خۆی پێشنیاری ئەوەی کردووە ئەگەر ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە %15 کەمتر بوو هەڵبژاردنەکە ئەژمار نەکرێت بەڵام قبوڵ نەکراوە، بۆیە ئێستا هەتا ئەگەر ڕێژەی بەشداربونیش لە 1% بێت هەڵبژاردن هەر حسابە، ڕێژەی کەمی بەشداری هاوڵاتیانیش لەدەنگداندا لەبەرژەوەندی حیزبە دەسەڵاتدارەکانە

دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمان لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:18 0:00


XS
SM
MD
LG