د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا بۆ دەنگی ئەمەریکا، ڕایدەگەیەنێت ” ئامارێکی وردمان لانیە لەسەر کۆچبەران و پەنابەرانی سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا و وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەگوێرەی هەندێک زانیاری زۆر زیاترە لە سێ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 300 کەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ”
” لەسەر خەتین تا هەست بە بێ کەسی نەکەن و کێشەکانیان چارەسەر ببێت ”
د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا دەڵێت ” ئێمە وەکو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ڕوسیای فیدراڵ هاتوینەتە سەر خەت، ژمارەیەکی زۆر خەڵک ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی سنورەکانی پۆڵەندا داخراون و تەحەمولی ئەو سەرمایە ناکەن بەتایبەتی ئەوانەی ژن و منداڵییان لەگەڵە، ئێمە لەڕێگای باڵوێزخانەی عێراق لە مینسک،( چونکە عێراق باڵوێزخانەی لە بیلاڕوسیا نیە) سەرۆکی ئەو لیژنەیەیە کە هاوکاری پەنابەران و کۆچبەران دەکات بۆ گەڕانەوەیان، ئێمە لەگەڵ ئەو لیژنەیە و بەڕێز (کاک ماجد- کونسڵی باڵوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ) لەسەر هێڵین، هەرچیمان لەدەست بێت بۆیان دەکەین، وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە فڕۆکەیەک بچێتە ئەو وڵاتە و پەنابەران بگەڕێنێتەوە بۆ بەغداد لەوێشەوە بۆ ئێمەش هاوکاری ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەین هەرچیمان لەدەست بێت لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ باڵوێزخانەی عێراق یاخود وەرگێڕان لەگەڵییان لەسەر خەتین تا هەست بە بێ کەسی نەکەن و کێشەکانیان چارەسەر ببێت. ”
” نزیکەی سێ هەزار کەس دەبن ”
دەربارەی ئاماری ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە، د.دانەر وتی” ئامارێکی وردمان لانیە بەڵام بەگوێرەی هەندێک زانیاری زۆر زیاترن لە سێ هەزار کەس ، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 300 کەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە. ”
” ئەوەی لە ناوچە ئازادەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن زیاتر بەپێی بڕیار و (declaration- ڕاگەیاندنی ) ی ئەنجومەنی ئاسایش زیاتر ئارەزومەندانەیە، هۆکارەکەی زیاتر نادیارە، خۆ دەوڵەمەندکردنە یاخود چاولێکەری، یا هۆکاری دەرونیە. ” ”
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کەیسی ئەو کۆچبەرانەی بیلاڕوسیا دەڵێت” بە گوێرەی بڕیار و (declaration- ڕاگەیاندنی )ساڵی 1951 ئەو کەسانەی وڵات جێدەهێڵن، دوو بەشن، یەکەم پەنابەر، کە لە ئەنجامی توند و تیژی ڕەزگەی و ئاینی و نەتەوەیی و بیرو ڕا پەنا دەباتە بەر وڵاتێکی تر، دووەمیان کۆچبەرە ( Migrants) کە هۆکاری جێهێشتنی ئەم بەشەیان دیار نیە، حەزو ئارەزو ، ڕەفاهیەتە، یا خۆ دەوڵەمەندکردنە، بە بڕوای ئێمە ئەوەی ئێستا زیاتر بەشی دووەمە ( Migrants) کۆچبەرە، وەکو خۆم و هەمووان گوێییان لێبووە کە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن موقابەلە دەکرێن دەڵێن هۆکار چیە ئێوە ڕۆیشتوون؟ دەڵێن: چاولێکەرییە، بەڵام ئەوی تر کە توندو تیژی ڕەگەزی و ئاینی و کۆمەڵایەتیە بە بڕوای ئێمە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەو ناوچانەیە کە پەکەکە یا حەشدی شەعبی لێیە، دەستی ئەمن و ئاسایش و ئاوەدانی حکومەتی هەرێمی ناگاتێ بۆ ئەوەی کە خەڵکەکەی وەک ئەو خەڵکەی هەرێمی کوردستان ئەوانیش بێ بەری نەبن لەو ئاوەدانی و ئازادییە، بۆیە کۆچ دەکەن، بەڵام ئەوەی لە ناوچە ئازادەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن زیاتر بەپێی بڕیار و (declaration- ڕاگەیاندنی ) ی ئەنجومەنی ئاسایش زیاتر ئارەزومەندانەیە، حەزدەکەن، هۆکارەکەی زیاتر نادیارە، خۆ دەوڵەمەندکردنە یاخود چاولێکەری، یا هۆکاری دەرونیە. ”
” حکومەتی عێراقی لەسەر حسابی خۆی فڕۆکە بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە تەرخان دەکات ”
دەربارەی دەنگۆی هاوکاریکردنی ئەو کۆچبەرانەی نیازی گەڕانەوەیان هەیە؟ کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا وتی” تا ئێستا ئێمەش وەک دەنگۆ بیستومانە، بەڵام ئەوەی هەیە تا ئێستا یەکلایی بۆتەوە، حکومەتی عێراقی لەسەر حسابی خۆی فڕۆکە بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە تەرخان دەکات، ئەمەش بە پاڵپشتی سەرکردایەتی سیاسی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە داواکراوە حکومەتی عێراقی بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت. ”