د.ئەرسەلان بەکر پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە شاری بیلسک پۆدلاسکی لە پۆڵەندا، لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، باس لە دۆخی تەندروستی سەختی کۆچبەرەکان (بەتایبەت کۆچبەرە کوردەکان) لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا دەکات و دەڵێت من (نوێنەری حکومەتی هەرێم و باڵوێزی عێراقیم لە پۆڵەندا) ئاگادار كرده‌وه لۆكه‌یشنه‌كانیشم پێدا له كوێن ئه‌وانه، واته ئه‌گه‌ر فریایان نه‌كه‌ون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س بمرێت له‌و سه‌رمایه له‌و سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان سەرما ده‌بێت بە خوار( -10 ) پله واته هیچ كه‌س ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه هه‌بێت، دەشڵێت” حه‌زناكه‌م دوژمنیشم بگاته ئه‌و بارودۆخه له ڕهزالهتێكی وه‌ها بوون كه باس ناكرێن، ئەو کۆچبەرانە گەڵای دار دەخۆن، ئاوی ئەو ڕووبارانە دەخۆن کە پاشماوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدایە”
“ بارودۆخیان زۆر زۆر خراپ بوو مرۆڤ گریانی بۆیان ده‌هات”
پرسیار: با لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەم؟ د. ئەرسەلان( پزیشکە کوردەکەی پۆڵەندا) کێیە؟
د.ئەرسەلان: من د. ئه‌رسه‌لان به‌كر عیزه‌دین پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌یەک له پۆڵۆنیا كه نزیكه له سنور، شاره‌كه ناوی پۆدلاسكی podlaskie، چه‌ند ساڵێك خوێندكار بووم له زانكۆی پزیشكان له بیاویستوك، Białystokمن بۆ خوێندن هاتم له‌ساڵی 1980 هه‌تا ئێستاش لێره به‌رده‌وامم لە بیلسك پۆدلاسكی – Bielsk Podlaski.”
پرسیار: به‌ڕێزتان پزیشكن له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نزیك سنوره‌كان له پۆڵه‌ندا، دۆخی ئه‌و نه‌خۆشخانانه چۆنه كه باس له‌وه ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌رانی تێدایه به‌تایبه‌تی كورد، به‌ڕێزتان كه پزیشكێكی كوردیشن؟
د.ئەرسەلان: نزیكه‌ی پێنج ڕۆژه كه‌س نه‌هاتووه و زۆر كه‌می كردوو،ه به‌ڵام مانگی نۆ و ده و یانزه ڕۆژانه له 2-7-8 كه‌س دەبوو کە کۆچبەربوون دەهاتن، بارودۆخیان زۆر زۆر خراپ بوو واته مرۆڤ گریانی بۆیان ده‌هات كه به‌وجۆره ده‌یان بینین، بێگومان ژن و منداڵ و گه‌نج و هه‌موو جۆرێكی تێدا بوو به‌شی زۆریان له‌به‌رئه‌وه‌ی نان و ئاویان نه‌خواردبوو یان ئاوی پیسیان خواردبوو، هه‌یانبوو دوو هه‌فته و هه‌یانبوو بیست ڕۆژ بێجگه له‌وه‌ی سه‌رمایان بووبوو ، به‌شی زۆریان ئیلتهابی سنگیان هه‌بوو یان ئیلتهابی سكیان هه‌بوو، منداڵه‌كان هه‌مووی ئیلتهابی سنگیان هه‌بوو واته له بارودۆخێكی زۆر زۆر خراپ‌دا بوون، چه‌ند كه‌سێك هاتن بێهۆش بوون و چه‌ند كه‌سێك هه‌بوون كه‌وتبونه ناو ئاو نه‌یان ده‌توانی مه‌له بكه‌ن و چه‌ند كه‌سێك هاتبوون پێیان شكابوو و ده‌ستیان برینداربوو، به‌شی زۆریان لێدرابوون.”
”لە 80% -90% ی كۆچبه‌ری كورد بوون ”
پرسیار: ئایا ئامارێكت له‌لایه چه‌ند نه‌خۆش هاتونه‌ته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی به‌ڕێزتان كاری تێدا ده‌كه‌ن؟
د.ئەرسەڵان: ئاماره‌كه بهدهیانه، ڕۆژانه هه‌بووه دوو خێزان ده‌هاتن به‌ڵام له 70-80 ی تێپه‌ڕاندبوو.”
پرسیار: ئایا ئه‌م نه‌خۆشانه كۆچبه‌ری كورد بوون؟
د.ئەرسەڵان:
80% -90% ی كۆچبه‌ری كورد بوون، كوردی باشوری كوردستان، ڕۆژئاوا و كوردی توركیاشی تێدا بوو، كوردی ئێرانیشی تێدابوو. ”
” دۆخی کۆچبەرە نەخۆشەکان ”
پرسیار: چه‌ند كۆچبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێوە گیانی له‌ده‌ستداوه؟
د.ئەرسەلان: كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵام دوو كه‌سیان ته‌ندروستیان زۆر خراپ بوو، یه‌كێكیان گه‌نجێكی 22 ساڵ بوو نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بوو و بێ هۆش بوو شه‌كره‌كه‌ی زیاتر له 600 بوو، دوو سێ ڕۆژ مایه‌وه هه‌تا ڕزگارم كرد ئێستاش ئه‌و گه‌نجه ماوه‌ته‌وه له پۆڵۆنیا، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی 12-11 خوشكه ئه‌ڤین، گیانی له‌ده‌ستدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه لێره‌وه 20 كیلۆمه‌تر دووره، سه‌رپه‌رشتیاریم ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كوردم هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی پۆڵۆنیا كه ئه‌جنه‌بی بۆ ده‌هات ته‌له‌فونیان بۆ من ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كه‌س زمانی كوردی نازانێت به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌وێ بوون ئینگیزیان نه‌ده‌زانی واته هه‌مووی ده‌هاته‌وه لای من ده‌بووایه من له دووره‌وه ئاگام لێیان بێت.”
پرسیار: ئێستا ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه له كۆچبه‌ری كورد چه‌نده‌یه؟
د.ئەرسەلان: وابزانم یه‌ك كه‌س ماوه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌نیشتی من منداڵێك و دایكێك ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه نه‌خۆشه به‌ڵام دایكه‌كه سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی باشه.”
” حه‌زناكه‌م دوژمنیشم بگاته ئه‌و بارودۆخه له ڕهزالهتێكی وه‌ها بوون كه باس ناكرێن ”
پرسیار: به‌گشتی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه چۆنه هه‌م له‌سه‌ر سنوره‌كان هه‌م له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان چۆن بوو؟
د.ئەرسەلان: كاتێك هاتن بارودۆخیان زۆر خراپ بوو واته حه‌زناكه‌م دوژمنیشم بگاته ئه‌و بارودۆخه له ڕهزالهتێكی وه‌ها بوون كه باس ناكرێن به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كه‌یان زۆر زه‌حمه‌ت بوو پۆلیسی سه‌ر سنور ده‌هات به‌شوێنیان ئه‌و كه‌سانه‌ی نایاسایی بوون ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شێكی زۆریان ده‌بردنه‌وه سنور هه‌تا ئه‌ودیوی سنوریان بكه‌نه‌وه مه‌به‌ستم بیلاڕوسیایه، هی واهه‌بوو ده‌جار ئه‌زموونی كردبوو بۆ پۆڵۆنیا به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی كه زانیان هه‌مان ڕۆژ یان هه‌فته‌یه‌ك و دوو هه‌فته ناتوانن و نابێت بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر سنور ده‌منوسی له‌كاغه‌زی پزیشكیدا ئه‌و كه‌سانه چاره‌سه‌ری ده‌رمانیان پێویسته ده‌بێت ڕایانبگرن دواتر پارێزه‌ر ده‌هاتن مافی مانه‌وه‌یان بۆ پێشكه‌ش ده‌كرد هیچ نه‌بێت ئه‌و كه‌سانه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سنور دیسان توشی ئه‌و گرفتانه نابنه‌وه.
” ئه‌گه‌ر فریایان نه‌كه‌ون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س بمرێت له‌و سه‌رمایه له‌و سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان ده‌بێت بە (-10) پله”
پرسیار: به‌گشتی ڕه‌وشی ته‌ندروستی كۆچبه‌ران له‌و سنورانه چۆنه ئه‌وه‌ی كه به تۆ ده‌گات؟
د.ئەرسەلان: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێن باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن چه‌ند كه‌س له‌وێ ماوه‌ته‌وه، هی وا هه‌یه پۆلیسه و سه‌ربازه بریندار ده‌هێنێت، ئه‌وانه دێنه لای من باسده‌كه‌ن له‌وێ له‌و ناوچه‌یه‌ی نزیكه له من كه 25 كم له منه‌وه دووره ئه‌وانه باسده‌كه‌ن 50-100 كه‌س ماوه بارودۆخیان زۆر خراپه، من كاك زیادیشم (نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا) ئاگادار كرده‌وه و كونسوڵی عێراقیشم ئاگادار كرده‌وه لۆكه‌یشنه‌كانیشم پێدا له كوێن ئه‌وانه، واته ئه‌گه‌ر فریایان نه‌كه‌ون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س بمرێت له‌و سه‌رمایه له‌و سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان ده‌بێت بە ( -10 ) پله واته هیچ كه‌س ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه هه‌بێت. ”
” گەڵای دار دەخۆن، ئاوی ئەو ڕووبارانە دەخۆن کە پاشماوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدایە ”
پرسیار: باشە به‌گشتی چ نه‌خۆشیه‌ك زۆر مه‌ترسیداره كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كۆچبه‌رانه ببێته‌وه له‌سه‌ر سنور؟
د.ئەرسەلان: وه‌ك وتم كه‌سێك ئه‌گه‌ر مه‌جالی نه‌بێت هه‌تا ئاو بخواته‌وه باسی نان هه‌ر ناكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڵای دار ده‌خۆن واته مرۆڤ ناتوانێت باسی بكات له چ بارودۆخێكی زۆر خراپن، ئاوی پیس ده‌خۆن، ئاوی ڕووباره پیسه‌كان كه پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدایه، كه‌سی واهه‌یه نازانێت كه دێت ناوچه‌كه ئاو و گیایه ده‌كه‌وێته ناوی ده‌خنكێنت، باسی ئه‌وه ده‌كرێت زۆر كه‌س مرد بێتن و كه‌سیش ئاگای لێ نییه واته هه‌مووی له بارودۆخێكی زۆر خراپن، له‌وانه‌شه زۆر كه‌س بمرێت، داواش له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه له‌وێن مه‌ترسی نه‌خەنە سەر ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كه‌یان، جێگه‌ی خۆیان بگۆڕن هیچ نه‌بێت بچنه مینسك ئه‌گه‌ر ڕێگه بده‌ن چونكه هه‌تا ئێستا ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام گوێم لێبووه كه ڕازی بوون بگه‌ڕێنه‌وه واته بێنه پۆڵۆنیاش هه‌ر دیپۆرت-سنورداش ده‌كرێن، شته‌كه ڕوون و ئاشكرایه كه‌س ئه‌وانه‌ی ناوێت هه‌تا یه‌كێتی ئه‌وروپاش وتویه‌تی ئه‌وانه‌ی له پۆڵۆنیاشن ده‌بێت دیپۆرت بكرێنه‌وه، واته شته‌كه زۆر ناخۆشه. ”
”به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاو و نان نه‌خوات و شتی پیس بخوات گورچیله‌یان ڕاده‌وه‌ستێت”
پرسیار: ئاماژه‌ت به‌وه كرد به‌ده‌ر له‌وه‌ی خواردنیان ده‌ستناكه‌وێت خواردن و ئاوی پیس ده‌خۆنه‌وه، ئایا ئه‌مانه زیانی له ته‌ندروستیان داوه؟
د.ئەرسەلان: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاو و نان نه‌خوات و شتی پیس بخوات گورچیله‌یان ڕاده‌وه‌ستێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌هاتنه لای من چه‌ند لیترێك موغهزیمان ده‌دا پێیان هه‌ستیان پێنه‌ده‌كرد، كه‌سی واهه‌بوو دوو ڕۆژ له‌لای ئێمه بوو جارێك نه‌چۆته ته‌والێت واته بێ نان و بێ ئاوی وایلێكردبوون گورچیله‌یان تێكچووبوو بارودۆخه‌كه‌یان زۆر ناخۆش بوو."
”پشکنینی کۆرۆنا بۆ کەس ناکرێت... له بیلاڕووسیا ڕێزی ئه‌و كه‌سانه ناگیرێت، ژنێكی خه‌ڵكی زاخۆ بوو ده‌یوت پیاوێك له ته‌نیشتم سێ ڕۆژ نه‌خۆش بوو كه‌س نه‌هات به‌هانایه‌وه هه‌تا مرد، كه‌سێكی هه‌ولێریشی وتی مناڵێك له‌به‌رچاوم مرد ”
پرسیار: دواپرسیار بۆ به‌ڕێزتان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌م ڤایڕه‌سه نوێیه‌ی ئۆمكرۆن كه بڵاوبۆته‌وه ئه‌مه تا چه‌ند مه‌ترسیداره له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا؟
د.ئەرسەلان: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ئه‌وانه‌ی هاتنه لای من یه‌ك كچی سوری كۆرۆنای هه‌بوو كه مناڵه‌كه‌ی له‌بارچووبوو له دارستانه‌كه به‌سك ئێشهوە هێنایان چونكه مناڵه‌كه‌ی له‌بارچوو بوو، بێگومان هه‌ركه‌سێك بێته لای ئێمه ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت، ده‌رچوو كۆرۆنای هه‌یه به‌ڵام به ساغی چووه ده‌ره‌وه چووه لای ماڵ و مناڵه‌كانی وابزانم كچێكی شاری حه‌له‌ب بوو، به‌ڵام هه‌زار یان دوو هه‌زار كه‌س له یه‌ك شوێندان كه‌س كۆرۆناشی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س پشكنینیان بۆ ناكات واته له بیلاڕووسیا ڕێزی ئه‌و كه‌سانه ناگیرێت، ئه‌و شته‌ش بڵاوكرایه‌وه، ژنێكی خه‌ڵكی زاخۆ بوو ده‌یوت پیاوێك له ته‌نیشتم سێ ڕۆژ نه‌خۆش بوو كه‌س نه‌هات به‌هانایه‌وه هه‌تا مرد، كه‌سێكی هه‌ولێریشی وتی مناڵێك له‌به‌رچاوم مرد، به‌ڵام كۆرۆنا كه‌س باسی ناكات وابزانم كه‌س پشكنینشیان بۆ ناكات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه له كوردستان پشكنینیان بۆ ده‌كرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی نه‌به‌نه ئه‌وێ له‌گه‌ڵ خۆیان.”