Accessibility links

بەرپـرسێکی ئاسایشی هەرێم: دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێم کە لە کەشوهەوایەکی ئارامدا دەتوانن ئازادانە دەنگ بدەن


لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، کە هاوکاتئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیشە،ڕایدەگەیەنێت بۆ ڕۆژانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی پلانی توندوتۆڵی ئەمنی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگیرێتەبەر لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقەوە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژەی بەوە کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی کە بە ناوچە کێشە لەسەرەکان ناودەبرێت بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق دەپارێزرێن.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەوەشی وت "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە کەشوکەوایەکی ئارامدا دەتوانن ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن بە نوێنەرەکانی خۆیان، بەڵام هەندێک ناوچەی تری عێراق هەیە ناتوانرێت گەرەنتی ئەوە بکرێت ئەگەرچی ڕێوشوێنی ئەمنی توند و تۆڵ گیراونەتەبەر."

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق زیاتر ڕوونیکردەوە لە دەوری هەر بنکەیەکی دەنگدان هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکەکانی دەنگدان و دەنگدەران بڵاودەکرێنەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:03 0:00


XS
SM
MD
LG