Accessibility links

سودانی: بۆردومانکردنی هەولێر کارێکی دوژمنکارانەیە و پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوان عێراق و ئێران دەخاتە مەترسییەوە


سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی
سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی

سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان وتی " بۆردومانکردنی هەولێر کارێکی دوژمنکارانەیە کە پەیوەندییە بەهێزەکەنی نێوان عێراق و ئێران دەخاتە مەترسییەوە."

سودانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای بلوومبێرگدا وتی " هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بە ئاشکرا کارێکی دوژمنکارانەیە دژی عێراق کە ناوچەیەکی دانیشتوانی کردە ئامانج، قوربانییەکانیش خێزانێکی کوردی عێراقی بوون، منداڵیشییان تێدا بووە."

وتیشی " ئەم کارە بە دڵنیاییەوە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە کە پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوان عێراق و ئێران دەخاتە مەترسییەوە، حکومەتی عێراقیش مافی خۆیەتی لەسەر بنەمای سەروەری نیشتیمانی ڕێوشوێنی دیبلۆماتی و یاسایی گونجاو بگرێتەبەر."

XS
SM
MD
LG