Accessibility links

چوار ئەندامی داعش لە عێراق دەکوژرێن


سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە 14 ی مانگی 10 دا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق لە هێرشێکی ئاسمانی دیاریکراودا چوار ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشییان کوشتووە و سەرکردەیەکی باڵای داعشیش لە نێو کوژراوەکاندا بووە.

هێرشە ئاسمانییەکان کە بە ڕابەرایەتی عێراق ئەنجام دران، بە مەبەستی تێکدان و لە ناوبردنی توانای هێرشکردنی داعش لە عێراق ئەنجام دراون و لە ڕێی پشتیوانی تەکنیکی و زانیاری هەواڵگری هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بووە لە چوارچێوەی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی ئینهێرێنت ڕیزۆڵڤدا.


سەرکردە باڵاکەی داعش، شەهادە ' عەلاوی ساڵح ' عولایوی ئەل باجەری، کە بە ئەبو عیساش ناسراوە، " والی کەرکوک "، بە باڵاترین سەرکردەی داعش داندراوە لە باکووری عێراقدا.

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکە، لە شوێنەکەدا تەقەمەنی و قایشی خۆکوژی و ژمارەیەکی زۆر لە چەک دۆزراونەتەوە. هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنیش زیانی پێنەگەیشتووە.

هێرشە ئاسمانییەکانی عێراق دژی داعش بەشێکن لە پابەندبوونی بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ تێکدان و لە ناوبردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و ئەنجامدانی هێرش دژی هاووڵاتیانی مەدەنی و سەربازەکان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەشدا. لە مانگی هەشتدا هێزەکانی هاوپەیمانان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی عێراقدا لە ڕۆژئاوای عێراق ئۆپەراسیۆنێکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا 14 چەکداری داعش کوژران.

جەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کوڕیلای فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی " داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە و هاوپەیمانەکانمان و خاکەکانیشمان. سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا شان بە شانی هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشە عێراقییەکانمان بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای ئەم تیرۆریستانەدا."

XS
SM
MD
LG