به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێت له هه‌وڵ دایه مسۆگه‌ری دروستی گرته ڤیدئۆیه‌ک بکات که تێیدا دا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام ناسراوه به "داعش" ئیدیعا ده‌کات سه‌ری ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مه‌ریکی به ناوی جێمز ڕایت فۆلی James Wright Foley بڕیوه وه‌ک په‌یامێک بۆ ئه‌مه‌ریکا که خۆتێهه‌ڵقوتاندنی له نێو عێڕاقد ڕابگرێت.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی کهتلین هایدن کوتی "ئه‌گه‌ر ڕاست بێت، ئه‌وه ئێمه به کوشتنی بێ به‌زه‌ییانه ڕۆژنامه‌نووسێكی بێ تاوانی ئه‌مه‌ریکی حه‌په‌ساوین و ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و دۆستانی ده‌رده‌بڕین."
ئه‌و وته‌بێژه گوتی ده‌زگای زانیاری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریکا به خێرایی هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری ڕاستی و دروستی گرته ڤیدئۆیهکه مسۆگه‌ر بکات.
گرته ڤیدئۆکه، که سێ شه‌مه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو کراونه‌وه، ناکرێت پشت ڕاست بکرێن ڕاستن یان نا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له سوریا بوو و ڕاپۆرتی له سه‌ر شه‌ڕی نێوخۆیی بڵاوده‌کردوه کاتێک له نوامبری 2012 دا بێ سه‌رو شوێن چوو.
ئه‌و گرته ڤیدئۆیه‌ی له سه‌ر ی‌و تیوب له ژێر سه‌ردێڕی " په‌یامێک له داعش بۆ ئه‌مه‌ریکا" بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له ئه‌م مانگانه‌ی دوایی دا، ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام له باکووری عێڕاق و خۆرهه‌ڵاتی سوریا دا پێشڕه‌وی کردوه، و شێوازێکی سهخیت له دادی ئیسلام له ناوچه‌که دا دامه‌زراندوه که تێیدا سه‌ربڕێن، له خاچ دان و کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌نجام ده‌دات.