Accessibility links

فراوانی جوڵەی داعش، هێزە عێراقیەکانی جوڵاند


دوای بۆمب بارانکردنی سەربازگەی کەیوەن له‌ کەرکوک لەلایەن گروپێکی نەناسراو و زیادبوونی جم و جۆڵی داعش، حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی سەرکەوتن"ی لەناوچە کێشەلەسەرەکان دەستپێکرد.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە عێراقیەکان، کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەیە کە گومان دەکرێت چەکدارانی داعشیان تێدا بێت، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە هەندێک لەو ناوچەی نەگرتووەتەوە، کە بە پێگەی داعش ناسراون.

نازم کەهیە رێکخەری پێشووی پەیوەندیەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەکەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای وت"جم و جۆڵی داعش تەواو فراوان بووە، تەنها لەم چەند ڕۆژەدا لەدەوروبەری کەرکوک، شەش چالاکیان ئەنجامداوە."

وتیشی"جم و جۆڵی داعش مەترسی لەسەر ناوچەکە دروستکردووە، بۆیە عێراق هێزی هێناوە و دەیەوێت مەترسی داعش دوور بخاتەوە."

هێزێکی زۆر بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەی عێراق دا، کە ئۆپەراسیۆنەکە میحوەرەکانی نەینەوا، جەزیرە، سەڵاحەدین، کەرکوک و دیالەی گرتۆتەوە، بەڵام هەندێک ناوچەی دیالەی نەگرتۆتەوە کە بە پێگەی داعش ناسراون، لەوانە ناوچەی شێخ باوە.

شانەی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە"ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کۆتایی هێنانە بە پاشماوەکانی داعش و دەستگیرکردنی ئەو داواکراوانەیە کە خۆیان حەشاردراوە."

ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقیەکان دوای بۆمب بارانکردنی سەربازگەی کەیوەنی کەرکوک دێت، کە بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمەریکی گیانی لەدەستداو ژمارەیەک سەرباز برینداربوون.

هەرچەندە بۆمب بارانکردنی سەربازگەی کەیوەن لەناوچەیەکەوە کراوە کە داعش دەستی پێیدەگات، بەڵام گومانیش دەکرێت ئەو کارە دەستی هەندێک گروپی شیعی تێدا بیت.

بەشێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا، گروپە نزیکەکان لە ئێران بەتۆمەتباری هێرشەکەی کەیوەنی کەرکوک دەزانن، دەڵێن"گەر خوێنی ئەمەریکیەکان لەلایەن گروپەکانی ئێران ڕژابن، دەبێت ڕووبەڕووی سەرئەنجامە قورسەکانی بێت."

ئازاد جەباری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای وت"بۆمبارانکردنی سەربازگەی کەیوەن، گومان دەکرێت دەستی گروپە شیعیەکانی نزیک لە ئێرانی تێدا بێت، هەروەک گومان لەداعشیش دەکرێت، چونکە بۆمبەکان لەو ناوچەیەوە هاویژراوە کە داعشی تێدایە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00


XS
SM
MD
LG