وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندوه له ده‌رئه‌نجامی کردارێکی داڕێژراو، هێزه‌کانی تایبه‌تی پۆلیسی ئه‌فغانستان ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 30ی مانگی شه‌ش، مه‌لا به‌شیر ناسراو به فاتو، به‌رپرسی تالیبان له ناوچه‌ی نرخ له ویلایه‌تی مه‌یدان وارداک، کوژرا.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئه‌فغانستان، دوو پاسه‌وانی ئه‌م به‌رپرسه بالایه‌ی تالیبانیش بریندار بوون و هه‌ندێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش که‌وته ده‌ست هێزه‌کانی پۆلیس.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت که ئه‌م فه‌رمانده خۆجێیه‌ی گرووپی تالیبان له هه‌ندێک له هێرشه تیروریستیه‌کان له‌م ناوچه‌یه و به تایبه‌ت له هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان له سه‌ر ڕێگای ناوچه‌ی نرخ له ولایه‌تی مه‌یدان وارداک دا به‌رپرسیار بووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی تری وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئه‌فغانستان گوتراوه که له 24 کاتژمێری ڕابردوو له سێ هێرشی ئاسمانی پلانداڕێژراو بۆ سه‌ر گۆندی خاجه خه‌لیلی ناوچه‌ی برمهل له ولایه‌تی په‌کتیا له باشووری ڕۆژئاوایی و هه‌روه‌ها گۆندێک له ولایه‌تی سه‌رپۆل و گۆندێگ له ولایه‌تی جۆزجان له باکووری ئه‌فغانستان دا 13 تیروریست و له‌وانه 5 داعش کوژراون.