بەرپرسانی ئیسڕائیل دەڵێن ئەمەریکا فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی ئیسڕائیلیی ئارۆو-3 بە ئەڵمانیا پەسەند کردووە کە بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 3.5 ملیار دۆلار.
ئەمەریکا هاوبەشێکە لە پڕۆژەی ئارۆودا، کە بە هاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوی بەرگریی موشەکی ئیسڕائیل و دەزگای بەرگریی موشەکی ئەمەریکادا پەرەی پێدراوە.
گرێبەستەکەی ئەڵمانیا، کە گەورەترین گرێبەستی فرۆشتنی چەکی ئیسڕائیل دەبێت، دوابەدوای هەوڵەکانی ئەوروپا دێت بۆ زیادکردنی چەکەکانی، ئەمەش لە دوای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی ئیسڕائیل و ئەڵمانیا نامەیەکی پابەندبوون واژۆ دەکەن، سەرەتا ئەڵمانیا 600 ملیۆن دۆلار دەدات بە ئیسڕائیل، ئەوەش لە پێناو دابینکردنی خەرجی کارکردن لە پڕۆژەکەدا، وتیشی گرێبەستەکە لە کۆتایی ساڵی 2023 دا بە تەواوەتی ئامادە دەبێت بۆ واژۆکردن.
سیستمی بەرگری ئاسمانی ئارۆو-3 بە بەکارهێنانی کڵاوەی جەنگی جیاکەرەوە ئامانجەکەی دەپێکێت، بە شێوەیەک دروستکراوە کە دەتوانێت لە دەرەوەی بەرگە هەوای زەویدا بەرپەرچی موشەکەکان بداتەوە.
ئەڵمانیا دەڵێت پێشبینی دەکات لە کۆتایی ساڵی 2024 دا دەست بکات بە وەرگرتنی ئارۆو-3.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز