به گوێره‌ی ئاژانسی فڕانس پرێس ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر دوو هێزی سه‌ر به ئه‌ل قه‌سام، باڵی له‌شکری حه‌ماس، له باکووری غه‌زه، له گه‌ڵ چه‌ندین هێرش بۆ سه‌ر شوێنێکی قه‌سام له رۆژئاوای غه‌زه، ئه‌نجام درا وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس گوتیان.
هیچ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به برینداران نیه.
له‌شکری ئیسڕایل گوتی "فرۆکه‌کانی جه‌نگی و هێرشێکی هێلیکۆپته‌ره‌کان چه‌ندین شوێنی حه‌ماسیان" له غه‌زه کرده ئامانج، له گه‌ڵ "بنکه‌یه‌کی له‌شکری سه‌ر به هێزی ده‌ریایی حه‌ماس له باکوری که‌رتی غه‌زه."
له‌شکره‌که له لێدوانێکدا گوتی، "هێزی به‌رگری ئیسڕایل ڕێکخراوی تێرۆرستی حه‌ماس به‌رپرسیاری ڕووداوه‌کان له که‌رتی غه‌زه" ده‌زانێت. حه‌ماس ڕووبه‌ڕووی سه‌رئه‌نجامه‌کان بۆ کرداره‌کانی له دژی مه‌ده‌نییه‌کانی ئیسڕایل ده‌بێت."
دره‌نگانی شه‌مه شه‌و، ملیتانه‌کانی فه‌له‌ستینی له غه‌زه سێ مووشه‌کیان هاویشته باشووری ئیسڕایل.
هه‌ر سێ موشه‌ک له لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئیسڕایله‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه، وه‌ک له‌شکره‌که گوتی.
پزشکان چاره‌سه‌ری ده‌رمانیان بۆ سێ که‌س له شاری سدێرۆت له باشوری ئیسڕایل کرد ئه‌وانه‌ی به سووکی بریندار بوون له ده‌مێکدا له هه‌وڵدا بوون خۆیان له نێو پهناگادا بپارێزن، وه‌ک به‌شی ده‌رمانی ته‌نگه‌تاوی گوتی.
حه‌ماس له وه‌تا 2007ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر غه‌زه‌دا هه‌یه، و ئیسڕایل ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامی به به‌رپرسیاری هه‌موو ئه‌و موشه‌کانه ده‌زانێت که له ئه‌و ههریمهڕا دههاویشترین.
مانگی ڕابردوو، ئیسڕایل ڕێبه‌رێکی بالای جیهادی ئیسلامی‌یان له که‌رتی غه‌زه کوشت، که له ئاکامی شه‌ڕدا 36 فه‌له‌ستینی له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا کوژران.