وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕێگە بە کرێکارە دروزەکانی سوریا دەدات لە سوریاوە بێن بۆ بەرزاییەکانی جۆلان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسڕائیلدایە.
بەرزاییەکانی گۆلان 24,000 دانیشتووی دروزی لێیە، کە کەمینەیەکی عەرەبن و پەیڕەوی لقێکی ئیسلام دەکەن و لە سوریا و ئیسڕائیل و لوبنان و ئوردنیشدا دەژین.
ئیسڕائیل لە جەنگی شەش ڕۆژەی ساڵی 1967 دا بەرزاییەکانی گۆلانی لە سوریا کۆنتڕۆڵکرد و لە ساڵی 1981 دا لکاندی بە ئیسڕائیلەوە. ئەمەریکا بەرزاییەکانی گۆلان بە خاکی ئیسڕائیل دەزانێت، بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بە داگیرکراو ناوی دەبەن.
زۆرێک لە دروزەکانی سوریا لایەنگری بەشار ئەسەدی دوورخراوە بوون، ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانیشیان خزم و کەسوکارییان لە بەرزاییەکانی گۆلان هەیە.
حکومەتی ئیسڕائیل وتوویەتی سەرکردایەتییە نوێیەکەی سوریا مەترسییە بۆ سەر ئیسڕائیل و بەڵێنیداوە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی کەمینەکانی ناو سوریادا، بە دروزەکانیشەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز