Accessibility links

ئیسڕائیل و حەماس ئاماژەی ئامادەیی دەدەن بۆ گفتوگۆکانی دواتری ئاگربەست


غەززە
غەززە

ئیسڕائیل و حەماس ڕۆژی شەممە ئاماژەیان بەوەدا ئامادەکاری دەکەن بۆ گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە کاتێکدا کە نێوەندگران فشارییان کرد بۆ گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستە ناجێگیرە 42 ڕۆژەییەکە کە لە مانگی یەکدا دەستیپێکرد.

حەماس وتی " ئاماژەی ئەرێنی " هەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

ئیسڕائیلیش وتی ئامادەکاری دەکات بۆ گفتوگۆکان. ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی " ئیسڕائیل بانگهێشتی نێوەندگرەکانی بە پشتیوانی ئەمەریکا پەسەند کردووە و ڕۆژی دووشەممە شاندێک دەنێرێت بۆ دەوحە لە هەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکان."

شاندێکی حەماس لە قاهیرە بەشدارن لە گفتوگۆکانی ئاگربەستدا لەگەڵ نێوەندگرانی میسڕیدا، نێوەندگرانی میسڕ لەگەڵ بەرپرسانی قەتەڕیدا یارمەتیدەر بوون لە کارئاسانیکردن بۆ گفتوگۆکان، ئامانجییان بەرەوپێشچوونە بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست، کە دەکرێت ڕێگەیەک بکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە.

وتەبێژی حەماس عەبدل لەتیف ئەلقانووە لە بەیاننامەیەکدا وتی " جەخت لە ئامادەییمان دەکەینەوە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمدا بە شێوەیەک کە لەگەڵ داواکانی گەلەکەماندا بگونجێت، هەروەها داوای هەوڵی چڕ دەکەین بۆ یارمەتیدانی کەرتی غەززە و لابردنی ئابڵوقەکەی سەر گەلەکەمان کە دەناڵێنێت."

لە بەیاننامەیەکی دواتردا کە باس لە کۆبوونەوەکەی شاندەکەی حەماس دەکات لەگەڵ بەرپرسی دەزگای هەواڵگری میسڕ حەسەن مەحمود ڕەشاددا، حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ڕازی بووە بە پێکهێنانی کۆمیتەیەک لە " کارەکتەرە نیشتیمانی و سەربەخۆکان " بۆ بەڕێوەبردنی غەززە هەتاوەکو هەڵبژاردنەکان.

سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح ئەلسیسی پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە قاهیرە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا کاریکردووە بۆ دروستکردنی کۆمیتەیەکی بەڕێوەبردنی سەربەخۆ و پیشەگەری فەلەستینییە تەکنۆکراتەکان کە متمانەیان پێدەکرێت دوای جەنگەکە بتوانن غەززە بەڕێوەببەن.

لێدوانەکانی سیسی دوای کۆبوونەوەیەکی عەرەب هات کە تێیدا پشتگیری لە پلانەکەی میسڕ کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG