Accessibility links

ئیسڕائیل خوشکەکەی سەرکردەی حەماس بە تۆمەتی هاندان بۆ تیرۆر تۆمەتبار دەکات


ئیسماعیل هەنییە
ئیسماعیل هەنییە

پارێزەری وڵاتی ئیسڕائیل ڕۆژی یەکشەممە خوشکەکەی سەرکردەی حەماس ئیسماعیل هەنییەی بە تۆمەتی هاندان و دەرخستنی هاوسۆزی بۆ گروپێکی تیرۆریستی تۆمەتبار کرد، ئەوەش دوای ئەوەی گوایە خوشکەکەی هەنییە ستایشی هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسی کردووە بۆ سەر ئیسڕائیل کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززە.

سەبا ئەل سالم هەنییەی تەمەن 57 ساڵ لە شاری تەل شیڤای باشووری ئیسڕائیل دەژی. براکەی لە قەتەڕ دەژی، هاوشێوەی بەرپرسەکانی دیکەی حەماس.

وەزارەتی دادی ئیسڕائیل وتی سەبا هەنییە لە 1 ی مانگی چوارەوە دەستبەسەرکراوە. هیچ لێدوانێکیش لەلایەن پارێزەرەکەوەی نەدراوە.

بەپێی تۆمەتبارکردنەکە، لەو ڕۆژانەی دوای هێرشەکەی حەماس لە 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل، سەبا هەنییە نامەی بۆ دەیان کەس ناردووە، بە براکەشییەوە، ستایشی هێرشەکەی حەماسی کردووە و داوای " کوشتاری زیاتری " کردووە.

یەکێک لە نامەکان کە خراوەتە نوسراوی تۆمەتبارکردنەکەوە، دەڵێت " خوایە گیان، بیانژمێرە و بیانکوژە و هیچییان بەجێمەهێڵە، خوایە گیان."

حەماس لەو هێرشەدا بۆ سەر ئیسڕائیل 1200 ئیسڕائیلی و بیانی کوشت، هێرشەکە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززە، بەرپرسانی تەندروستی غەززە دەڵێن زیاتر لە 34,000 فەلەستینی لە غەززە کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG